کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌ پاسپۆرتی ساخته‌ (13) هاوڵاتی بیانی له‌ فڕگه‌ی هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ ئه‌وروپا

Wednesday, 18/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فرگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نزیك له‌ هۆبه‌ی پاسپۆرتی فرگه‌كه‌، ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكراكردووین، كه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا (13) هاوڵاتی بیانی به‌ پاسپۆرتی ساخته‌(ته‌زویر) له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ ڕێگه‌ی به‌رتیلدانه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وروپا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، که‌ هه‌ریه‌ له‌وانه‌ بری(30.000) هه‌زار دۆلاریان لێوه‌رگیراوه‌، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پاسپۆرتی فرگه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ هاوكاری سه‌ربه‌ست ره‌ئیس عبدوڵلاو به‌ ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فرگه‌ و رائید شوان عاره‌ب له‌ هۆبه‌ی پاسپۆرتی ئه‌و فرگه‌یه.
شایانی باسه‌ دیارده‌ی ده‌ربازكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ پاسپۆرتی ساخته‌ له‌ فرگه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ وڵات جێ ده‌هێڵن به‌ تایبه‌تیی له‌ هه‌ولیره‌وه‌ میژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كاتی ڕائید ره‌زوان كه‌ به‌ریوه‌به‌ری هۆبه‌ی پاسپۆرت بووه‌ به‌ پشتیوانی عیسمه‌ت ئه‌رگووشی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی و كه‌ریم شنگاری وه‌زیری ناوخۆ، كه‌ له‌ماوه‌ی 5 ساڵدا زیاتر له‌ 600 هاوڵاتیان به‌ پاسپۆرتی ساخته‌ له‌ فرگه‌ی هه‌ولیره‌وه‌ گه‌یاندۆته‌ ئه‌وروپا، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ نه‌یویست ناو و شوێنی ئاشکرابکرێت، سه‌رژمێری ئه‌م هه‌موو ساخته‌کارییه‌ی کرد، که‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ و له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌دا نزیكه‌ی 3 مڵیۆن دۆلاریان پێ بڕاوه‌، له‌گه‌ڵ كرینی چه‌ندین خانوو ڤێلاو گه‌شتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر حسابی پاسپۆرتی ساخته‌كان كه‌ رائید ره‌زوان سمبۆلی ئه‌و تاوانانه‌ بووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە