کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کوردە هیمەتێ ، پشتیوانتن رۆژئاوا

Wednesday, 26/03/2014, 12:00

1804 بینراوە






هیچ ئەستەم نییە ووڵامی ئەو پرسیارە بدەیتەوە کە هەرچی کورد هەیە لە دێر زەمانەوە لە خۆی دەکات ، بۆچی کورد کە هەموو خەسڵەتەکانی گەل و نەتەوەو دەڵەت و خاوەن قەوارەی خۆی تیایەو کەچی تائێستا بێجگە لە خەیاڵ خاوەن خۆی نییە و خاوەن ئاڵاوخاوەن خاكی خۆی نییە ؟ چونکە روونە هەر کاتێ کە هەلێکی زێرین لە بەردەم بە بوون بە قەوارەو بەدەوڵەت وبە خاوەن خۆبوون دێتە پێشەوە ، مڵۆزمێکی گەورەو نابوتی لە ناوخۆیەوە بۆ دەرئەچێ و هەرچی رستوە دەیکاتەوە بە خوری و ئەبێتە جاش و خۆفرۆشی وڵاتێکی دوژمنی کورد و دەبێتە بەربەست لە بوون بە خاوەن خۆبوون .
پارتی بەناو دیموکراتی کوردستان لەوەتی هەیە کلکی لە گەڵ دوژمنی کوردا تێکەڵ کردوە وخاوەن چەندین بروانەمەی جاسوسی وخائینی و ووڵات فرۆشییە و خاوەن دەیان وسەدان ٣١ی ئابەوتاکو روخانی رژێمی بەعس لە عێراق پەیوەندی جاسوسی وجاشایەتی نەپسان .
بە بیانوی ئەوەی کە گوایە(پە یە دە)، (یەپەگە) لەگەڵ رژێمی سوریا دەستی تێکەڵاوە دەیان ئابڵوقەی سیاسی وعەسکەری ومرۆیی و نەتەوەیی ولۆجستی داناوە لەسەر رۆژئاوا و پاشوری کوردستانی بەدەیان سیناریۆوە خەریك کردوە تا نەپەرژێنە سەر بیرکردنەوە لە رۆژئاوا .
ئەوەی مایەی پێکەنینە کە پارتی بۆ خۆی تا ئێستا نۆکەری دوژمنی تورکیایەو کەچی کوردایەتی بە رۆژئاوا دەفرۆشێتەوە .ئائەمەیە ئەو مڵۆزمەی کە بەدرێژایی مێژووی بێ لانەیەیی و بێ قەوارەیی کورد ، بۆتە رێگر وخەون بەتاڵکەرەوە .
بەراستی ئەوەی لە رۆژئاوا و بەتایبەتی لەسەریکانی وکۆبانی رۆئەدا وەك هەموو کات کە کورد کردویەتی بەرگری کردنە لەشەرەفی کورد ، بەرگری کردنە لە بوونی کورد ،بەرگری کردنە لە زمان و پاکی کورد ،بەرگری کردنە لە رەوایەتی نەتەوایەتی ، بۆیە هەموو لەسەرمانە وەك کورد لەو بێ ئاگاییە راچەڵەکێین و ئەو کۆتە عەقڵی و ئیعلامییەی کە پارتی دروستی کردوە بیشکێنین و بە گیان وماڵ بە خۆێن وقەڵەم پشت وپەناو هاوکار بین بۆ رۆژئاوا ، بشت وپەنا بین بۆ دروستی ورەوایەتی و بشت و پەنابین بۆ کوردبوون و بۆ نەتەوەکەمان ،شەرمە لە بەرامبەری هەمەجیەتی هێرشەکانی چەتەکانی داعش و پەلاماری مێشک پوچە ئیسلامیەکان بێدەنگ بین . بە بەرچاومانەوە کورد بۆ جاری هەزارەیەم ئەنفال بکرێ وغیرەتمان جولە نەکات .بۆیە هەموومان لەسەرمانە و هەر یەك لای خۆیەوە مناڵ و گەورە ، شاعر وهونەرمەند ،، نوسەر و قەڵەم بەدەست، پێشمەرگەو خوێن گەرم، ژن وپیاو، هەموومان بەیەك دەنگ وبەیەك رەنگ ئەوەی کە بچوکترین شتی پێ ئەکرێ ،کورد هیمەتێ رۆژئاوا پشتیوانتین تادەوامی بێنەفەس ،ئەو کەسەی خاوەن شەرەف بێ نابێتە جاشی کەس .




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)