کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەمیل بایك: ئەگەر داگیركەران سیاسەتی پاكتاوكاری بسەپێنن بەسەر كورداندا، ئەوا گەریلا 45 ساڵی تریش درێژە بەتێكۆشانی خۆی دەدات

Thursday, 07/01/2010, 12:00


ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆماجڤاكێن كوردستان كەجەكە، جەمیل بایك سەرنجی ڕاكێشایە ‌سەر گۆشەگیری ئیمرالی و ڕایگەیاند: لە ئیمرالی سیاسەتی گۆشەگیرو گوشار بە شێوازی جیاواز بەرێوە دەبرێن و ئەو سیاسەتە لە بەرامبەر هیچ گیراوێكی دیكەدا پەیڕەو ناكرێت. بایك، ئاشكرای كرد، ئاستەنگ كردنی پەیوەندی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە جیهانی دەروە گەشتۆتە ئاستی لوتكەو ووتی: ئەوان، وەك بزوتنەوەو گەل، هەمیشە لە دژی هێرشەكان لە نێوو هەوڵداندا بوون. بایك بەبیریشی هێنایەوە، نەخشە ڕێ كە لە لایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە داوا كراوە، هێشتاش لە لایەن دەوڵەتی توركەوە دەستی بەسەردا گیراوە. ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ، ئاماژەی بەوەدا كە سیاسەت و سیستەم ئەشكەنجەی پەیرەو كراو لە دورگەی ئیمرالی، لە جیهاندا بێ وێنەیە و لە هیچ گرتوخانەیەكی دیكەدا، پەیڕەو ناكرێت و ڕایگەیاند: ئاستەنگ كردنی پەیوەندی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە جیهانی دەروە گەشتۆتە ئاستی لوتكەو ووتی: ئەگەر هەڵی سیاسی هەبوایە، ئەوا لە ئەمڕۆ زیاتر ئەشكەنجەو گوشاریان پەیرەو دەكرد، لە توركیا گیراوێك كە لە مافی سەیركردنی تەلەفزیۆن بێبەش بێت و نەتوانێت ئەو رۆژنامەیەی دەیوێت بیخوێنیتەوە، تەنها ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، لە ڕادیۆشەوە تەنها دەتوانێت گوێبیستی ڕادیۆی تەرتەیە، ئەو نمونانەش بە خۆیان بەسن و بۆ نیشاندانی ڕاستیەكان و دۆخی ئۆجەلان. بایك، گوتەكەی تونجەر كلجی سكرتێری پیشووی دەستەی ئاسایشی نەتەوەی تورك مەگەكە كە دەڵێت: هێدی هێدی بە ئازارەوە لەوێ بمرە، بە بیر هێنایەوەو ووتی: بەو گوتەیەی دانی پێدانا، كە لە ئیمرالی، ئەشكەنجەی سیستەماتیك چۆن بەرێوە دەبرێت.
بایك ووتیشی: دەوڵەتی تورك دوژمنایەتیەكی زۆری، بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد دەكات لەبەرامبەر ڕێبەری گەلی كوردیش هەموو ڕێباز و شێوازە چەپەڵەكان بەرێوە دەبات، لەبەر ئەوە، ئێمە هەمیشە لە نێوو هەوڵداین، خۆبەخۆ گەلەكەمان لە هەوڵدان دایە. جەمیل بایك ووتی، نەخشە ڕیێ ئامادەكراوی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان هێشتاش لە ژێر دەستی دەوڵەتی تورك دایەو بەم شێوەیە درێژەی بە ئاخاوتنەكەیدا: نەخشە ڕێ دەبێتە كلیلی كرانەوەی دەرگا داخراوەكانی بەردەم چارەسەری پرسی كورد، ئەوانەشی كە دەڵێن: كورد چیان دەوێت، دەبێت بزانن، نەخشە ڕێی ئۆجەلان، كە كلیكی چارەسەریەو داخوازیەكانی گەلی كورد لە خۆ دەگرێ، لە ژێر دەستی دەوڵەتی تورك دایە.
جەمیل بایك ووتی؛ ئەگەر حكومەتی ئاكەپە پێداگری لەسەر سیاسەتی پاكتاو كردن و قڕ كردن بكات، ئەوە ساڵی 2010بە شەڕ و پێكادان دەگوزەرێ. بە بیریشی هێنایەوە كە گەلی كورد داواكانی خۆی ڕوون و ڕاشكاوانە دەردەبڕی و داواكانی گەلی كورد و بوونی هێزەكانی گەریلا نابنە بابەتی سەوداو و مامەڵە. بایك ڕاشیگەیاند كە با هیچ كەسێك چاوەڕوانی ئەوە نەبێ لەبەرامبەر سیاسەتی پاكتاوكاری وەك مەڕی قوربانی ملمان بۆ چەقۆ نەوی بكەین.
ئەوەشی ووت كە گەریلا لە هەموو كاتێك زیاتر ئامادەیە بۆ بەرخودانی و حساباتی لەناوبردن و پاكتاو كردن لەگەل بەرخودانی گەریلا ڕووبەڕوو دەبێ. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ووتی: ئەگەر حكومەتی ئاكەپە لە سیاسەتی پاكتاو كردن و قر كردن دا پێداگری بكات، ئەوە ساڵی 2010 بە شەڕ و پێكادان دەگوزەرێ.
بایك لەسەر داواكانی گەلی كوردیش ووتی: داواكانی گەلی كورد دیارن بەر لە هەمووو شتێك دەبێ وەك نەتەوە و كۆمەڵگە دان بە بونیان دا بنرێ و مافەكانیان بێ ئەوەی كە ببێتە بابەتی سەودا و مامەڵە دانی پێدا بنرێ، رێبەری گەلی كورد باسی لە كۆماری دیموكراتی كرد، دەبێ گۆراِنكاری لە یاساو دەستوری بنەرەتیدا بكرێ، دەبێ دەست لە هەڵویستی یەك نەتەوە و میللەت بەردرێ، كوردیش وەك نەتەوەیەكی دیموكراتی بە ئەنجومەن و بەرێوەبەرایەتی دیموكراتیەوە لە نێو كۆماری دیموكراتیدا بێ، خۆجێی دیموكراتی ئەو خاڵانە لە خۆدەگرێ و چارەسەریەكی گونجاویشە. بایك ڕایگەیاند كە دەوڵەتی تورك ناتوانێ سیاسەتی پاكتاو كردن وەك چارەسەری نیشان بدا و پاشان وەها وەڵامی گوشارەكانی بە مەبەستی بێ چەك كردن دایەوە: ((گوشاری بێ چەك كردن بە ئامانجی پاكتاو كردنە، هەندێ كەس دەلێن ئەگەر پرسی كورد چارەسەر ببێ، پەكەكە دوایی دێ، هەر بۆ ئەوەش كێشە دەنێنەوە، ئەو قسەو هەڵوێستە شەڕی دەرونیە، ئەڵبەتە ئەگەر تەواو پرسی كورد چارەسەر ببێ، ئەوە دۆخی پەكەكە و گەریلاش وەك ئەمڕۆ نابێ، ئەوكاتە لە نێو سیستەمی دیموكراتی توركیادا جێی خۆی دەگرێ، بەڵام ئەگەر دەوڵەت سیاسەتی پاكتاو كردن بەریوەبەرێ، پەكەكە 45 ساڵی تریش بەرخودانی دەكات، درێژەدان بە بونی گەریلا بابەتی سەوداو مەمەڵە نییە، سیاسەتی دەوڵەتە كە ناهەقی دەكات و دەبێتە هۆی بەرخودانی چەكداری، هەر بۆ ئەوەش دەبێ سەرەتا ئیرادەی چارەسەرئامێزی نیشان بدا. جەمیل بایك مشتومڕەكانی سەر چالاكیەكەی تۆكات وەك پرۆپاگەندەی شەڕی سایكۆلۆژی هەڵسەنگاندو ووتی: ئەگەر بێ رێزی بە گەل و رێبەرەكەی بكەن، هەڵبەتە ڕۆڵەی ئەو گەلە نارەزایی نیشان دەدەن، جارێكی تر دەلێین دەبێ هەموو پەكەكە جددی ببینێ، هێزەكانی دەریای رەش، چالاكی تۆكاتیان ئەنجامدا، كاتێ گوشارەكانی سەر رێبەریان بیستووە ئەو چالاكیەیان ئەنجام داوە، ئەڵبەتە مەڕی قوربانی نین، بەبیرتان دێنینەوە شتێكی ئێمە كردنمان راوەستاندنی چالاكیەكی سەربازی یەك لایەنە بوو، ئۆپەراسیۆنەكان بێ وچان بەردەوامە، لە قۆناغی بێ چالاكیدا 90 گەریلا شەهید بوون، ئەوانەی ناڵێن پرۆسەی بێ چالاكی هەیە، بۆ ئۆپەراسیۆن پێك دێنین مافیشێان نییە ڕەخنە لە چالاكیەكەی تۆكات بگرن. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ڕایگەیاند ئەگەر دەوڵەتی تورك هەنگاوی چارەسەری دیموكراتی نەنێ و پێداگری بكات لەسەر سیاسەتی پاكتاو كردن، ئەوە لە هەموو گۆڕەپانەكاندا پەرە بە بەرخودانی دەدەن.
بایك لەسەر ئامادەكاری گەلی كورد بۆ هەموو ئەگەرەكان ووتی: با هەموو كەسێ ئەوە بزانرێ كە هیچ هۆكارێك بۆ درێژەدان بە قۆناغی بێ چالاكی نەماوە، لەبەرامبەر نەخشەی پاكتاو كردن، با هیچ كەسێك چاوەرێ نەبێ بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد وەك مەڕی قوربانی ملی كەچ بكا لەبەر چەقۆ، گەریلاكانمان لەبەرامبەر هێرشێ پاكتاو كاری لە هەموو كاتێك زیاتر ئامادەن، ئەو حسابانەی كە پێمان دەلێن تێكیان دەشكێنن و لەناویان دەبێ بێ ئەنجام دەبێ. هەروەها یەكیەتی كوردان و كۆنفرانسی نەتەوەی بابەتی ئاخاوتنەكەی جەمیل بایك بوون. سەربارەت بەوەش بایك ووتی: گرنگە كە ئیدی سەردەمی شەڕی نێوان كوردان تێپەرێوە، بەڵام ئەوەش بەس نییە، هەر بۆیە كۆنفرانسی نەتەوەیی پێویستەیەكی زۆر بەپەلەیە.
بایك وتیشی: ئیدی كاتی ئەوە هاتووە، لایەنە سیاسەیەكانی كورد ببنە خاوەند ئیرادەو هەوڵیستیكی هاوبەش، دەبێت لە سەر بابەتی چارەسەری پرسی كورد بەشێوەیەكی دیموكراسی، داخوازیە سەرەكیەكان بە بەڵاغێكی هاوبەش ئاشكرا و بڵاو بكرێنەوە, ئەندامی كۆنسەی بەێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ڕایگەیاند: زهنیەتی سەردەست و پیلانگێر هێشتاش دەستی لە سیاسەتی بەگژیەكدادانی كوردان بەرنەداوەو ووتی: ئەو گوشارو سەپاندنانە سەرناكەون و وەها درێژەی بە ئاخاوتنەكەیدا: نە گەلی كورد، گەلی پێشوەو نە ڕای گشتی كوردیش ئەوەی ڕابردووە، ئیدی ڕای گشتی دیموكراتی كورد پێك هاتووە كە بەرژەوەندی نەتەوەیی و سیاسی گەلی كورد دەپارێزێت، ئێمەش دەزانین لایەنەكانی باشوری كوردستانیش خاوەن ئەزمونێكی گەورەی سیاسین، ئەزمونێكی مێژویان هەیەو دەزانن كامە گوتەو جموجوڵی هێزە داگیركەرەكان هەڵگری چ واتایەكە، لە بەر ئەوە، بە راێ ئێمە، پیلان و سەپاندنەكانی داگیركەران سەركەوتوو نابێ. بایك، ئاماژەی بەوەدا نەبوونی شەڕ لە نێوان كورداندا، بەسە نییە، لەو بارەشەوە ووتی: ئیدی كاتی هاتووە، لایەنە سیاسیەكانی كورد ببنە خاوەن هەڵوێستێكی هاوبەش، بۆ ئەوەش كۆنفرانسی نەتەوەیی پێویستیەكی بە پەلەیە.
بەتایبەتی كاتێك قۆناخی تێكۆشان لە باكوری كوردستان لەبەر چاو بگیردرێت، بەرپرسیارێتی لایەن و هێزە سیاسیەكانی كورد قورستر بووە، داخوازیە سەرەكیەكان بۆ چارەسەری دیموكراتی پرسی كورد كە هەموو هێزە سیاسیەكانی كورد لە سەر كۆكن، بە بەلاغێك و هەڵوێستێكی هاوبەش ئاشكرا بكرێن، بۆ ئەوە دەبێت گوڕ بە تێكۆشان بدرێت. بایك وتی ئەوان ئامادەن گفتوگۆ بكەن، لە پلاتفۆرمێكی هاوبەشدا كوببنەوەو وەها بانگەوازیەكی لە سەرجەم لایەن و هێزەكانی كوردستان كرد: بزوتنەوەی ئازادی و گەلەكەمان، لە بابەتی ڕێبەر ئاپۆدا، هاوهەڵویست و هەستیارن، بابەت و راستینەی گەریلاش، ئەوەیە تا ئەو كاتەی مافی نەتەوەیی و سیاسی گەلی كورد مسۆگەر دەكری، وەك هێزی پاراستن و بەرگری دەمێنەوە، ئەوانەش دەبێت گفتوگۆیان لەسەر نەكرێت، بێجگە لە وانە و زهنیەتی ڕەگەزگەرایی كۆمەڵایەتی، ئێمە ئامادەین لە هەموو بوارەكاندا، گفتوگۆ بكەین و وەك ئیرادەی ئازادو دیموكراتی بخەینە ڕوو، لە سەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لە سەرجەم لایەن و هێزەكانی كوردستان و كەسایەتیەكانی كورد دەكەین، هەستیار بن و هێزیان بە تیكۆشانی ئازادی و دیموكراسی گەلی كوردەوە، گرێ بدەنەوە و بكەنە یەك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە