کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن كوردستان لەشێرپەنجە ومافیا رَزگاركەین

Sunday, 13/05/2012, 12:00



پێش چەند رَۆژێ كۆبوونەوەیەكی گرنگ وپایەبەز لەنێوان بزوتنەوەی گۆرَان ویەكێتی نیشتمانی رَوویدا. كاتی ئەم بەیەكگەیشتنە زۆر ناسك وپرَبایەخە, بەتایبەتی لەكاتێكدا مەسعود بەرزانی سەرەرَای وەرگرتنی میدالیایەكی بۆ ئاشتی شەرَەزمانێكی گەورەی دژ بەمالكی دەستپێكردووە وئارامی ورَەوشی هەرێمی شڵەژاندووە وتێكداوە.بەرزانی بە ئەمری توركیا دەجووڵێت وهەوڵی جێبەجێكردنی ئەجندای توركیا لەعیراق دەدات,ئەمەش دژی دەستووری عیراقە لەلایەك وهەروەها خزمەتكردنی بێگانە ودژی بەرژەوەندیەكانی كورد وكوردستانە. تاڵەبانی ویەكێتیش وەكو ئاشكرا دیارە لێرەدا هاورَای بەرزانی نین.
لەم رَۆژانە لەناو یەكێتی نیشتمانی باس باسی دكتۆر بەرهەم ورَاگەیاندنی باڵی ریفۆرمكردنە. كەواتە یەكێتی بەدەست گەندەڵان ومافیاكانەوە دەناڵێنێت ولەقەیرانێكی گەورەدایە.
مام جەلال چەند جارێك باسی جیاكردنەوەی حزب لە دەسەڵات وبەگژاچوونەوەی گەندەڵی وبنبرَكردنی وئاشكراكردنی دارایی سەركردەكان بەڵام هەمووی حبری سەركاغەزبوون, هەمووی هەر قسەی رَووتبوون,لەبیرچوونەتەوە ونەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە. نازانم قسەكانی ئەوەیش وەك مەسعود بەرزانی تەنها بۆ چەواشە ورَاكردنە لەقەیرانەكان یان سەركردەكانی یەكێتی ناوێرن وناتوانن ونایانەوێت هەنگاوی وا بنێن و بریاری وا جیبەجێبكەن.
د.بەرهەم ورَاگەیاندنی باڵی رَیفۆرم ئەوە دەگەیەنێت كە یەكێتی بەم نزیكە جارێكی تر دەبێت بەدووبەش بەشێكی خەباتكەران ودڵسۆزانی كورد وكوردستان وبەشەكەیتر مافیاكان وگەندەڵەكان وتیرۆرستان, ئەو باڵەی ئێستا دەستی بەسەر یەكێتیداگرتووە وبۆ بەرژەوەندی تایبەت بەرَێوەی دەبات. ئایا تاڵەبانی خۆی لەگەڵ كام باڵدا دەبێت هێشتا ئەوە دیارنییە ودەبێت چاوەرَوانبین. لەوانەشە ئەم سیناریۆیە بۆ دوای تاڵەبانی بێت.
لەهەمان كاتدا پەرلەمانتارێكی یەكێتی مزگینی ئەوەمان پێدەدات كە یەكێتی بەم نزیكە بەتەواوی دەچێتە ناو گۆرَانەوە ولەگەڵیا یەكدەگرن. ئایا ئەم كۆبوونەوانە هەنگاوی سەرەتایین بەرەو ئەو ئامانجە؟
ئایا قسەكانی پەرلەمانتار ئارێز عبدالله چەند لە رَاستییەوە نزیكە ودڵخۆشكەرن یان تەنها تەكتیكە, بۆ ترساندی پارتییە وپاڵەپەستۆخستنە سەریەتی؟ چونكە تەنها بە ناوهێنانی گۆرَان پارتی تێكدەچێت ودەشڵەژێت. تەنها قسەكردنێكی تەلەفۆنی تاڵەبانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا بۆ هۆی دامەزراندن وقەبووڵكرنی پارتی بەدانی پۆستی جیگری سەرۆكی هەرێم بە كۆسرەت رەسوڵ كە بۆ ماوەیەكی درێژ بەبێ ئاشكراكردنی هۆكان پارتی رَەفزی دەكرد.
دەرگای گۆرَان وەكو بزوتنەوەیەكی گەورە لەسەر گۆرَەپانی سیاسی كوردستان بۆ گۆرَینی سیستەمی حوكمی عەشایری وبنەماڵە بە سستەمێكی پەرلەمانی دیموكراتی لەخزمەتی هەمو تاكیكی ئەم كوردستانە وبنبرَكردنی گەندەڵی وچەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی ودەوڵەتی یاسا, دەرگاكانی بۆ هەمو تاكێكی پاك ورَەوشتباش ودڵسۆزی كورد وكوردستان واڵایە وكراوەیە,گۆرَان هی تاكەكەس نییە هی میللەتە گۆرَان بیجگە لەدز وگەندەڵ ومافیا بەخێرهاتنی هەموان دەكات. مافیاكان بۆیان هەیە رَوو لەپارتی بكەن ولەوێ بەگەرمی پێشوازییان لێدەكرێت.
ئەم گۆرَینە گەورە وگرنگانەی لەسەرگۆرَەپانی كوردستان وعیراق پاڵمان پێوەدەنێت كە لەناوەوە ودەرەوە زیاتر دەستەوەسان نابێ رَاوەستین تەماشای دەستی پارتی بكەین دەبێ بەگوێرەی رَووداوەكان ولەئاستیاندا بجووڵێینەوە وهەڵوێستمان هەبێت.میللەتی كورد, هەمو پارتەسیاسییەكانی كوردستان بێنەپێش ووەفدێكی گەورە وبەرز بۆ بەغدا بنێرن بۆ ئاساییكردنەوەی بارە ئاڵۆزەكە.
كەواتە توانەوەی یەكێتی لەناو گۆرَان یان نزیكبوونەوەیان سیناریۆی دروستكردنی كوتلەیەكی گەورە لەناوپەرلەمانی كوردستان باشترین رَێگاچارەیە بۆ دەرهێنانی دەسەڵات لە چنگی شێرپەنجە ومافیاكانی بنەماڵە وپارتی وهەنگاونان بەرەو رَۆژێكی خۆش ورَووناك. دنیا گۆرَاوە وترسی پەنابردنی پارتی ئەوكاتە بۆ چەك زۆر كەم بووە یان رَەواوەتەوە ونەماوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە