کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رووی راستی گوله‌ن و رێكخراوه‌كه‌ی بناسن

Sunday, 22/12/2013, 12:00

1366 بینراوە





بارگرژیه‌كانی باخچه‌ی گێزی له‌ ئیسته‌نبووڵ نه‌یتوانی چۆك به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان دابدات ، وڵاتانی رۆژئاوا به‌ هه‌موویان كۆمه‌كی خۆپیشاندانه‌كانیان كرد به‌ڵام نه‌یانتوانی سه‌ری بخه‌ن ، چونكه‌ ئه‌ردۆگان گه‌لی له‌گه‌ڵ بوو . ئه‌جاره‌ ڕیكخراوی گوله‌ن ده‌یهه‌وێت ئه‌و گره‌وه‌ بكات و ململانێی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بكات و له‌ مه‌یدانی سیاسه‌ت دوورهی بخاته‌وه‌ .

سه‌ره‌تا حه‌زه‌كه‌م به‌راوردێكی ئه‌ردۆگان و گوله‌ن بكه‌م به‌رامبه‌ر دۆزی كورد له‌ باكووری كوردستان و هه‌وڵه‌كانیان له‌و پێناوه‌دا به‌راورد به‌ یه‌كدی بكه‌ین .

ئه‌ردۆگان به‌ یه‌كێك له‌ ته‌له‌به‌كانی نه‌جمه‌دینی ئه‌ربه‌كان ناسراوه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می پارتی ڕه‌فاهی سه‌ربه‌ ئه‌ربه‌كان لای خه‌ڵكی به‌گشتی و لای ئه‌مه‌ریكا ناسرا . ئه‌ردۆگان كه‌سێكی قسه‌ زان و وتار بیژێكی كارامه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كی میانڕه‌وه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رستیه‌كه‌ی زاڵتره‌ به‌سه‌ر بیری ئاینیدا . هه‌ر ئه‌وه‌ وای لیكردوه‌ متمانه‌ی خه‌لكی زیاتر له‌ ركابه‌ره‌كانی به‌ده‌ست بهینی .

محمد فتح الله‌ گوله‌ن خۆی وه‌ك كه‌سیكی بیرمه‌ندی ئیسلامی ناساندووه‌ . به‌هۆی كارگه‌ریه‌كانی مامۆستا سه‌عیدی نورسیه‌وه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی خۆی به‌ په‌یڕه‌وی ریبازی نورسی ناساندوه‌ . بۆیه‌ لای به‌شێك له‌ خه‌ڵكی به‌های هه‌یه‌ و گوێی لی ده‌گیری . ڕاستی گوله‌ن شه‌خسیه‌تیكی دروستكراوی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و میتی توركیایه‌ بۆ ناساندنی به‌ جیهانی ئیسلامی وه‌ك بیرمه‌ند و پیشه‌وای سه‌رده‌م تا بتوانن ته‌فره‌قه‌ بخه‌نه‌ به‌ینی مسڵمانان ، كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن بێ به‌كارهینانی فشار . گوله‌ن پێشه‌وایه‌كی ساخته‌ی دروستكراوی ده‌ستی عه‌لمانیه‌ له‌ ئیسلامدا .

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ توركیادا ده‌ستی گوله‌ن و شوێن كه‌وتوانی كه‌ به‌ رێكخراوی گوله‌ن ناسراوه‌ كه‌شف بووه‌ ، بونه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكی توركیا و مسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ . گوله‌ن خۆی خزانۆته‌ ناو دام و دهزگا حكومیه‌كانه‌وه‌ چه‌ندین پۆستی هه‌ستیاری حكومه‌تی توركیای له‌ ژیر ده‌ستدایه‌ . بۆته‌ ده‌سه‌لاتی دووه‌می ناو حكومه‌ت وه‌ك حكومه‌تی دوه‌می توركیا كار ده‌كات . ڕاستی كاره‌كانی له‌وه‌وه‌ كه‌شف بوون . بی ئاگاداری وه‌زیر و به‌رپرسانی ئه‌منی توركیا هه‌لمه‌تی دژه‌ گه‌نده‌ڵی ده‌ست پێ كردوه‌ بۆ ئابروبردنی ئه‌ردۆگان له‌ جیهان و لای خه‌لكی توركیا .

ئه‌وه‌ی به‌لای ئیمه‌ی كورده‌وه‌ گرنگه‌ ده‌ركه‌وتنی ڕووی ڕاستی گوله‌ن و رێكخراوه‌كه‌یه‌تی كه‌ وه‌ها خۆیان ناساندوه‌ ئه‌هلی ئیمانن و كار له‌ پیناو ئیسلامدا ده‌كه‌ن . به‌ڵام رووداوه‌كانی ئیستای توركیا ته‌واو ئه‌و ڕاستیه‌مان پی ده‌لێت كه‌ گوله‌ن سیاسیه‌كی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی توركیایه‌ ن هیچی له‌ باخچه‌لی و پارته‌كه‌ی كه‌تر نییه‌ له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی و دژایه‌تی بۆ دۆزی كورد ، چونكه‌ ئه‌ردۆگان ئێستا له‌ دیالۆگایه‌ له‌گه‌ل ئوجئه‌لان و په‌كه‌كه‌ و پارتی به‌ده‌په‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆزی كورد به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ . ئه‌م كاره‌ی گوله‌ن بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و دیالۆگه‌یه‌ كه‌ هه‌یه‌ ، گه‌رنا پار ساڵ یاخود ساڵانی ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه‌ ئیستا ده‌یكات ؟

ریكخراوی گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌ بلاوبونه‌ته‌وه‌ و چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ژیر په‌رده‌ی په‌روه‌رده‌ و بازرگانیدا ، گوله‌ن له‌رێگه‌ی كاریگه‌ری نورسیه‌وه‌ كار له‌سه‌ر میشكی تاكی كورد دروست ده‌كات و فریویان ده‌دات بیری نه‌ته‌وایه‌تیان لاواز ده‌كات به‌ڵكو حه‌رامی ده‌كات . زیاد له‌وه‌ خۆش ویستنی تورك و پیرۆز ڕاگرتنی توركێتیان لا پیرۆز و فه‌رز ده‌كات . خۆی بریار له‌ ژیانیان ده‌دات .

ڕێكخراوی گوله‌ن له‌ باشووری كوردستان به‌ناوی ده‌زگای فه‌زاله‌ بۆ په‌روه‌رده‌ كار ده‌كات ، ته‌نها له‌ باشووری كوردستان زیاتر له‌ 30 قوتابخانه‌ و ده‌یان ناوه‌ندی زمانیان هه‌یه‌ له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ ، بیجگه‌ له‌ زانكۆی عیشق له‌ هه‌ولێر ئه‌مه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌یا . له‌ بواری بازرگانیدا ناوه‌ندی بازرگانی و ده‌یان شه‌ریكاتی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ گشت بواره‌كانی نه‌وت بیناسازی و گواستنه‌وه‌و هتد . له‌ بواری ڕاگه‌یاندن خاوه‌نی ڕادیۆی ده‌وران و ده‌زگای كانی عیرفان له‌ شاری هه‌ولێر " ڕادیۆ ده‌وران زۆربه‌ی كاته‌كان گۆرانی لی ده‌دات بۆ ڕاكیشانی ڕای گشتی خه‌ڵكی بۆ لای خۆی ئه‌مه‌ یه‌كه‌یمن خاله‌ كه‌ پیلانی گلاوی ئه‌و رێكخراوه‌ نیشان ده‌دات ئه‌گه‌ر ئیسلامین گۆرانی ڕه‌قس و وروژێن یاعنی چی ؟ ده‌زگای كانی عیرفان ته‌نیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی گوله‌نه‌ به‌ ناو خه‌لكدا تا بیناسێنن ئه‌مه‌ پیاو چاك و بیرمه‌ندی سه‌رده‌مه‌ به‌گوێی بكه‌ن ئه‌ها قسه‌كانی هه‌مووی باس له‌ قورئان و حه‌دیس ده‌كات . بۆ زانیاریتان ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان یان دزرون و به‌رێگه‌ی نایاسای بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت وه‌رگێڕدراون بۆ توركی و به‌ ناوی گوله‌نه‌وه‌ چاپ كراون یان له‌لایه‌ن كه‌سانی تر ناو ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ ده‌نوسرێن و به‌ناوی گوله‌نه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ . له‌سه‌ر و هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ مۆله‌تی كردنه‌وه‌ی كه‌نالێكی ته‌له‌فزیۆنیان وه‌رگرتووه‌ له‌م نزیكانه‌دا ده‌یكه‌نه‌وه‌ . چه‌ندین پیلانی گڵاوی تریان هه‌یه‌ كه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ زیاتر ڕه‌گ كوتان له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا و به‌رێگه‌لادانیاندا . هه‌روه‌ها خاوه‌نی بانقی ئاسیایه‌ له‌ كوردستان و توركیادا . سه‌رمایه‌یه‌كی ئێجگار زۆری ده‌ستخستوه‌ له‌ رێگه‌ی كاره‌كانیه‌وه‌ .

له‌كاتێكدا گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ له‌ توركیایا خۆیان به‌ ڕشوه‌ت و ئه‌ملاو لا خه‌ڵكی داده‌مه‌زرێنن . كار بۆ خه‌ڵكی ده‌دۆزنه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی له‌ سه‌دا 20 مه‌عاشه‌كه‌ی بۆ ئه‌وان بی . به‌ڵام به‌ناوی زه‌كات و یارمه‌تی بۆ خوێندكاره‌وه‌ لێیان وه‌رده‌گرن .

ئامانجی ڕێكخراوی گوله‌ن ڕوون و ئاشكرایه‌ . دژایه‌تی كردنی كورد له‌ گه‌شه‌ سه‌ندن و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی . دوژمنی سه‌ره‌كی گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی شۆرشی كوردیه‌ . به‌تایبه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ و به‌ده‌په‌ ته‌واوی پارته‌ كوردیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان . گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌لایه‌ك له‌ رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه‌ كار له‌سه‌ر مندال و لاوی كورد ده‌كات بیری نه‌ته‌وایه‌تیان لاواز ده‌كات تا باوه‌ریان به‌ شۆرش نه‌بێت له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و بازرگانیه‌ فراوانه‌ی ده‌یكات پارهیه‌كی زۆر ده‌ست ده‌خات بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شۆرشی كوردی و هاریكاری سوپای توركیا . له‌ باشووری كوردستان بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی توركمانه‌كان و به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ یارمه‌تیان ده‌ده‌ن جه‌ماوه‌ریان بۆ زیاد ده‌كه‌ن له‌ ناو حكومه‌تدا جیگه‌یان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ . به‌ڵام سه‌د مه‌خابن سه‌دان گه‌وج و بێ میشكی كورد له‌ باشوور گوی ڕایه‌لیان ده‌كه‌ن و كاریان بۆ ده‌كه‌ن ، چونكه‌ فریویان خواردووه‌ به‌ ئیسلام .

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لیره‌دا ئه‌مه‌وی پێتانی ڕابگه‌یه‌نم . توركه‌كان له‌ ڕاستی گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی گه‌یشتون كه‌ ئامانجیان پی گه‌یاندنی جیلێكه‌ له‌ ته‌واو گوێ ڕایه‌ڵی گوله‌ن بیت ئه‌وه‌تا ئه‌ردۆگان چه‌ندین به‌رپرسی بالای له‌ ده‌زگا ئه‌منی و ڕاگه‌یاندن و فه‌رمانه‌گه‌ حكومیه‌كان فه‌سڵ كردووه‌ چونكه‌ به‌ ئه‌مری گوله‌ن كاریان كردووه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی كار ده‌كه‌ن ز

به‌ڵام لای خۆمان له‌ كوردستان به‌گشتی و له‌ باشوور به‌تایبه‌تی زۆر ئازادانه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌س پییان نازانێت كه‌ش رێگریان لێ ناكات . ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت له‌ گشت شار و شارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان به‌شی ناوخۆیان بۆ خوبندكاران كردۆته‌وه‌ و له‌و رییه‌وه‌ منه‌ت ئه‌كه‌ن به‌سه‌ریاندا ، به‌زۆر گوله‌نیان لا پیرۆز ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك پیاوچاكێك بیناسێنن و له‌قسه‌ی ده‌رنه‌چن . ئاسایشی كوردستان له‌بری چاودیری ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ بكات هه‌ڵمه‌ت ده‌كاته‌ سه‌ر مزگه‌وت خه‌ڵكی نیگه‌ران ده‌كات ، ئه‌و تیرۆرستانه‌ی ئه‌وان به‌ شوێنیدا ده‌گه‌رین له‌ناو مۆڵگه‌ی دامه‌زراوه‌كانی گوله‌ندلن له‌ خوێندنگه‌ و زانكۆكانیاندا . ئه‌وانه‌ تیرۆری فیكرین ئه‌وانه‌ دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی كوردن .وه‌ك چۆن له‌ توركیا كار له‌سه‌ر مندل و لاو ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی مندالی به‌رپرسان و دوای كه‌ گه‌یشته‌ مه‌قامیكی حكومی به‌كاری ده‌هێنن لای خۆمانیش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ منداڵی زۆربه‌ی به‌رپرسه‌ حكومی و حیزبیه‌كانیان گرۆته‌ خۆ كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ده‌سه‌لاتی باوكیان به‌كار ده‌هێنن . له‌ سلێمانی و هه‌ولێر باشترین خزمه‌ت ده‌كرێن له‌سایه‌ی مندالانی به‌رپرسه‌وه‌ له‌ باشترین شوێنی شار عه‌رزه‌یان ده‌ده‌نێ هه‌رچیه‌كیان بوی ئه‌یكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی رێگریان لی بكرێ ... هتد .

ڕێكخراوی گوله‌ن له‌ هه‌ندی وڵاتدا كاریان لی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كار ده‌كه‌ن به‌گشتی به‌تایبه‌تیش له‌ كوردستاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی تورك .

له‌ روسیا و چین و ئیران و سوریا و ئه‌رمه‌نستان و ...هتد كاریان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ . چونكه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ میلله‌تی خۆیان خۆش ده‌وێت ناهێلن به‌كار بهێنرێن . ڕۆژیك دێت له‌ كوردستان په‌رده‌ له‌سه‌ر روویان لاچیت و ڕووی راستیان ده‌ركه‌وێت . گوله‌ن جگه‌ له‌ كه‌سیكی ساخته‌ی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و میتی تورك كه‌سێكی تر نییه‌ . ئه‌وه‌نده‌ی تازه‌ فه‌قییه‌كی پیگه‌یشتوی كوردستان شاره‌زایی له‌ عیلمی ئیسلامدا نی یه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ فریوده‌ره‌ شاره‌زایه‌ له‌ فریوداندا خۆی ده‌خاته‌ گریان كاتی قسه‌ ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕابكیشێت و بلێ من ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌م فریادڕه‌سی ئێوه‌م . ئه‌وه‌ی پێی بڵێن ئیمان و نوور به‌ ڕووخساریه‌وه‌ دیار نی یه‌ .





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)