((ئازاد جندیان)) یش دووكەڵى كرد
Sunday, 21/06/2009, 12:00
هاووڵاتیەك
ئازاد كە سەرۆكى دەزگاى راگەیاندنى((ى-ن- ك))ە لێپرسراوى دەزگاى راگەیاندن دەبێت قسەى رێك و مەنتیقیانە بكات و سەرنجى جەماوەر بۆ لاى حزبەكەى رابكێشێت كە خۆى ئەندامە تیایدا نەك بێتە سەر شاشەى تەلەفزیون و گڕو گیڤ بكات و وا دەزانێت خۆى یەكەم زانایە كەسى تر هیج نازانێت تەنها خۆى نەبێت بەڵام بە پێچەوانەوە وەك دەلێن گەورەترین زەربە دەدەیت لە((ى-ن-ك))و میللەت بەم خۆ سوور كردنەوەو خۆ هەلكێشانەت دەستت كردووە بە هاڵە هاڵێك نە سەرى دیارە نە ژێرى كە چى وا قسە دەكەى گوایە ئەوانەى كە باس لە گۆران دەكەن هاڵە هاڵێتیان قوماریان دۆراِندووە ئەوان بلێین قوماریان دۆراندووە ئێوە میللەتێكتان دۆراندووە بۆ مانەوەتان لە سەر كورسیتان بۆ بەرژەوەندى شەخێى خۆتان بروا بكە وەك ریمەكان دووكەڵت لێ هەڵدەستا بروا بكە بەم دووكەڵ كردنەت و هاڵە هاڵەت هەزارەها دەنگى ترت لە حزبەكەت كەم كردەوە خەلك شتى لێتان دەوێت نەك وەك علوجەكەى ێدام دكتاتۆر بەغداد گیرا بوو دەیووت هێزەكانمان واو وایان كرد بەلام ئێوە حزبێكى مۆدێرنن دان بە هەڵەكانتان بێنن باشە ئەویش بە كردەوە چاكى بكەنەوە نەك بە هاڵە هاڵو قسەى زل زل میللەت بێزار بووە لەو درۆكانتان!!!! ئێمە ئەگەر بەفر گرەكەمان((سلاجە)) بەفرى نەگرت چى دەكەین یاخود پرسیار لە كێ دەكەین ئەمەیان دیارە ئەى ئەگەر فێنك كەرەوەكەت((مبردە))كەت تەقە تەقى كرد ئەویش دیارە چى دەكەین بوشەكەى یان قایشەكەى وەستا پێت دەڵێت بیگۆرە ئەی ئەگەر ئۆتۆمبیلەكەت دووكەڵى كرد چى دەكەى پرسیار لە كێ دەكەى ؟ ئەوەشیان دیارە فیتەرى چاك بۆت دیارى دەكات كە چى دەكەی !! بەلام یەك شت هەیە نازانین چی بكەین ئازاد جوندیانى دووكەڵى دەكات لەوەیان چى بكەین تاقى كردنەوەمان لە ژیان وەرگرت بۆ زۆربەى شتەكان چى دەكەین بەلام بۆ ئەوەیان نازانین چى بكەین و پەنا بۆ كوێ ببەین بۆ ئەوەشیان دەبێت بچین پرس بە سەركردەكانمان بكەین كە چى بكەین یان پێیان بلێین چیمان بۆ دەكەن بەڵام بۆ ئەوەیان دڵنیام كە هیچیان پێ ناكرێت چونكە ئەمانە سەركردە نین تەنها بازرگانن خەریكى خۆ پڕ كردن و باڵە خانە بەرز كردنەوەن بۆ باڵە خانە دروست كردن زۆر باشن پرسیارتان لێبكەین بەڵام بۆ ئاگاتان لێ نیە لێپرسراوى راگەیاندنەكانتان كە بە ناو نوێنەرایەتى میللەتێكى ستەم دیدە دەكات كە چەندین ساڵە ستەمى لێدەكریت خاكى داگیر كراوە ئاگادارنین ئەوانەتان داناوە ئەم دەم شڕانە یەكێك میللە تەكەى خۆى بە سەگ دەشوبهێنێت و بە سەریدا تێدەپەرێت یەكێك بیروو راى جیاواز بە قومار كردن دەژمێرێت و لە سەر شاشەى تەلەفزیون كە ((گەلی كوردستان))ە كە بە ناوى گەلى كوردستان كراوەو دەلێت ((قومار چى ئەگەر دۆراندى جوێنێك بە خۆى دەدات)) ئا ئەم قسەیە دووكەل كردن نیە لە شوینیكى ئاوا كە دنیا سەیرى دەكات سەلماندیشى خۆى لە دەوروو بەرێكى((بیئە))ێكى قومار كردن ئەوانەى كە قومار بەم میللەتە دەكەن لێرەدا دەركەوت كە خۆى و ئەوانەى ئەویشیان لەم شوێنە داناوە ئەوەنە قومار چین بۆیە لە هەزارەها پەندى كوردى كە بابو باپیرانمان وەك وانەیەك فێریان كردووین تەنها باسى قومارو جوێن لە بیرى دا چەكەرەى كردووە!! ئەمە سەلماندى كە خۆى چ قومار چیەكە ئەگەر نا هەر لە ناو قومار چییان دانیشتووە جا من بە گەورەكانىدەڵێم هەرچەند دەزانم ئەوانیش وەستاى چاك نین ئەگەر چاك بووانە ئەمە شاگردەكەیان نەدەبوو كاك ئازاد دووكەڵ مەكە چونكە خەلك تەماشاتان دەكات پەندى باش هەیە لەم بۆنانە كە باس لە كێشەیەكى گەورە دەكەیت بیڵێت نەوەكو قومار چى بكەیتە سەنگى گۆرانێیكى ئاوها گەورە كە دوارۆژى میللەتێكى پێوە بەندە جا لێرەدا پەنا بۆ كوێ ببەین كە چارەیەكمان بۆ بكات چونكە تا ئێستا هەموومان باش دەزانین ئەوانەى ئەمرۆكە كە دەسەلات بەدەستنزۆربەیان لە گەندەلیدا تلاونەوە چیبكەن لە بەر حساباتى خۆیان تاقەتیان نیە سەرى خۆشیان بخورێنن منیش نا هەقیان ناگرم بەڵام یەك شتیان پى دەڵێم باپیرانمان پێیان ووتوین ماڵى دنیا چڵكى دەستە دێت و دەروات بەلام چاكە كردن و، و دلسۆزى تا هەتایە دەمێنیت و هەموو نەوەكانمان دواى خۆشمان سوود مەند دەبن لێى وە ووتوشیانە جام كە پر بوو لێی دەڕژێت ئەوە وا دیارە لە بەر چاوى هەموومان كە چۆن لێى دەرژیت و چۆن لێىدەڕژێت!!!!!
تیبینى داواى لێبوردن دەكەم لە كوردستان پۆست ئەگەر هەڵەى زمانەوانیشم كردبیت چونكە من نووسەر نیم تەنها وەك هاووڵاتیەك نووسیومە نیگەران ببووم لەو قسانەى كە لێپرسراوێكى راگەیاندنەكەم دەیكرد((كە لە حزبى دەسەڵاتەو نوێنەرایەتى میللەت دەكات))
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست