کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كورد پێویستە وانەیك لەتێكشكانی سوپای عێراقی وەربگرێت

Wednesday, 18/06/2014, 12:00

1857 بینراوە






" شوێن كەوتوەكان دەتوانن كاری دروست ئەنجام بدەن ، بەڵام ئەمە كاری پێشەوایەكانیانە كە كاری راستیان بۆبكات" - پەندێكی ئەمریكی -

كاتێ سوپایەكی تەیار كراو ، و پێكھاتوو لە كۆمەڵێك فەرماندەی پیشەیی و لێھاتوو تێكدەشكێ ، بەرپرسیارەتی راستەوخۆ لەئەستۆی فەرماندەی باڵای ئەم سوپایەدایە ! ئێمە كاتی ئەوەمان نیە ڕووداوەكانی ئەم دوایەی عێراق بخەینە بەر شیكارێكی تێر و تەسەل و لە روانگەی زانستی سەربازی و زانستی جەنگەوە بۆچوونەكانمان دەوڵەمەند بكەین ، بیكەینە وانەیەك لە ئەكادیما و كۆلێژی سەربازی بۆ لێكۆڵینەوە! ئەوەی خوازیارم من بیڵێم ، گووتەی ھەریەك لە تاكێكە كە شاھید حاڵی رووداوەكان بووبێ . بێگوومان لە سونگەی بیروباوەڕی خۆمەوە ، تێكشكانی سوپای عێراقی بە ئاسۆیەكی روون دەزانم بۆ گەلی كورد، بەدەستە من نیە و سوپای عێراقی دووبارە مەترسیەكی سامناك بوو بۆ سەر كورد بەتایبەتی لەباشور ، ئەمە مەزندە نیە و بۆ چوون و وابزانمیش جێگای تێدا نابێتەوە، مێژوو و ھەڵكەوتەی فەرماندەی شۆفێنزمی عەرەبی لەناو سوپاكەدا وامان پێدەڵێت .
ئێمە با لەوە گەرێن سوپای عێراقی دڵی چەند ڕەش بوو بەرامبەر بە ڕۆڵەی كورد ! ئەوەی من گەرەكمە ، دەخوازم لەم تێكشكانەی دوایدا كورد توانیبیێتی پەندی لێوەرگرتبێ و نەھێڵێت تێكشكانێكی لەم جۆرە ، كە سوپایەك ببێتە گاڵتە جار توشی ھێزی پێشمەرگە ببێ .

بۆیە لێرەدا بەكورتی ، تیشك تەنھا دەخەمە سەر چەند ھۆكارێك كە بۆتە ھۆی تێكشكانی سوپای عێراقی لەم دوایانەدا ، كە بەخۆشحاڵیەوە باسیان لێوەدەكەین ،و لەھەمان كاتا وانەیەك بێ بۆ فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان .
دیارە سوپای عێراقی كێشەی لە چەك و تەقەمەنیدا نەبووە ، سوپایەكی تەیار كراوی مۆدێرنە و ھاوچەرخ كەدەكرا گەلی عێراقی بەشانازیەوە دووبارە باس لە ھەبوونی سوپایەكی پێشكەوتوو و لێھاتوو بكات . بەو پێیەی سوپای عێراقی سەردەمی رژێمی سەدام ھەڵوەشێنرایەوە و دووبارە و لە نوێوە سوپایەك دامەزرێنداریەوە دەكرێ بە پاشەڵ خاوێنیش ھەژماری بكەین .
ئەوەی جێگای سەرسورمانە لێرەدا چۆن دووبارە سوپایەكی زل لە پارێزگای -موسڵ - كە پێك ھاتووە لە 4 فرقەی سەربازی بەرامبەر بە چەند سەدكەسێك تووشی داڕمان و ھەڵاتن دێت! كە بەچاوی خۆمان دیتمان چۆن بە پەند چوون و بە فانیلە و دەرپێكورتەوە خۆیان ڕادەستی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكرد ، بوون بە مایەی سەر شۆری بۆ رێژێمە عەربیەكان و بەندێكی عەرەبیشیان لەسەر دانان " اعگینی جسداشە ، اعگیك رشاشە" ! بوو .
بۆیە دەبێ بڵێین كە سوپایەك خاوەنی ناسنامەی نیشتمانی نەبێ ، سوپایەك فەرماندەكانی بەپشتگیری لایەنەكانەوە خزەیان كردبێتە ناوسوپاوە ، كە خودی فەرماندەی باڵای سوپا "نوری المالكی" یەكێكە لەم فەرماندە فەلانە! سوپایەك ئەركی لە پاراستنی نیشتمانەوە ببێت بەپاراستنی كەسایەتیەكان و لایەنەكان ، سوپایەك ناكۆكی مەزھەب و زمان و نیشتمان و نەتەوە خۆی زاڵبكات بەسەر پایەكانی ئەم سوپایەدا و ڕەنگ بداتەوە تێیدا ، سوپایەك سرودی نیشتمانی لێبگۆرێت بە سرودی "دزی و تاڵانی فەسادی ئیداری " سوپایەك كۆمەلێك سەركردەو فەرماندەی سەردەمی بەعسی لە خۆگرتبێ كە كۆڵێك ڕق و قینەی ھەرتێدا مابێ ! ئەم سوپایە بەشی ھەر تێك شكان و بێباوەڕی دەبێت و ھەڵاتن دەبێت !
ئەو نمونانەی باسمان كردن سوپای عێراقی بوون ! بەڵام دەپرسم ، ئایا ھەمان حاڵەت لە رێزی پێشمەرگە ، كە بە سوپای كوردستان ھەژمار دەكرێت دا نیە ؟ ئایا كاتی ئەوە نەھاتووە لایەنە كوردیەكان بە خۆیاندا بچنەوە و وانەیەك لە تێكشكانی سوپای عێراقی وەربگرن. ئایا ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ھەمان نمونەی سوپای عێراقی تێدا دووبارە نەبۆتەوە ؟ ئەگەر ھێز و بیرو باوەڕی ئازادی بۆ كوردستان نەبێت، ھێزی پێشمەرگەش بەرامبەر بەداعش ھاوشێوەی سوپای عێراق نابەزێ؟ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لێك جیا دەكاتەوە ، تەنھا و تەنھا ڕۆڵەی كوردی بە ئەمەكن بەرامبەر بە خاكیان پەروەردەی خانەوادەی كوردین ، ئازایەتی و خۆراگری و جوانی ھێزی پێشمەرگە بە پێچەوانەی پەندە ئەمریكیەكەی لەسەرەوە بە نمونە داومە ، بۆ كوڕی كوردی ھەژار دەگەرێتەوە نەك بۆ سەركردە خان و مانەكانی بەرئاوێنەكان . ‎






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)