کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوتابیان هوهایان له‌ مه‌لا به‌ختیار کێشا و کۆبوونه‌وه‌که‌ ته‌نها نیو کاتژمێری خایاند

Saturday, 04/04/2009, 12:00


 په‌یامنێری کوردستانپۆست:
ئه‌مڕۆ کاتژمێری دووی پاش نێوه‌ڕۆ، خوێندکار و قوتابییانی ئاماده‌یی و زانکۆیانی سلێمانی، له‌گه‌ڵ  فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌ده‌، به‌ زۆر هه‌موویان بردن بۆ  هۆڵی هونه‌ریی له‌ سلێمانی، تا قه‌ره‌باڵغی دروست بکه‌ن و ئه‌و هۆڵه‌یان پێ پڕبکه‌نه‌وه‌ که‌ گوایه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی دێت و قسه‌ بۆ قوتابیان ده‌کات،  هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ زانرا که‌ مه‌به‌ست له‌ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ ته‌نها بۆ ڕیکلامکردن و داواکردنه‌ له‌ قوتابییه‌کان که‌ ده‌نگیان پێ بده‌ن
کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ هۆڵی هونه‌ری به‌ڕێوه‌ برا، جه‌لال تاله‌بانی نه‌هاتبوو، به‌ڵکو له‌ بری ئه‌و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار و به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده‌ هاتبوون، مه‌لا به‌ختیارمایکی گرت به‌ ده‌مه‌وه‌ و ویستی قسه‌ بکات، یه‌که‌م قسه‌ی ئه‌وه‌بوو که‌ یه‌کێتی نیشتیمانی یه‌کێتیی گه‌نجانه‌ و بۆ ئامانج و خواسته‌کانی ئه‌وان کار ده‌کات، ئیتر هه‌رچی قوتابیی بوو، له‌ هۆڵه‌که‌دا ده‌ستیان کرد به‌ هو ها هوها کێشان و  به‌ ده‌نگی به‌رز هاواریان له‌ مه‌لا به‌ختیار کرد:
کاره‌با   ...... کاره‌با...... کوانێ ئاوه‌که‌ت.....؟
ئه‌م گاڵته‌پێکردنه‌ له‌وه‌وه‌ هاتبوو، که‌ مه‌لا به‌ختیار پێش چه‌ند مانگێک له‌ لێدوانێکدا وتبووی ئه‌گه‌ر تا دوو مانگی تر کاره‌با چاره‌سه‌ر نه‌کرا، من واز له‌ پۆسته‌که‌م ده‌هێنم، بۆیه‌ ئیتر بۆ بیر هێنانه‌وه‌ که‌وتنه‌ گاڵته‌پێکردن و هوها کێشان و نه‌یانهێشت قسه‌کانی ته‌واو بکات. له‌ ماوه‌ی نێو کاتژمێردا کۆبوونه‌وه‌که‌یان کۆتایی پێهێنا و تاڵه‌بانیش نه‌هاتبوو.
هه‌ر وه‌ک له‌ هه‌واڵی پێشووتردا باری ته‌ندروستی تاڵه‌بانیشمان ڕاگه‌یاند، ویستیان به‌مه‌ خه‌ڵکیشی پێ چه‌واشه‌ بکه‌ن‌.
شایانی باسه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ زۆر په‌لکێش کراون بۆ هۆڵی هونه‌ریی له‌ سلێمانی پێیان ڕاگه‌یاندوون، که‌وا تاڵه‌بانی دێت و قسه‌تان بۆ ده‌کات، هه‌ڕه‌شه‌یان کرد، هه‌ر که‌سێک له‌ قوتابیی و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاکان، نه‌چێت، له‌ قوتابخانه‌ و زانکۆ و کاره‌که‌ی ده‌رده‌کرێت، یان لانی که‌م به‌غائیب  ده‌نووسرێ، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ هه‌مان ڕه‌فتاریی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسه‌ که‌ به‌ ترس و تۆقاندن خه‌ڵکیان بۆ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان ده‌برد.
 تکایه‌ له‌ ئیستاوه‌ ته‌ماشای که‌ناله‌کانی یه‌کێتی بکه‌ن، بزانن به‌ چ شیوه‌یه‌ک ئه‌و قه‌ره‌باڵگی و ئاپوری خه‌ڵکه‌ بۆ ڕیکلامکردن پیشان ده‌ده‌ن و باسی ده‌که‌ن.

 تکایه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ش بکه‌ن، بۆ بینی ئه‌و وێنه‌یه‌ی تاڵه‌بانی که‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناتوانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک به‌ پێوه‌ بووه‌ستێت
http://www.zimbio.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە