کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عماد ئەحمدیش نەبێت گورگ نامانخوات..

Saturday, 07/03/2009, 12:00

1410 بینراوە


بۆ جارێكی تر عماد احمد لە بێ كەسی كرا بە جێگری حكومەتی بە ناو یەكگرتووی هەریم. سەركردایەتی یەكێتی ئەوەندە ئاگایان لە خەڵك نەماوە و دابراون وا ئەزانن هیچ كەسێك پەیدا نابێ لەم كوردستانەئەوەند عماد لیهاتووبێ . ئایا سحری شارەزایی و ئازایەتی ئەم پیاوە لە چیە؟! وا وەكو جۆكەر بە فیشەی هەموو وەزارەتەكان دەكات . پیاویك دەرچووی پیشە سازی بكرێ بە وەزیری تەندروستی و دواجاریش بكرێت بە وەزیری پیشە سازی و ئاوەدانكردنەوەوپاش ئەوەش بكریً بەجیگر. ئایا ئەم كارە بە فاڵچیو سحربازەكانی بابل و مسریش دەكرێ كە عماد دەیكات. ئایا بیستووتانە كەسێكی فیتەر لە جیاتی دكتورێك نەشتەگەری كەسێك بكات ئەوە ئیستا لەم كوردستانە خەیر نەدیوە بیبینن و تەما شا بكەن ئەو شتە سەیرو سەر سوڕهێنەرە دەبینین كە خەریجی پیشەسازی كرا بە وەزیری تەندروستی و دوای ئەوەش قەیچی و لۆكەو باندیج فرێ دەدات و دەرنەفیسو پلایس هەڵدەگرێ دەبێتە فیترو دەكرێت بە وەزیری پیشەسازی دواجاریش بە حاكمی وڵات! ئەم كارە سەیرو سەرسورینەرەی عماد وایكردووە كە ناوی بچێتە لیستی سەیرو سەمەرەكانی دونیا. لێرە ئەمەوێ قسەكانم ئاراستەی كاك كوسرەت ئایا دەتەوێ چاكسازی بكەیت یان ئەوەندەی تر یەكێتی سەقەت بكەیت ؟ئایا كومەڵگای كوردی ئەوەندە بێ خەیرو بەرەكەتە نەیتوانیوە كەسانێك بەرهەم بهێنیت شایستەی وەزیری بێت تا عماد زەهاوی بهێنیت و بیكەیت بە وەزیری جۆكەر. نوێ بوونەوە وچاكسازی واناكرێ بە ئاڵوگوركردنی كورسیەكان لە نیوان خوتاندا . لەوانەیە بە خەیاڵی خوتان ئەگەر وابكەن عومری نوحتان دەبێ لە حوكم . بەلام رۆژ لە دوای روژ بێئاگای و كرچی كاڵی سیاسەتمەداری ئێوەمان بۆ دەردەكەوێت . بەبێ بوونی عمادو نموونەكانی تری وەك عماد ئەحمەد كە ئێوە زاخاوی یەكێتی پێدەكەن یەكێتی گورگ نایخوات . بەدیلی ئێوەش پیتانخوش بێ یان خەیر لە گردەكەی وشەیە.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)