کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچيره‌ڤان بارزانی (٥٠) ملێۆن دۆلار له‌ بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم (هه‌ولێر) ڕاده‌كێشيت!

Saturday, 18/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (٢) هه‌ولێر
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ حه‌روش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌نجينه‌ی هه‌ولێر، ئه‌ده‌هه‌م كه‌ريم ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم (هه‌ولێر) له ‌سه‌ر راسپارده‌ی ڕه‌شيد تاهير بيركاری وه‌زاره‌تی دارایی (پارتی) ، بڕی (٥٠) ملێۆن دۆلاری بۆ بانكه‌ نوێكه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی خه‌رج كردووه‌ وه‌ك هاوكاری و پشتيوانی له‌و بانكه‌ به‌ناوی ئه‌دميراڵده‌وه‌ كه‌ عه‌بدولموته‌ڵيب بارزانی خزمی نێچيره‌ڤان بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ هيچ ياسا و ڕێنمايه‌ك ناگونجيت پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم بۆ بانكيكی ئه‌هلی خه‌رج بكرێت و ئه‌مه‌ نويترين گه‌نده‌لی سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌ بۆ پێك هێنانی كابينه‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌يشی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌و (٥٠) ملێۆن دۆلاره‌ به‌ناوی پرۆژه‌يه‌كی وه‌به‌رهێنالنی حكوميه‌وه‌ به‌ ساخته‌ ياسايی بۆ بانكه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان خه‌رج كراوه‌.
هه‌روه‌ها حه‌روش ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ ژێر ناوی پرۆژه‌يه‌كی وه‌همی به‌ ناوی دامه‌زراندنی تاوه‌ری كاره‌با و گه‌ياندنی ووزه‌ی كاره‌با بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان بری ٢٠ مليۆن دۆلاری ديكه‌ی به‌ ساخته‌ بردووه‌ له‌ رۆژی ١٠ی شوباتدا و هه‌مان پاره‌ش خراوه‌ته‌ سه‌رحسابی بانكه‌كه‌ی خۆی (ئه‌دميرالد)ه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی ڕه‌شيد تاهيره‌ وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ئه‌دهه‌م كريم ده‌رويش به‌ هۆی زۆری پاره‌و بوونی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامه‌وه‌ و ماوه‌دان به‌ دزينی بودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر ودهۆك له‌لايه‌ن بنه‌ماله‌ی بارزانی و به‌تايبه‌تی نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌وه‌، ئه‌ويش ماوه‌ی ٣ ساله‌ بانكيكی ئه‌هلی به‌ناوی مناره‌وه‌ دامه‌زراندووه‌و زۆربه‌ی كاره‌ حكوميه‌كان له‌ حه‌واله‌كردن له‌و بانكه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات كه‌ به‌ پێی ياسا و رينمايه‌كان ياساغه‌و قه‌ده‌غه‌يه‌و ناگونجيت ئه‌مرۆ ئه‌و بانكه‌ خاوه‌نی زياتر له‌ ٢٥٠ مليۆن دۆلاره‌ كه‌ نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی شه‌ريكه‌ به‌شی ئه‌و گه‌نده‌ڵی يی گه‌وره‌يه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە