کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بارزانی بۆچی پەیوەندی به‌ تاڵەبانی و كۆسرەته‌وه‌ کرد؟.

Tuesday, 24/02/2009, 12:00

1899 بینراوە


پەیوەندیكردنى بارزانی بە تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ-ەوە بە مەبەستی هێوركردنەوەی برینەكەى یەكێتی نەبوو، هیچ كات نە لەدڵسۆزی یەكێتییە دارووخاوەكەیە نە لەدڵسۆزی دۆخی كوردە، بەڵكو سەدلەسەد ترسی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنە بەناو ستراتیژییەكەی نێوان یارتەكەى خۆی و ئەوەى تاڵەبانییە، چونكە باش دەزانن بەهەڵوەشاندنەوەى ئەو رێككەوتنە بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەیی و كاریزمیی دەكەوێتە بەر مەترسییەوە، كە پێویستە ئێمەی كورد بە هەموومانەوە فشار دروستبكەین كە چ زووە ئەو رێككەوتنە كە وشەى ستراتیژی لێنراوەو ناشرینی كردووە هەڵبوەشێندرێتەوە، كە بەندە هەمیشە وتویەتی و ناوی لێناوە (رێككەوتنى دژە بەرژەوەندی كورد، دژە رای گشتی، دژە دیموكراسی و ئازادی تاكەكان، دژە بەها نیشتمانییەكان...تاد)، چونكە ئەگەر ئەوان راست دەكەن بابفەرموون بۆ یەكترقبوڵكردن نەك دواى چەند ساڵ یەكتركوژی ئەوەتا رێككەوتین، ئەگەر ئێوە دڵسۆزی خەڵكن ئەوا ، ئاخر ئەمە كەى ستراتیژییە كە تا دەیان ساڵی دیكە بەیەك لیست دادەبەزن و سنگى مەردى دیموكراسی بەر فیشەك دەدەن، ئەوە كەى ستراتیژی و ریككەوتنە كە كۆڕەپانی دیموكراسی دەكوژن؟!.
پێویستە هەموو قەڵەمبەدەست و دڵسۆزێكی ئەم نیشتمانە هەوڵی تواندنەوەو هەڵوەشاندنەوەى رێككەوتنەكەى نێوانی تاڵەبانی و بارزانی بدەین كە ناوی لێنراوە رێكەوتنی ستراتیژی یەكێتی و پارتی، بەڵك لەئەساسدا رێككەوتنى نێوانی ئەو دوو كاریزمایەیە نەك...
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)