ئازادى علوج ونەخۆشخانەى فریاكەوتنى هەولێركوجا مەرحەبا!
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
1103 بینراوە
بێگومان ئەوەى ئازاد جندیانى لەنزیكەوە بناسێ وشارەزایى ئاكارورەفتاروتاریخى سیاسى وكۆمەلایەتى ئەوبێ دەزانێ جندیانى چكەسەووەزنى چەندەولە كام مەعدەنەیەیە.ئازاد زۆرجار بۆ پۆزلێدان وخۆدەرخستن وچونە پێش لافى ئەوە لێدەدات ودەلێ من كورە ئاغام!ئەو قسەیەشى بۆ ئەوەیە دەزانێ ئەمرۆ ئەوەى لەناو حیزبى دەسەلاتداربێ وبیەوێ بچێتە پێش پێویستە كورە ئاغابێ یا مستەشارومەفرەزەخاسەویا ..............هند
ئازاد لەوەتەى هەیە دەرۆزەدەكات ودەپارێتەوەوداواى یارمەتى وكۆمەك دەكات باشە كەسێك كە كورەئاغابێ بۆ وادەكات؟لەئیران برادەرێك لاى باوكم گێرایەوە وتى/لەبەر نەبونى من وئازاد خەریك بوو بۆ یەك جگەرە(.....)دەدا،من یەك تەسبێحم هەبوو ئازاد پێیى فرۆشتم وپاكەتمان پێكڕى.ئەو وتى جاروبار بەو هەژاریەیى خۆمان من یارمەتیم لە عیراق بۆ دەهات بەلام ئەو كەس خۆى بە خزمیشى نەدەزانى!ئەو دەڵێ دواى من دەستم كرد بە كاسبى وكارى قاچاغیم دەكردوناوەناوەش یارمەتى جندیانیم دەدا.دواى راپەرین پێكەوە كەوتینە قاجاغیكردن ووەك یەك جنێومان بە جەلال تالەبانى وبنەمالەكەیان دەدا.كەچى ئەو خۆى خزاندە ناو كۆشى جەلال ودەستى كرد بەكارى جاسوسى وگەوادى من خۆم لێدووركردەوەوناوەناوەش جنێوگلەیم بۆ دەنارد.ئەوە وایكرد ئەو (جندیانى) لەدوام بنێرێ وكارێكى لاى خۆى پێیسپاردم وپاش ماوەیەك بانگى كردم ووتى وەرە با كارێك بكەین بەیەكەوە منیش وتم چیە؟وتى قاچاغى كردن وتم چۆن وتى /من لیپرسراوى مەكتەبى راگەیاندنم وپێویستیمان بە وەرەقەوئامێرى تر هەیە كە لەدەرەوە دەست دەكەون وتۆ بیان هێنەو منیش لێت دەكڕم وسودەكەشى وەك برا دابەشى دەكەین!!دواى دوو مانگ براكەى خۆى بەناوى (فەیلى) كردە شەریك لەگەلم ودوایش بە هەردوولا خستمیانە سەر ساجى عەلى وئیفلاسیان پێكردم وخۆشیان بۆن بە ملیۆنێر!!
بەهۆى ئەو ناپاكیەیى ئازاد من لە سلیمانى گەرامەووهاتمەوە بۆ هەولێر،دواى 2004جندیانى بانگى كردم وئاشتى كردمەوەوئیشێكى لە راگەیاندنى هەولێر پێدام وتى /تۆ دووكارت دەبێ لێرە/
1-پێدانى زانیارى لەسەر ئەوانەى كە دژى منن ورقیان لەمن دەبێتەوە.
2-كۆكردنەوەى ئەو سەرمایانەى كە لەرێگاى ریكلام دەست دەكەوێ ونەخستنەوەیان بۆ سندوقى راگەیاندن.
چەند كەربووم ئەوەشم كردو چومە ژێر بارەكە!!تا دواجار خۆم ریسوابووم وئەویش وەك بەرزێكى بانان تێیتەقاند!!لەو كاتەوە پەیوەندیمان نەماوه..