له‌خه‌ونمدا..
Tuesday, 18/01/2011, 12:00
له خه‌ونمدا...
دنیام به‌جۆرێکی ڕوونتر هاته پێش‌چاو.
مرۆڤه‌کان به‌بێ (ماسک)و بێ ڕووپۆش بوون.
هه‌بوون خاوەن ناو‌و جه‌وهه‌ر..
هه‌شبوو وەک قاوغی‌بۆش بوون.
مرۆڤ هه‌بوون...
ڕوویان سپی وەک فریشته..
زمان شیرین وەکو شه‌کر..
ڕوویان جوان و بۆنخۆشتریش بوون له گوڵاو.
هه‌ندێکی تر مرۆڤ هه‌بوون...
ڕوویان ڕەش و ناشیرین و پیس و گڵاو.
ئه‌م جۆرەیان زۆر دزێو بوون..
زۆر ناحه‌ز بوون، وەکو دێ‌و بوون.
خه‌ریکی کاری تاوان و به‌دڕەوشتی و...
خه‌ریکی شه‌ڕە جنێو بوون.
* * *
له خه‌ونمدا...
کوڕەزای سه‌رۆکی هه‌رێم...
نه‌یدەزانی (که‌رکوک) چی‌یه؟!
نه‌یدەزانی (کوردستان)یش خاکه..ووڵاته..یان چی‌یه؟؟؟!
سه‌رۆکیش ئاشکرا دەیگووت:
ئه‌و قسه‌یه‌م ئیستیهلاکی محه‌لی‌یه.
بۆ (نێچیر) و قه‌وم و ئه‌ندامه گێله‌کانی پارتی‌یه.
* * *
له‌خه‌ونمدا...
ڕەئیس جه‌مهور..مامه جیلال..
هوهای ده‌کێشا بۆ ئیمزای دژە له‌سێدارەدانی...
سۆسیال و ئه‌نته‌رناسیۆنال.
دەیگوت ئه‌وە ته‌نها فشه و قسه‌ی قۆڕە..
گه‌ر خێر و مه‌فعولی هه‌بێ...
ته‌نها بۆ دوژمنه‌کانی گه‌لی کوردی گۆڕ به‌گۆڕە.
* * *
له‌خه‌ونمدا ...
به‌رپرسه‌کانی کوردستان..
وەکو مافیا و وەکو کاوبۆی فلیمه‌کان...
هه‌ڵیاندەکوتایه سه‌ر بانک و پارە و پوولیان تاڵان دەکرد.
هه‌ڵیاندەکوتایه سه‌ر خه‌ڵک و نامووسیانیان ئه‌تک دەکرد.
پیاویان دەکوشت..
ژن و پارە و کچیان دەبرد.
فه‌وزایه‌ک بوو..ڕۆژی حه‌شر..
نه‌ک گه‌نج و پیر..
(مناڵی ساوا)ش له‌داخا بۆخۆی دەمرد.
* * *
مێشکم خه‌ریک بوو دەته‌قی..
باش بوو له‌ناکاو..له‌پڕا..
به‌هۆی زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی به‌ردەستم..
خه‌ونم بڕا..
زنجیرەی خه‌ونه‌کا‌نیشم یه‌ک یه‌ک پچڕا.
دواتریش له‌تاو سامناکی ئه‌و وێنه و به‌سه‌رهاتانه..
به‌یه‌کجاری خه‌ونم زڕا!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست