Thursday, 29/12/2011, 12:00
كاتێك جل بۆرێكی جامانه سور
خاڵ كوتراوێ، تفه‌نگ له شان
خه‌نجه‌ر له گه‌رده‌ن ئه‌بینن
وا مه‌زانن كورد ئه‌بینن
زۆر جاشی تر، جامانه‌ی تر
خوێنی كوردان بۆی بوویه خوم
خه‌نجه‌ر و سه‌رو گێلاكی سور كردن
كاتێك بزه‌یه‌ك ئه‌بینن،
هه‌ڵمه‌په‌ڕن، چۆپی مه‌گرن
خوا ئه‌زانێت ئه‌و بزه‌یه
دوای شه‌هید كردنی كام ڕۆڵه‌یە!
دوای كام ئه‌نفالی تورك،
به‌عس یان ئێران بێت؟!
دوای كام بۆردومان. ئاخۆ ڕانیه،
قه‌ندیل یان شه‌رماخ بێت؟!
دوای كام كوشتار، كام خیانه‌ت و كاسه‌لێسی
هی شای دوێنێ،
نه‌ژادی ئه‌مڕۆ، یان ئه‌ردۆگان بێت؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست