کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكراكردنی گەندەڵكارێك

Thursday, 11/02/2010, 12:00


سڵاوتان لێبێ كارمەندانی كوردستانپۆست
دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە هەمیشە لە خەمی خەڵكی كوردستان و ریسوا كردنی خیانەتكار و گەندەڵكاراندان، بەڵام نازانم بۆچی هەتا ئێستا باسی گەندەڵیەكانی (عبدالله كانی بەردی-جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگەی یەكێتی)تان نەكردووە؟ كە لە سلێمانی بە عبدالله كانی نەجمە ناسراوە چونكە ژمارەیەكی زۆر لە خزم و كەسەكانی خۆی بە نایاسایی داخلی خولی پێگەیاندنی ئەفسەران كردووە
جگە لەم گەندەڵیانەی سەرەوە، ژمارەیەكی تر لە خزمەكانی خۆی لە سەنتەرەكانی رووناكبیری پێشمەرگە دامەزراندووە بە حوكمی ئەوەی ماوەیەكە بووە بە سەرپەرشتیاری هەموو سەنتەرەكانی رووناكبیری پێشمەرگە. بۆنمونە لە سەنتەری رووناكبیری پێشمەرگە/هەولێر
هەر لە سەرەتای كردنەوەی ئەم سەنتەرە سێ كەسی لە خزمەكانی خۆی دامەزراند، چەند مانگێك لەمەوبەریش چوار كەسیتری لە خزمە نزیكەكانی خۆی لەم سەنتەرە دامەزراند، كە ئەمانەی خوارەوە ناوەكانیانن
1- حسن عمر حسن/ خوشكەزای عبدالله كانی نەجمە
2- رێناس/ خێزانی حسن عمر حسن
3- كارزان/ زاوای عبدالله كانی نەجمە
4- سەیران/ خوشكی كارزان

تێبینی// لەبەر ئەوەی وێنەی (عبدالله)م دەست نەكەوت، داوا دەكەم وێنەی رێوی لە شوێنی عبدالله دابنێن
لەگەڵ رێزدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە