کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەورەترین ئیختیلاسى مالى لە بەرێوبەرایەتى گشتى رێگاو بانى سلێمانیدا دەكرێت ...

Friday, 09/12/2011, 12:00




سەرچاوەیەك پێ راگەیاندین كە مقاولینى سلێمانى زۆر نیگەران لە ئەنجامى ئەوەى بەرێوبەرایەتى گشتى رێگاو بان چەند تەندەرێك كە گوژمەكەیان زیاتر هەشت سەد ملیار دینارە لە پرۆسەیەكى نهێنیدا داوە بە كۆمەڵێك كۆمپانیاى بیانى كە نە تۆمارن لە وەزارەتى پلان دانانى حكومەتى كوردستان و نە تۆمارن لە مقاولینى كوردستان ...
ئێمە بۆ بەدوادا چونى ئەم باباتانە پەیوەندیمان بە كۆمەڵیك لایەن كرد لە كۆى گشتى پەیوەندیەكان ئەوە دەركەوتوە كە شكێكى گەورە هەیە لەوەى چەند كەسێك لە خوار وەزیرى ئاوەدانكردنەوەو هەستاون بە بانگهیشى ئەو كۆمپانیا بیانیانە و ریكەوتون لەگەڵیان كە بە پارەیەك ئەو تەندەرانەیان پێ بفرۆشنەوە وە بۆیە كۆمپانیاى بیانیان هەڵبژاردوە تا ئاشكرا نەبن ...
شایەنى باسە گەر ئەم ئیختلاسە سەر بگرێت ئەوا پارەیەكى زۆرى بودجەى سلێمانى بە هەدەر دەروات و بازارەكانى شارى سلێمانى توشى وەستان دێن .

بەرێزانى كوردستان پۆست ئەم بابەتە بە هۆى ئەوەى پەیوەندى راستەوخۆى بە هاوڵاتیانى شارى سلێمانیەوە هەیە تكامان وایە گرنگى پێ بدەن و بڵاوى بكەنەوە و بابەتەكە حەقیقەتیكى تەواوەو ئەیانەویت تا عقد بۆ ئەو كۆمپانیانە ئەكەن شتەكان ئاشكرا نەكەت تا وەك هەموو دزیەكانى تریان ئەمەش بكەنە ئەمرى واقع ...

هەندێ بابەت لەسەر باسە:
http://www.balendaran.com/Direje.aspx?Jimare=1013&Cor=Hewal


http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&jimare=16178



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە