کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەژنی نەتەوەیی (نەورۆز) لە هەمو کوردێکی عاشق بەسەر بەخۆیی و سەربەستی و لە کوردستانپۆست پیرۆز بێت.

Friday, 20/03/2009, 12:00













وا دیسانەوە بەهار هات

پەیامی نەورۆزی لەنوێ هێنایەوە

زوقم و سەهۆڵ بەندانی زستانی توڕە

بە سروەبای شەماڵ ورد ورد توایەوە

گیانی لە نوێ وەبەر سروشت هێنایەوە

بەهارەو وادیسان پەیامی جەژنی نەورۆزە

ئیلهامی عەشقی پیرۆزە

قاسپەی کەوی سەر شاخانە

دەنگی هەزار بولبولی شەیدای نێو باخانە

وا دیسانەوە بەهارە خێلی گوڵان

لە قەد پاڵ و چەم و بەستێن

لە لانەوال و دەشت وداوێن

خەیمەو ڕەشماڵی هەڵداوە

خونچە خەندەی لەسەر لێوەو

پەچەو ڕوبەندی لاداوە

سروەی بەیان

کەژاوەی بوکی ئازادی ڕا دەژێنێ

بولبولی سەر مەست و شەیدا

خونچەی بەیانی ئەدوێنێ

مرواری و ئاوەنگی سەر پەلکی گوڵان

بە هەزار ڕەنگ خۆی ئەنوێنێ

ڕازی تیشکی خۆرە تاو و

کۆڵکە زێرینەی پاش باران ئەدرکێنێ

دیسانەوە وا بەهارە

مامە نەورۆز هەگبەکەی بەکۆڵ داداوە

نەورۆزانە بۆ مناڵانی هەڵەبجەو

ئەنەفالەکانی کوردستان دێنی

مناڵانی ڕوت و برسی باوك شەهید کۆ دەکاتەوەو

دەستیان باوکانەیان بەسەر دادێنێ

ڕەقس و سەمایان بۆ دەکا

گڕو مەشخەڵانی نەورۆز

یادگاری کۆنی کاوەی چەکوش وەشێن

مژدەی ئازادی دەچێنێ

کۆرپەی سەربەستی ئەدوێنێ

هاواری ڕۆڵە کوژراوان

بە گوێی ئینسانیەت دەگەیەنێ

وەك چەخماخەی هەورە تریشقە

دڵی پیسی سەرکردەی نیشتمان فرۆش

ئەدڕێنێ

نە وەیەکی نوێ و ئازادی خواز

بەرهەمدێنێ

جاش و دزو داوێن پیس وتەنازولچی

ئەڕەتێنێ

لەم کوردستانپۆستە ئازیزەوە

هاواااااااار ئەکەم بەکوێرایی چاوی

جاشەکانی ئاشبەتاڵ و پاشماوەکانی 66

ئەڵێم ئەی ڕۆڵەی کورد

ئەی کوردستانی شیرینم

ئەی بەهەشتی سەر زەمینم

ڕۆژێ هەردێ

بەسەر بەخۆیی بتبینم

با جاشەکانی 31 ئاب و 66

هەر کەللە شەکر بشکێنن

با هەر نۆکەری دوژمن بن

بۆ دوژمن سەر دانەوێنن

خەمت نەبێ تۆ ڕۆڵەی بەجەرگت هەیە

تۆ خاکی باوو پاریرانمانی

لەلامان وەك موقەدەسی

چۆن واز لە بستێکت دێنین

با سەرانی بنەماڵە

هەر خەریکی غەل و غەشبن

دڵنیابە ڕۆژێ دادێ

ڕیسوا بنو تاهەتایە

هەر ڕو ڕەشبن

تێبینی

..........

لەگەڵ داوای لێبوردن لە خاوەنی ئەم شیعرە کە دەستکاریم کردوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە