سێگۆشه‌ی برمودا
Friday, 22/01/2010, 12:00
سێگۆشه‌ی برمودا لغزێکه له لغزه نادیاره‌کانی سروشت که سه‌ده‌ها ساڵه خه‌ڵک سه‌ری سورماوه لێی ، وه‌تا ئێستاش یه‌کێکه له سه‌رسورهێنه‌ره‌کانی سروشت که‌له گۆڤار رۆژنامه و ته‌له‌فزیون باسی ده‌کرێت جار‌و بار ....
سێگۆشه‌ی برمودا به‌شێکه له ده‌ریای ئه‌تله‌سی که به‌هه‌زاره‌ها به‌له‌م و فڕۆکه‌ی لێ بزربووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک به‌جێ بێڵن له‌دوای خۆیان ، هه‌تا ئێستاش که‌س نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی هۆی بزربونی ئه‌و شتانه بزانێت له‌و سێگۆشه‌یه‌دا ...
کاتێک که باسی (سێ گۆشه‌ی برمودا) ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه وایه که‌باسی چیرۆکێکی خیالی بکه‌یت به‌لام جیاوازیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که سێگۆشه‌ی برمودا
راستی یه‌که‌و شتێکی واقعی یه وه‌چه‌نده‌ها جار گوێمان لێ بووه له زۆر جێگا که باسی ده‌کرێت که به‌گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دی ئه‌وسه‌رده‌مه داده‌نرێت که به‌روی مرۆڤ ده‌بێته‌ووه .
شوێنی جوگرافی سێگۆشه‌یی برمودا ده‌که‌وێته رۆژئاوای محیگی ئه‌گلنگی له باشوری ولایه‌تی فلوریدا له ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا خۆی له‌خۆیه‌وه ئه‌و شوێنه شێوه‌یه‌کی سێگۆشه‌یی ئه‌هێنێت ، سێگۆشه‌ی برمودا له ساڵی 1954 دۆزرایه‌وه کاتێک که‌چه‌ند فرۆکه‌یه‌ک تیایدا بزربوون کاتێ فرین به‌سه‌ریدا وه‌دیار نه‌مان وه‌له‌و کاته‌وه به‌و ناوه‌وه ناسراوه ، وه‌هه‌ندێکیان پێی ده‌ڵێن (جزر الشیگان) سێگۆشه‌ی شه‌یتان ...
خاڵی بزربوون له سێگۆشه‌ی برمودا : له‌شوێنێکی دیاری کراوه له باکوری رۆژئاوای موحیتی ئه‌تلنتی که پێی ده‌ڵێن (بحر سارجاسو) که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌وره
له‌سه‌ر ئاوه‌که‌ی هه‌موی به قه‌وزه گرتووه که پێی ده‌گوترێت سارجاسام که به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره گه‌وره که سه‌ر ئاوه‌که‌ی گرتوه که‌ڕێی له هاتوچۆی که‌شتی و پاپۆره‌کان گرتوه .....
وه ده‌ریای (سارجاسو) بێ ده‌نگیه‌کی زۆری لێ ده‌بینرێت که ده‌ریایه‌کی مردووه هیچ جوله‌ی نیه که که‌شتی وانه‌کان چه‌نده‌ها ناویان لێ ناوه وه‌ک (ده‌ریای ترسناک) یان (قه‌برستانی ئه‌تلنتی) ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی که بینیویانه له‌کاتی گه‌شت کردن له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه ....وه ده‌رکه‌وتوه له چه‌نده‌ها که‌شتی له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه بزربونه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆڤه‌یه‌تیه‌وه تاوه‌کو ئستا وه به‌هه‌زاره‌ها هه‌یکه‌ل و لاشه‌ی مرۆڤی تێدایه که تا ئێستا ده‌رنه‌هێنراون ...
له‌سه‌ره‌تای دیارده‌ی وون بوون له سێگۆشه‌ی برمودا له‌ساڵی 1850 له‌و شوێنه‌وو نزیک له‌و زیاتر له 50 که‌شتی وون بون و دیار نه‌مان ... هه‌ندێک له که‌شتی وانانه‌کان توانیان بنکه‌ی که‌شتیوانان ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له وون بونیان به‌ڵام ئه‌و نامانه زۆر نادیاربون و که‌س تێ نه‌گه‌یشتووه ...
وه ئه‌و که‌شتیانه زۆربه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ولایاتی یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، یه‌که‌میان که‌شتی (انسرجنت) که 340 که‌سی له‌سه‌ر بوو ....
دووهه‌م غواێه‌ی (اسکوریبون) که 99 که‌شتیوانی تێدا بوو له‌ساڵی 1968 .
وه‌له‌و که‌شتیانه‌ی که وون بونه له سێگۆشه‌ی برمودا : له‌ساڵی 1880 زاینی که‌شتی ئینگلیزی (اتلنتا) ژماره‌ی دانیشتونی 290 که‌ش بوون .
وه‌له‌ساڵی 1918 زاینی که‌شتی ئه‌مریکی (سایلکوب) ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر که‌شتیه‌که بوون 309 که‌ش بوون .
وه‌دیارده‌ی وون بوونی فرۆکه ئه‌م دیارده‌یه گه‌یشته محیگ ئه‌گلنگی کاتێک که به‌ئاسمانی ئه‌گلنگی یان با بڵیین ئاسمانی سێگۆشه‌ی برمودا ساڵی 1945 زاینی له قاعیده‌ی لودیردیل له ولایه‌تی یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا پێنج فرۆکه بۆ ته‌مرین کردن چون به‌و شووێنه دا رۆشتن ، ژماره‌یان 5 فرۆکه‌وان بوون له‌گه‌ڵ 8 یاریده‌ده‌ری فرۆکه‌وانه‌کان که تا ئاستێک شاره‌زاییان هه‌بوو له باره‌ی فرۆکه‌وانیه‌وه ...وه‌سه‌رۆکه‌که‌یان ناوی (تشارلزتیلور) بوو ..
کاتێک که له بنکه‌وه چاوه‌رێی بروسکه‌یان ده‌کردن بۆ گه‌رانه‌وه‌و نیشتنیان له بنکه‌وه بروسکه‌یه‌کیان پێ گه‌یشت له سه‌رۆکه‌که‌یان (ملازم تشارلزتبلور) که ئه‌ڵێت : (ئێمه له‌حاله‌تێکی زۆر خراپین ، ئێمه له ژێر خه‌ت دده‌رچووینه وناتوانین زه‌وی ببینین و ناتوانین ده‌ستنیشانی شوێن و جێگامان بکه‌ین ، وابزانم ئێمه ون بوینه له ئاسمان ، هه‌موو شتێک لامان لێله و هیچ نابینین وه‌نازانین بۆ کوێ ده‌چین) ... دوای ئه‌وه هیچیان لێ نه‌بیستراوه .
وه‌له‌و فرۆکانه‌ی که‌ون بونه له‌ساڵی 1945 زاینی دوو فرۆکه‌ی ئه‌مریکی وون بووه ...
له ساڵی 1948 زاینی فرۆکه‌ی بریتانی (ستارتیجر) وون بووکه 31 که‌س له‌سه‌ر بوو ..
له‌ساڵی 1956 زاینی فرۆکه‌ی بحریه‌ی ئه‌مریکی وون بوو که 10 که‌س بوون .
پرسیار : ئایا کاتێکی دیاریکراو هه‌یه که کاره‌ساتی وون بوون رووده‌دات له سێگۆشه‌ی برمودا ؟؟
زۆربه‌ی ئه‌و روداوانه که رویان داوه له سێگۆشه‌ی برمودا ، له 3 مانگی دیاریکراو رویان داوه له‌مانگی 11/12/1 ئه‌ویش کاتی پشوی مه‌سیحیه‌کانه له کاتی کریسمس بۆیه ناویان ناوه (وه‌رزی وون بوون) .
پرسیار : بۆچوونه‌کان ده‌رباره‌ی سێگۆشه‌ی برمودا
وای لێک ئه‌ده‌نه‌وه که زۆر جار بومه له‌رزه روده‌دات له‌ناو ده‌ریایه‌که واده‌کات ئه‌و که‌شتیانه وون بن ...
وه‌هه‌ندێکیان والێک ئه‌ده‌نه‌وه که راکێشانێکی موغناتیسی هه‌یه له‌ناو ده‌ریایه‌که ئه‌وه‌ی به‌سه‌ڕی دا بروات بۆ ناخی زه‌ویه‌که رای ده‌کێشێت ..
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که قوه‌تێکی موغناتیسی هه‌یه زه‌ویه‌که که هه‌موو شتێک به شیوه‌یه‌کی (عشوائی) راده‌کێشێت ...
به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌موو ئه‌مانه ڕاستین و زانیاری ته‌واو ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه و زانست‌و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بوه له به‌رده‌م ئه‌م سێگۆشه‌یه‌داو له‌گومان و ڕاو بۆچون زیاتر هیچ شتێکی تری بۆ مرۆڤایه‌تی پێ نیه ده‌رباره‌ی ئه‌م سێگۆشه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست