کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ کەرامەتکردن و تێکشکانی کەسایەتی تاکی کورد

Saturday, 14/09/2013, 12:00


یەکێک لەسیما قیزەوەنەکانی پارتی و یەکیتی، کڕینی کەسایەتی و تێکشکاندنی خەڵکە، ئەویش بە خودی مرۆڤ و ئەو دەنگانەی کە هەیانە، هۆکاری یارمەتیدەری ئەمەش ، ئەو پارە و پلە سیاسییەیە، کە کەوتۆتە دەستیان ، خەلک وەک مەڕ و مالات و هەریەکەی بەنرخێک دەکڕن.
ئەم دیاردەیە، میژویەکەی بۆ ٢٢ سال لەمەوبەر دەگەرێتەوە، کە سەرەتا ، لەکرینی (سەرۆک جاش و ئەمنەکانی بەعس)ەوە دەستیان پێکرد، چونکە یەکێتی لەدەڤەری بادینان ، پارتیش لە دەڤەری سۆران  زۆر لاواز بوون
دواتر یەکێتی پەریەوە ناو کادیر و حزبی چەپ ، بەتایبەتی دوای ئەوەی تاڵەبانی بەیانامەیەکی دەرکرد، داوای کرد با هەموو چەپەکان لەناو یەکیتی خەبات بکەن. شکستی چەپ لەجیهان و هەژاری و و بونی ٢ ئابلۆقەی ئابوری بێهیوایش بالی کێشابوو بەسەر خەلکی چەپدا. بۆیە بەلێشاو خەلک بەرەی چەپی جێدەهێشت راکە راکێک بوو کەم کەس دەیتوانی خۆی بگرێ ، ئالای شۆرشەکان ، هەر سێ باڵی چونە ناو یەکیتیەوە (مەلا بەختیار و عماد ... لەگەل گروپێکی تربون) ئالای شۆرشیان ژیاندبۆوە
لەگەڵ سەدان کادیری چەپ . هەریەکەی بەپێی ئەو خەلکانەی لەگەڵە خۆی دەیبرد پارە و پلەی سیاسی پێ دەدرا. ئیتر هەر ناوێکت لەخۆت بنابایە پارەیەکت وەردەگرت. من بلە یرمە کادیڕێک بەسێ کەسەوە ناوەکی لەخۆی ناو بەیانامەی پەیوەست بون بەیەکێتی بلاوکردەوە ٢١هەزار دیناری سویسری خۆی بۆ هەر سێ کەس وەرگرت.
پارتیش بەرەیەکی گەورەی کڕی کە ناویان لەخۆ نابوو یەکگرتوو پێک هاتبوون لە (سۆسیالست ، پاسۆک ، پارتی گەل)
لەگەرمەی شەری ناوخۆش عەسکەریەکان بازاڕیان جولایەوە، دوای سالی یش ، ٢٠٠٠ نوسەر و ئەدیبە رەخنەگرەکانی دەسەلات ... ئیستاش کادیر و هەواداری گۆڕان بازاریان گەرمە، بەڵام کۆی ئەو ڕیگایە شێوازێکی زۆر مەترسیدارە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی کورد چونکە بەهۆی ئەو ڕیگایە کەرامەت و کەسیتی خەڵک تێک دەشکێنن. مرۆڤ هیج باوەر و کەسیتیەکی نەمینێ بەلکو ببتە ئامرازێک بۆ فرۆشتن لە ڕیگای ویژدانیەوە
دیارە ئەو هەنگاوە مێژووەکەی بۆ سەردەمی بەعس دەگەرێتەوە، کاتێک هەولێ هاتنەوەی پێشمەرگەی دەدا، بەرێگای جیاجیا و بەپلەی سەرۆک جاش و مەفرەزەی تایبەت و پێدانی پارەی زۆر بەدەیان بەرپرسی ئەو پارتە سیاسیانەی لەشاخدا کری کەئامانجەکە ی دابەزینی ورەی پێشمەرگە و خەلک بەشۆرش بوو، کەکەس باوەر بەکەس نەکات
راستە ئەو دوو پارتە وەک حزب ٢٢سالە ئەو کارە پەیرەو دەکەن بەلام بەشی شێر و چالاکترین کادیری یەکیتی کۆسرەت رەسولە و هی پارتیش نێچیرڤان بارزانی. هەردوکیان ، بەپارەی دزراوی میللەت، وەک مەر و مالات بە بازاردا دەگەڕین بۆکرینی خەلک .ئەم رەفتارە خۆی قێزەوەنە، کەچی کۆسرەت رەسول هەر دوو منالەکەشی وا فێر دەکات لەسەر هەمان ریتم ئاواز لێ بدەن . مرۆڤ بۆ مێژو بڵێ بارزانی و تالەبانی وەک ئەوانە نین لەپارە بەخشینەوەدا.
ئەم دیاردە ناشرینە، تاکی کورد دەکاتە کۆیلە و ئامادەی دەکات بۆ خۆفرۆشتن بە پلە و پارە، دواجار بۆ خیانەت و بۆ جاشایەتیی، لەکۆتایش دەلێم ململانێی سیاسی زۆر ڕیگای مەدەنیانە هەیە بۆ پارت و کەسانی تەندروست، ئەگەر بیانەوێ بیگرنە بەر لەگەل رەخنەگرەکانیان. بەلام بەهۆی ئەوەی خۆیان هیچیان لەباردا نەماوە، بۆیە پەنا بۆ ئەو شیوازە دەبەن،  دلنیام هەرچی بیکەن ئاکامەکەی هەر وەک رژێمی بەعسی لێ دەردەچێ ، چونکە ئەو جەماوەرەی بەپارە دەیکرێ جەماوەرێکی فشۆل و هەلپەرستە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە