کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خراپى خزمەتگوزارى تەلەفۆن و ئەنتەرنێت لە فەنتەلۆسدا

Thursday, 10/09/2009, 12:00


ئەنتەرنێت و تەلەفۆن بۆتە پیداویستیەكى گرنگى ئەوسەردەمە كەتوانیویەتى ئەركى سەرشانى هاولاتیان لەجیهاندا سوك بكات ,توانیویەتى كە چەندەها كیلۆمەتر بۆ كەسەكان نزیك بكاتەوە پەیوەندى كردن لە كیشوەرێك بۆ كیشوەرێكى تر ئەمە هەمووى لە ئەنجامى هەول وكۆششى كەسە شارەزاكانە بۆ گەیاندنى خزمەت بەتەواوى مرۆڤایەتى , ئەم خزمەتگوزارییەش لەكوردستان بوونى هەیە هەرچەندە كاتێكى درەنگ گەیشت پێمان بەڵام لەهەندێك وولات باشترین كە ئەم خزمەتگوزاریانەى پێنەگەیشتووە , بەلام دەبێ بپرسین ئەم خزمەتگوزاریانەى كەلە كوردستان هەیە لەبوارى گەیاندن بەتایبەتى ئەنتەرنێت و تەلە فۆن تا چەند خەلك لێیان رازییە، هەرچەندە لەكوردستان هیچ شتێ بەبێ رەخنە نابێ بێگومان ئەمەش لە ئەنجامى هۆشیارى خەلكە ، فشار خستنە سەر ئەو لایەنانەى كە ئەم خزمەتگوزاریانە پیشكەش دەكات تا باشترى بكەن , بێشك بێ كەموو كورى نى یە بەڵام دەبێ حكوومەت چاودێربێت بەسەر ئەو كۆمپانیاكان كە ئەم ئەركە دەگرنە ئەستۆ چونكە حكوومەت باوكى میللەتە , ئەوەتا حكوومەتى فەرەنسى بریاردەدات كە بەكەمترین نرخ خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت بۆ تەواوى هاولاتیانى دابین بكات ئەمەش لەئەنجامى دلسۆزیانە بۆخۆیان و ووڵاتەكەیان , ئەى بۆحكومەتى ئیمەش هەولى لەم جۆرە نادات یان هەرهیچ نەبێ كە نرخى بەژدار بوون لە خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت كەم بكاتەوە چونكە دەزانرێ كە چەندین كۆمپانیا لەم بوارەدا هەیە

وەكو [ سێل نێت , بروسك نێت , ئاسیاسێل..............هتد لەسلێمانى [ تارین نێت , كۆرەك تلیكۆم , ئاریا نێت ............هتد لەهەولێر ] كە ئەركى ئەم خزمەتگوزاریانە دەگرنە ئەستۆ , بۆ بەژدارى كردن لە هەریەك لەم كۆمپانییانە دەبێ برێكى زۆر پارە بدەى بۆ بژدارى كردن بۆنموونە بەژدارى كردن لە ئاسیا سێل بۆ ئەنتەرنێت دەبێ برى ($70دۆلار)بدەى یان لە سێل نێت (200$دۆلار) یان زیاتر بدەى ئەوە لە سلێمانى !!!!!!!! یان لە تارین نێت (50$)دۆلارو بەرەو سەرەوە یان لە ئاریا نێت (200$) ئەوەش لە هەولێر !!!!!!!!!! ئەمە ئەو نرخانەن كە ئەم كۆمپانیاكان دایان ناوە ، باشە بۆ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ دەبێ وابێ ئایا ناتوانن كە چاودێریان بكەن ئەمەش حكوومەت لێى بەر پرسیارە خۆنالێن ناتوانین چاودێرى بازار بكەین كاكە ئەمانە چەند كۆمپانیایەكن كە دەتوانن دەسەلاتان هەبێ بەسەریانەوە ، ئەگەر دلسۆزى خەلك بن، یان ئەو ئامێرانەى كە بە نرخێكى خەیالى دەیدەن بە هاولاتیان ، هەر نەبێ وەزارەتى گەیاندن لەگەل لایەنە بەر پرسیارەكان سنوورێك بۆ ئەم نرخانە دابنێن بەشێوەیەك كە نرخەكان زۆر هەرزان بێت بۆ ئەوەى تەواوى خەلكى سوود وەربگرێت لە وولاتانى دەرەوە تا ئیستا سیم كارت بەخۆرایی دەدرێت چونكە كەسەكان پیویستیان پێ هەیە دەبێ هەركارتێك بكرێت تا كارەكانى جێ بەجێ بكات باشە بۆ لاى ئیمەش ئاوا نەبێ , ئەگەر بییتە سەر خزمەتگوزاریەكانى ئەم كۆمپانییانە زۆر سست و لاوازە بەتایبەتى هێلى ئەنتەر نێت هەریكێكیان ئەگەر هێلەكە بكەیتەوە زۆر زۆر بەسستى كاردەكات كەچى لەئەنتەرنێتەكەت نوسراوە (260) كیلوبایت باشە ئەم ژمارەیە لە هەر وولاتێك بێت هێلەكەى تا ئەندازەیەكى باش كاردەكات یان كاتى واهەیە هێلەكە كارناكات جا كاكە ئەگەر ناتوانن ئەم ئەركە هەلگرن وازبینن , یان هێلى ئەنتەرنێتى كۆرەك لەهەندێ موبایل وەریناگرێ كەچى لە هەندیك موبایلى تر وەریدەگرێت ,10$لە رێگەى ژمارە 9595 دەنێریت جا خۆت و شانسى خۆت ئایا بەمۆبایلەكەى تۆ دەبێتەوە یان نا ئەگەر نەكرایەوە 10$ ئەروات جابۆ ئەوەى نەروات دەبێ بۆمۆبایڵێ بگەرێیت كە كاكى كۆرەك قبولیەتى جا تۆخوا كەى ئەمە خزمەتگوزارییە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ خۆتان داد وەربن ..............................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە