ده‌سه‌ڵات
Friday, 12/06/2009, 12:00
1
ژنه‌شه‌هیدێك
له‌سه‌رسنگی سه‌رکرده‌یه‌ك
له‌ژووری نووستنه‌که‌یدا
کاتێك
ده‌نگی ته‌کان و، ویژدان و، ترس
تێکه‌ڵ بووبوون
گووێی له‌ده‌نگی هاوسه‌ره شه‌هیده‌که‌ی بوو
به‌ده‌م گووتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه
.گیانی ده‌رچوو
2
چه‌ند نه‌فام بووین، خه‌ڵه‌تابووین
سه‌نگه‌رمان له براکانمان ئه‌گرت
به‌ده‌م کوشتنی یه‌که‌وه، به‌جۆشه‌وه
بژی کورد و کوردستان‌مان ئه‌ووت
3
له کورسییه‌که‌ی به‌رامبه‌ردا
له دانوساندی ئاشتیدا
.بکوژی هاورێکه‌مم دی
شه‌و هاوڕێکه‌م هاته‌خه‌ونم
تفی له
قودسیه‌تی هاورێیه‌تی و
له ده‌ستکه‌وته‌کانی حیزب و
.له پیرۆزی ئاشتی ئه‌کرد
4
به‌دزیه‌وه چوومه ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه
تیژی بوو له درۆ و ، دووڕوویی و، گه‌نده‌ڵی
هه‌رچه‌ند گه‌رام
دادپه‌روه‌ریی و، ویژدان و، راستیم
.نه‌بینی
5
ئه‌رستۆ ئه‌ڵێ مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی سیاسییه
له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه
سییاسی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و
. ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌یه
6
لاوێكێ سی ساڵم دی
به‌ده‌م ده‌سپه‌ڕ لێ دانه‌وه
ووتی
چی حوکمه‌ت و، په‌رله‌مان و،ده‌سه‌ڵاته
ببێ به قوربانی ئه‌م ساته
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست