کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌واڵه‌ گه‌رمه‌کانی هه‌فته‌ی کوردستانپۆست

Sunday, 24/01/2010, 12:00


یه‌که‌م:  به‌عسیه‌کانی تاڵه‌بانی وبه‌عسیه‌ سه‌دامیه‌کان..
 ئه‌م ناو نیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ تازه‌ترین فه‌لسه‌فه‌ی تاڵه‌بانیه‌، تاڵه‌بانی بۆ به‌رگری کردن له‌ بیرو ڕاکانی په‌نا بۆ هه‌ر زاراوه‌یه‌ک ده‌بات ته‌نانه‌ت داهێنان ده‌کات، ئه‌گینا هه‌ر تاکێکی کورد ده‌زانێ به‌عسی بوون بۆ ئێمه‌ له‌  یه‌ک ڕسته‌ی کورتدا بریتیه‌  له‌ لانی که‌م هه‌یئه‌خاسه‌ی که‌رکوک، زیندانی ئه‌بو غرێب، قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ،  ئه‌منه‌ سوره‌که‌ی سلێمانی.. هتد
 به‌ڵام تاڵه‌بانی و خزم وخێشه‌که‌ی هیچی ئه‌مانه‌ی نه‌دیوه‌ بۆیه‌ به‌عسی بوون پۆلین ده‌کات، به‌به‌عسی ئاسایی و به‌عسی سه‌دامی..
 سه‌دامی دیکتاتۆری گۆڕ به‌گۆڕ نه‌ک په‌یڕه‌روی پڕۆگرامی به‌عسی پیاده‌ کرد به‌ڵکو داهێنانی ئه‌نفال و کیمیابارانیش لێ خسته‌وه‌، تاڵه‌بانیش ده‌یه‌وێ به‌رگری له‌هه‌مان سیاسه‌ت بکات به‌عسیه‌کانی خۆی جیابکاته‌وه‌
 به‌رگری کردنی تاڵه‌بانی له‌ سه‌رانی به‌عس و تاوانبارانی کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌مان شتێکی تازه‌ نیه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌عسیه‌کی عه‌یار24 ی سه‌دامی و بارزانی و تاڵه‌بانی جێگای سه‌ر سوڕمانه‌، که‌م ئه‌م پیاوه‌ پیره‌ خه‌ڵه‌فاوه‌ به‌م ئاخیره‌ی عومری بۆ ئاوا ده‌کات، سور ده‌شزانێ جگه‌ له‌خۆیی و دارو ده‌سته‌ نه‌خۆشه‌که‌یی و جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی ده‌ربار که‌س باوه‌رێ پێ ناکات..
 هه‌موو که‌س ده‌زانی که‌ ساڵح موته‌ڵه‌گ چی به‌عسیه‌که‌ که‌ده‌یان جار دژی دۆزی کورد لێداون و ڕوون کردنه‌ه‌وه‌ی داوه‌ ته‌نانه‌ت دژی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ مافیاکه‌ی بارزانی تاڵه‌بانیش..
 که‌چی ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی و بارزانی به‌ جووته‌ به‌رگری لێده‌که‌ن..
 بۆ زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌..
  http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=5899
 
 دووه‌م: شۆڕشی ته‌ماته‌ له‌ ئۆسلۆوه‌ ده‌ستی پێ کرد
 
 له‌سه‌ردانه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆ ئه‌وروپا ده‌بوایه‌ گۆڕان و گۆڕانخوازه‌کان کونه‌ مشکیان لێکردبایه‌ قه‌یسه‌ری که‌چی جگه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ به‌زمانی گوڵ هیچمان نه‌بیست، ته‌نانه‌ت کاتێ مه‌لا به‌ختیار تۆمه‌تی ته‌ماته‌کانی ئۆسلۆی خسته‌ ئه‌ستۆی گۆڕان بێ سێ و دوو وتیان ئێمه‌ نین، خوازیارم ئه‌م فه‌رمانه‌ فه‌رهاد ئاسا یه‌ سه‌ر به‌گۆڕان نه‌بێت
 له‌کۆڕه‌که‌ی ستۆکهۆڵم ده‌بوایه‌ گۆڕانخوازه‌کان له‌جیاتی قادر نادر مه‌لا به‌ختیارو جه‌لالیه‌کانی کۆمیته‌ی سویدیان ڕیسواکردبایه‌، که‌چئ به‌پێی هه‌وڵه‌کانی ناو کۆڕه‌که‌ به‌گریشیان له‌قادر نادر نه‌کردوه‌..
 من ده‌مێکه‌ ووتومه‌ گۆران به‌ئێوه‌ ناکرێت، ئێوه‌ هێشتا خه‌ریکی زمانی گوڵن له‌ گه‌ڵ دڕک چێنه‌ره‌کانی کوردستان، ئێمه‌ش ده‌مێکه‌ پێش ئێوه‌ ڕه‌خنه‌ به‌چه‌کوش چه‌کوشی پۆڵاین ده‌کێشین به‌سه‌ر سه‌رانی کوردا
 که‌چی له‌م شه‌وانه‌ی ڕابوردو له‌یه‌کێک له‌ ژوره‌کانی پاڵتۆلک گۆڕان خوازێک هه‌موو ئه‌و سه‌روریانه‌ بۆ خۆایان تۆمار ده‌کردو ده‌ی ووت ئێمه‌ چاوی خه‌ڵکمان کردوه‌ ئیتر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان چی تر سوکایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی قبوڵ ناکه‌ن ‌.. گۆڕانێکی سه‌یره‌ گوڵم. دیاره‌ ئێه‌مه‌ چه‌ند ساڵه‌ موشێن ده‌که‌ین..
 
 سێهه‌م : ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئێمه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کی دانیمارک
 جوهانه‌ نیلسن ژنه‌  ئه‌ندام په‌رله‌مانی دانیمارک له‌سه‌ر لیستی ئینهیزلیستنی چه‌پ، ڕاشکاوانه‌ له‌به‌رده‌م ئاپۆره‌ی ده‌یان هه‌زار که‌سی ناڕازی به‌دیپۆرت کردنه‌وه‌ په‌نابه‌رانی عێراقی ووتی..
 به‌رگری کردنم له‌ په‌نابه‌رانی عێراقی و داڵده‌دانیان یاسایی  یاخود پێشێل کردنی یاسایه‌ بۆ من هیچ  گرنگ نیه‌
 مادام پرسه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ژیانی مرۆڤێکه‌وه‌ هه‌یه‌ ئاماده‌م یارمه‌تیان بده‌م و داڵده‌شیان بده‌م هه‌رچه‌ند ماڵه‌که‌م هێنده‌ په‌رپوته‌  شایه‌نی ئه‌وه‌ نیه‌ میوانداری ئه‌وان بکات، به‌ڵام هه‌ر کاتێک هه‌ر په‌نابه‌رێک له‌ده‌رگای ماڵه‌که‌م بدات ئه‌وا ئاماده‌م ده‌رگاکه‌ی بۆ بخه‌مه‌ سه‌ر پشت.
 ناونیشانی لێداونه‌که‌ی جوهانه‌ به‌ دانیمارکی
  Johanne Smidt Nielsen: Lovligt eller ej jeg ortryder intet
 
 له‌ته‌مه‌نی به‌ناو په‌رله‌مانی هه‌رێم دا که‌ی هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌مان بینی، که‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێک هۆڵی په‌رله‌مانی جێ هێشت. له‌سه‌ر کوشتنی ژنان، تۆپبارانی ئێران، هێرشی تورکیا..هتد
 باشترین نموونه‌مان سه‌رۆکی لیستی زه‌رد به‌عسی بوو، هه‌ندێکیشیان پاره‌ی سۆشیالی وڵاتانی ئه‌وروپایان وه‌ر ده‌گرتو نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بوون..
 هه‌شبوو خه‌ریکی ڕه‌سم ڕه‌سمێنه‌ بوو..
 له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابورودا  سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک سوکایه‌تی پێ کرا، له‌لایه‌ن لاوێکی چه‌پ هێلکه‌ باران کراو هێلکه‌یه‌ک به‌ر سه‌ری که‌وت، هه‌فته‌یه‌ک زیاتر ڕۆژنامه‌و میدیاکانی دانیمارک ئه‌و وێنه‌یان لێده‌دایه‌وه‌ بۆ به‌مانشێتی چه‌ند ڕۆژه‌یان، دواتر ڕۆژنامه‌ نوسێک له‌به‌رده‌م گۆڕه‌پانی گشتی کۆپنهاگن وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فۆگ راسموسنی سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارکی دانابوو کۆمه‌ڵێک هێلکه‌شی پێ بوو پرسیاری  له‌ خه‌ڵکو ڕێبوارانی ئه‌و ناوه‌ ده‌کرد، ده‌ی ووت ئاماده‌ی هێلکه‌یه‌ک بگریته‌ سه‌رۆک وه‌زیران هه‌بوو دوو هێلکه‌ی تی ده‌گرت و هه‌ش بوو نه‌ی ده‌کرد، که‌چی نه‌که‌س ڕۆژنامه‌ نوسه‌که‌ی گرت، نه‌پاسه‌وانێک هێلکه‌ هاوێژێه‌کانی ئازاردا..
 که‌چی له‌سه‌ر سێ ته‌ماته‌ مه‌لا به‌ختیارو جاش جه‌لالیه‌کان خه‌ ر‌یک بوو ملی فه‌رمان هه‌ڵبکێشن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە