ململانێى نێوان نێچيرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى رێگره له پێكهێنانى حكومه‌تى بنكه‌فراوان
Saturday, 08/03/2014, 12:00
2005 بینراوە
له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 21-9-2013 په‌رله‌مانى كوردستان باڵى داخراوى سه‌ربه مه‌سرور بارزانى له ناو پارتى له‌گه‌ڵ به‌شدارى پێكردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌بوون، ترسى مه‌سرور بارزانى و باڵه‌كه‌ى له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه هه‌موو لايه‌نه براوه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى حكومه‌تێكى بنكه‌فراوان بكه‌ن و هيچ هێزێكى سياسى په‌رله‌مانى نه‌مێنێته‌وه دژايه‌تى ئه‌و حكومه‌ته بكات كه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات. ئه‌مه‌ش له قازانجى نێچيرڤان بارزانى ده‌شكێته‌وه و پێگه‌ى زۆر به هێز ده‌بێت له ناو پارتيدا،بۆيه ده‌بێت به ناچارى مه‌سرور بارزانى له رێگاى سێبه‌ره‌كانيه‌وه له نێو پارتى شه‌ڕى شكستپێهێنانى ئه‌و كابينه‌يه بكات، ئه‌وه‌ش ترسى ئه‌وه‌ى لاى مه‌سرور بارزانى دروستكردوه به‌وه‌ى ئه‌و ململانيه ده‌مامكداركراو و شاره‌وه‌ييه‌ى نێوان خۆى نێچيرڤان بارزانى بكه‌وێت و ئاشكراببێت، ئه‌مه وايكردوه مه‌سرور بارزانى به توندى دژايه‌تى به‌شداريپێكردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت له حكومه‌تدا،مه‌سرور ئه‌يه‌وێت له رێگاى ئۆپۆزسيۆين بوونى گۆڕانه‌وه شه‌ڕى خۆى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى و حكومه‌ته‌كه‌ى بكات و به‌شێوه‌يه‌كى شاراوه‌يى كۆمه‌كى شكستپێهێنانى كابينه‌كه‌ى بكات. هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌شى سه‌ره‌كى پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت و دواكه‌وتنێتى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك. له هه‌مانكاتدا به‌شێكيتررى كێشه‌ى پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت ده‌ستێوه‌ردانى ئاشكراى وڵاتى ئێران و توركياييه.
يه‌كێتى نيشتمانى كوردستانيش وه‌ك هێزێكى دۆڕاوى سه‌ر ساحه‌ى سياسى باشورى كوردستان، ئه‌وكارته‌يه كه باڵى مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى به‌كاريان ده‌هێنيت بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ته بنكه فراوانه پێكنه‌هێنرێت و پاشقولى لێبگرێت. له رابردوودا پارتى له‌سه‌ر حيسابى يه‌كێتى و ريككه‌وتننامه‌ى به‌ناو ستراتيجى ئه‌و هه‌موو پۆسته باڵايه‌ى هه‌بووه و سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وتى كردووه و هيچ حيسابێكى ئه‌وتۆشى بۆ يه‌كێتى نه‌كردووه، يه‌كێتيش بێده‌نگى لێكدبوو، ئه‌ى خێره ئێستا بۆ رێگريكردن پێكهێنانى حكومه‌تى بنكه‌فراوان پارتى يه‌كێتى كردوته بيانوو و حيسابى بۆ ده‌كات؟
بۆچى مه‌سرور بارزانى له نێچيرڤان بارزانى ده‌ترسێ؟
له نێو پارتيدا نێچيرڤان بارزانى به كه‌سه ئيسفه‌نجيه‌كه ناسراوه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ركه‌سێك نزيكى بكه‌وێته‌وه به‌پاره به‌ره‌ولاى خۆى رايده‌كێشێت و تۆزێك كراوه‌تره له بنه‌ماڵه‌كه‌ى كه به بنه‌ماڵه‌يه‌كى داخرا و ناسراون، ئه‌مه‌ش وايكردوه زۆر له كادير و به‌رپرسى حوكمى حيزبى له نێو پارتيدا روو له نێچيرڤان بارزانى بكه‌ن و ورده ورده سه‌نگه‌ره‌كه‌يان بگوازنه‌وه. ئه‌مه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر داهاتوو و پێگه‌ى مه‌سرور بارزانى له نێو پارتى دروستكردوه، ته‌نانه‌ت دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى به ناو ئاسايشى نيشتمانى كه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، بۆ كپكردنه‌وه‌ى ململانيه‌كانى نيوان مه‌سرور و نێچرڤان دروستكرا، به‌ڵام سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داتاشراوه تينوێتى مه‌سرورى نه‌شكاندوه و خواست و ئامانجه‌كانى بۆ تێر نه‌كردووه، هه‌ربۆيه مه‌سرور بارزانى چاوى له پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕيوه و ماوه‌يه‌ك پێش ئێستاش به ناوى چه‌ند كادرێكى پارتيه‌وه داواكرا ناوبراو رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت، پار ساڵيش سايتى فورات نيوزى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان بلاويكردوه كه مه‌سرور بارزانى به ته‌مايى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ته.، ته‌نانه‌ت له‌و ماوه‌يه‌شدا مايكڵ رۆبن چاودێرى سياسى ئه‌مريكى شاره‌زا له پرۆسه‌ى سياسى باشورى كودستان نووسيبووى ململانيه‌كانى نێوان مه‌سرور بارزانى و نێچيرڤان بارزانى ئه‌منێتى كوردستان تێكده‌دات.
مه‌سرور بارزانى هه‌ستى به‌وه كردووه له رێگاى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه نێچيرڤان بارزانى پێگه‌ى خۆى قايم كردوه و خه‌ريكه باڵه‌كه‌ى ئه‌ميش كه‌نارگير ده‌بێت.
ره‌نگه زۆر كه‌س ئه‌وه به‌بێ بنه‌ما بزانن كه ململانێيه له نێوان مه‌سرور و نێچرڤان بارزانيدا هه‌يه و به شتێكى بێ بايه‌خى بزانن، به‌ڵام مێژووى ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌كان پێمان ده‌ڵێ ئه‌م بنه‌ماڵه‌ش به‌ده‌رنين له مێژوو و ململانێ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌روه نووسيومه په‌رۆشيم نيه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تێكى بنكه‌فراوانى كڕكراو پێكبهێنرێت، به‌ڵكو به‌شێكى زۆرى حه‌قيقه‌تى رێگرى له پێكهێنانى حكومه‌تى بنكه‌فراوان.