وەڵامێك بۆ ئەو بابەتەی كە لە كوردستان پۆست بۆكەناڵی k.n.n وڕۆژنامەی ڕۆژنامە نوسەرێك بەناوی چاوی گەل نوسیویەتی لە بەرواری 14/5/2009
Sunday, 17/05/2009, 12:00
لە سایتى كوردستان پۆست بابەتێك نوسراوە بۆكەناڵە بەهێزەكەمان كەمیوانداری كەسایەتیە تێكۆشەرەكان دەكات بەناوى (چاوى گەل) لەسەر هەڤاڵى تێكۆشەرو ماندونەناسى شۆڕشى نوێ خاوەنى یەكەم فیشەكى شۆڕش كە بڵاوكراوەتەوە ئەو برادەرەى كە ئەو قسەو پڕو پاگەندانەى كە خستویەتى پاڵ بەڕێز محمدى حاجى محمود پێنوسى تۆى بێ ئاگا لە مێژوو دەتەوێت خەبات و تێكۆشانى ئەو كەڵە پیاوە بشێوێنى و لەكەدارى بكەیت گەر دەتەوێت شارەزا بیت لەو پێشمەرگە ماندونەناسە بڕۆ ڕۆژمێرى پێشمەرگە بخوێنەرەوە ، ڕۆژژمێری پێشمەرگە یادداشتی ڕۆژانى سەختى بزوتنەوەى ڕزگارى خوازى كوردستانە . لەساڵی 1976 بۆ ئازارى 1991 لە قەڵەمى یەكەمین پێشمەرگەى مەفرەزەى سەرەتایی و شۆرشی نوێ و خاونى یەكەمین فیشەكى ئەو شۆڕشە بخوێنەرەوە . بۆت دەردەكەوێت:
1.بۆً زانیارى زیاتری ئەو نوسەرە كچە یان كورە ئەگەر بەوردی سەیری ڕۆژمێری پێشمەرگەیەك بكەیت(محمد حاجی محمود) بەشداری لە (745) شەڕی یەك دەقەی یەك سەعاتی یەك ڕۆژی یەك هەفتەی یەك مانگی یەك ساڵى كردوە, باوەڕناكەم ئەو نوسەرە (745) .....؟ فلیمی شەڕی بینیبێت لە سەتەلایت یاخود بە ڤیدیۆ.
2.ئەو بەڕێزەی بەناوی چاوی سلێمانی نوسیویەتی ئەگەر وورد ببینەوە لە نوسینەكە بۆ خوێنەر ڕوون دەبێتەوە كە ئەم برادەرە حقدێكی یەكجار گەورەی هەیە بەرامبەر (محمد حاجی محمود) وحزبی سۆسیالست,بۆیە بەناوی خوازراوەوە شتی نوسیوە, دەبوایە لایەنە باشەكانی باسكردایە لە خەبات و تێكۆشان, لە ساڵی 1976 تا ئەمڕۆ مێژویەكی دوورو درێژە بۆ بەڕێز (محمد حاجی محمود)و حزبی سۆسیالست ,ئەم ئازادیە بەرهەمی خەباتی (محمد حاجی محمود)و حزبی سۆسیالست و تێكۆشەران و لایەنە سیاسیەكانی ترە كە جەنابی ئازادانە دەنوسێت لەسایتەكاندا.
3.لە دواى نسكۆى شۆرشی ئەیلولی مەزنەوە ساڵی 1974 یا خود بلێن لە دواى هەرەسی شۆرشەوە لە ساڵی 1974 لە كاتێكدا نائۆمێدی باڵی كێشابو بەسەر میلەتەكەماندا كە رژیم واى دەزانى جارێكی تر ئاگرى شۆرش لە چیاكانى كوردستاندا ناكرێتەوە . بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵی 1976 لە شارەزوردا ، (7) گەنجى خوێنگەرم دڕیان بەشەوەزەنگى
نەهامەتى و بێ ئۆمێدی هێناو لەو شەوەدا بڵێسەى شۆڕشی نوێیان وەكوو بەهاترین دیارى بۆ گەلى كورد داگرساند تا كوو بەهارى ساڵی1991 ى زایینى .
زۆر بە داخەوە خەڵكانى ناكەس بەچە وناحەز و ئەو خەڵكانەى كە شارەزاییان نیە ,لە خۆیانەوە تفەنگ بە تاریكیەوە دەنێن . عەقڵ لە چاویاندایەو دەستی تاوان دەخەنە سەر خەڵكانى خاوەن هەڵوێست و پێشمەرگەى قارەمان و دڵسۆزى گەلەكەمان . جا بۆیە لێرەدا
تیشكێك دەخەمە سەر ژیانى ئەو پێشمەرگە قارەمانانە . هیوادارم ئەو برادەرە بە خۆیدا بچێتەوە .ئەو ناحاڵیەش كە ئەوەندە شارەزایە با بچێت بودجە بۆ یەكێتی و پارتی دیاری بكات.نەك هێرش بكاتە سەر ڕاگەیاندن و كەسایەتیەكان.ژ
بە بێ قەدرى بە سەریا ڕامەبوورن حۆرمەتى بگرن
كەلاوە ڕوخاوى ئەم شارە خوێناوى جگەرتانە .
لە پاداشتى قسەى سارددا هەمە ئاهو هەناسەى گەرم
كەسێك شێتانە بەردم تێگرێت من بەرقی تێدەگرم
باوكی شەم هەڵەبجەی
17/5/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست