ئەرشیفی ناپاکی..بارزانی (بهشی سێیهم)
Wednesday, 15/06/2011, 12:00
کاتێک بارزانی داوای گفتۆگۆ لەگهڵ ئۆجەلان دەکات، پێشنیار دهکات ئۆجەلان به سەردان بێته سەلاحەین. ئۆجەلان دەزانێت ئەمە پلانە و بارزانی دەیەوێت وەک شەمدین ساکیک تهسلیمی تورکی بکات. (لە بەشەکانی داهاتوتدا بەڵگەکانی سەبارەت بە چۆنیەتی پلانی نێوان میت و بارزانی و بەدەستەوەدانی سائیق دەخەینە ڕوو).
ئۆجەلان دەڵێت:
بارزانی کەسێکە تێڕوانینی منداڵانەیە، ئاشکرایە، کە بارەگای میت چەند هەنگاوێک لە بارەگای بارزانیەوە دوورە و دەیەوێت بمداتە دەست میتی تورک، ئەگەر بارزانی ڕاستگۆیە با ئەو بێت، من گرەنتی چەندین مانگی سەلامەتی ئەو دەکەم ، کە ئەوێک ناتوانێت گهرەنتی شەو و ڕۆژێکی سەلامتی نەگرتنی من بکات. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە کاممان سەر بە دەزگا هەواڵگیریەکانین و کاممان لە بەرەی گەلەوە نزیکین. لە شوێنێکی تری قسەکانیدا ئۆجەلان دەڵێت:
بارزانی لە ساڵی 1962 ەوە پەیوەندیی بە میتی تورکییەوە هەیە و لە پێناو لەباربردنی شۆڕشەکانی کورددا کۆششی کردووە، ئەمەش خاڵی سەرەکی ناکۆکیمانە. دەڵێت: بارزانی دەستی لە کوشتنی سەدان کوردی نیشتمانپەروەری پارچەکانی تری کوردستان و کوردانی باکوردا هەیە، وەک فایەق بۆجا و سەعید ئاکشی و سەعید قورمزی، کە بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردی تورکیاوە کراونەتە پیاوی میتی تورکی. لە درێژەی ئەو قسانەی ئۆجەلاندا، کە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا له20 ی نۆڤەمبەری 1995 ڕۆژنامەی ئەلحەیات بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت:
ئەو شەڕەی لە کوردستان لە نێوانماندا دەگوزەرێت ئەوە شەڕی کورد و کورد نییە، بەڵکو شەڕی ئێمە و تورکیایە، کە بارزانی بە کرێگیراوانە بۆ تورکیای جێ بەجێی دەکات. هەروەها دهڵێت، که چەندین جار بە بارزانیان گوتووە کە هەموو هێزو توانایەکیان دەخەنە ژێر ئەمر و خزمەتی بارزانییەوە لە بەرانبەر تەنیا مەرجێکدا، کە دەست له هاوکاری دەوڵەتی تورکیا هەڵبگرێت.سەبارەت بە تاڵەبانیش دەڵێت:
کە ئێمە چەندین جار بانگەوازمان بۆ کردووە کە خەباتمان یەکبخەین، بەڵام ئهو لە ژێر فشاری تورکیا و ئەمەریکادا نایەوێت ئەو هاوخەباتییە بێتە دی ، تورکیا دەیەوێت تاڵەبانی لەگەڵ بارزانیدا کۆک بێت بۆ لێدانی ئێمە وەک لە ساڵی 1992دا کردیان.بۆ خوێندنهوهی دیمانهکهی ئۆجهلان به زمانی عهرهبی که رۆژنامهکه لهگهڵیدا سازداوه، کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Alhayat_ocelan.pdfبهشهکانی پێشووتر:
ئەرشیفی ناپاکی..بارزانی (بهشی دووهم)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست