کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاستگۆ له‌نه‌رێتی کۆمه‌ڵێکی دواکه‌وتودا تاوانباره‌*

Sunday, 13/11/2011, 12:00


زۆر جار ڕاستییه‌کان ئاوه‌ژوو ده‌کرێنه‌وه‌و پێچه‌وانه‌که‌ی باس ده‌کرێن یا به‌ڕاست داده‌نرێن. مرۆڤ له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌له‌ململانێدایه‌، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ مرۆڤی تر به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و گیانداران و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سروشتیشدا.ڕاستگۆییی گه‌رچی ئاکارێکی زۆر جوانه‌، به‌ڵام زۆر جار و له‌زۆر شوێندا ده‌بێته‌مایه‌ی سه‌رئێشه‌بۆ که‌سه‌ڕاستگۆکه‌.
له‌مێژوودا نموونه‌زۆرن، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) چونکه‌ڕاستگۆ بوو له‌بیروباوه‌ڕه‌که‌ی خۆی، قوڕه‌یشییه‌کان جگه‌له‌شوبهاندنی به‌جادوگه‌ر و ساحیر چه‌ندین تاوانی تریان دایه‌پاڵی.
گالیلۆ چونکه‌ڕاستگۆ بوو له‌وه‌ی که‌زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێته‌وه‌داروده‌سته‌ی کڵێسا به‌کافریان له‌قه‌ڵه‌م داو حوکمی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئه‌ویش ئه‌و قسه‌به‌ناوبانگه‌نه‌سته‌قه‌ی پێ وتن: بشمکوژن هیچ له‌مه‌سه‌له‌که‌ناگۆڕێ و زه‌وی هه‌ر به‌ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێته‌وه‌.
کۆمه‌ڵگای کوردیش وه‌کو یه‌کێك له‌کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، دیارده‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌و دوو ڕووییی بووه‌ته‌به‌شێکی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك.هه‌ندێ که‌س زۆر به‌لایه‌وه‌ئاسایییه‌ڕۆژانه‌به‌ده‌می ده‌یان که‌سه‌وه‌پێ بکه‌نێ و پاش خواحافیزی یه‌کسه‌ر جنێو یا قسه‌یێکی ناشیرینی پێ بکا.
ئه‌م دیارده‌دزێوه‌ته‌نها له‌ناو تاکه‌ئاساییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا نه‌گیرساوه‌ته‌وه‌، به‌ڵکو زۆر جار ده‌بینیت به‌رپرسێکی گه‌وره‌له‌ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌به‌ئاره‌زوی خۆی درۆ ده‌کا و خۆیشی ده‌زانێ قسه‌کانی جێی بڕوای خه‌ڵك نین به‌ڵام درۆ پێ کردنه‌که‌ی زۆر پێ ئاساییه‌.
دیاره‌په‌نا بردنه‌به‌ر درۆ و شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان بێ هۆ نییه‌، کاتێك مرۆڤ درۆ ده‌کا که‌کرده‌وه‌کانی ڕاست و جوان نه‌بن یا وتنی ڕاستییه‌که‌کێشه‌و به‌ڵای به‌دواوه‌بێ، ئه‌گینا چ پێویست به‌وه‌ده‌کا درۆ بکه‌یت ئه‌گه‌ر کاری خراپ و چه‌وت ناکه‌یت؟


ئه‌م ناونیشانه‌له‌کتێبی (ده‌بێ و نابێ ڕایێکی زمانه‌وانییه‌) وه‌رگیراوه‌که‌کۆمه‌ڵێك چیرۆکی نووسه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د-ه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە