کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شەڕى پۆست وەرگرتن لەنێو ماڵى وەزیرى شەهیدان چنارى سەعد عەبدوڵا

Tuesday, 19/05/2009, 12:00

1362 بینراوە


بەخراپ بەكارهێنانى دەسەڵات لەهەلومەرجى ئیمڕۆى كوردستاندا دیاردەیەكە یەكجار زەق بۆتەوە كە بۆتە مایەى بیزارى هاوڵاتیان و پێشێلكردنى مافەكانیان، چجاى ئەوەش پێدانى پۆست لەوڵاتى ئێمەدا مەعمیل دەور ئەبینێ واتە كەسانێك یا بنەماڵەیەك جۆرەها پۆستى ئیدارى و حزبى جۆراو جۆریان پێئەدرێ كە شایەنى ئەم پلەو پایانە نین ، لەبەرامبەر ئەوەشدا خەڵكانێكى ئەكادیمى و دڵسۆز و ماندونەناس هەر ئاوڕیشیان لێنادرێتەوە ، نەك هەرئەوەش بەڵكو پێشێلى مافەكانیان ئەكەن ، وەك بڵێى لەم وڵاتەدا پلەو پایە تەنیا بۆ چینێك بڕاوەتەوە ئەوانیتر شایەنى هیچ نین ، تەكنوكرات هیچ رۆلێكى نیە، پسپۆرو شارەزا هەر هیچ ، تەنیا خزم خزمینەو پێڕ و كوتلەو بەرژەوەندى سەخسى، ئەوانیتر با گڕیان تێبەر بێ و لە داخان و لەخەمى نارەوایى لەلایەك خەمى نیشتمانیش هەر باخۆیان بخۆنەوە، ئاهوحەسرەت هەڵكێشن. دەسەڵاتدارى ئێمە هەر هێندە بە كەسانێكى گرت ئیتر وەك كڕیارێكى بەردەوام بازاڕى پۆست پێدانیان بۆ خۆشدەكەن، مەرج نیە ئەم كەسانە لەچ ئاستێكى كۆمەڵایەتى یازانستى یافیكرى بن , موهیم دەكرێن بە مەعمیل ، ئەوەى هەیە پێیانى ئەسپێرن , هەرچەندیش لەئاستى بەڕێوەبردنى پۆستەكەشدا نەبن , گرنگ ئەوەیە وەك ئیمتیازاتێك پۆستیان پێدەبەخشن و ئەنجامەكەى هەرچى لێ بكەوێتەوە ئەوە خەم نیە تەنیا خەمەكە بۆ خەڵكى بێتاوان و دڵسۆزانى وڵاتە ، هەربۆیەش ئەوانەى كە پۆستى حكومیان بەئاسانى پێبەخشراوە یا وەك دیارییەك بۆیان دانراوە ئەوا ئەم جۆرەكەسانە بەناشرینترین شێواز دەسەڵاتەكەیان بەكار ئەهێنن ، بۆ مەرامە شەخسیەكانیان ، بۆ دژیاتیكردنى خەڵك ، پێشێلكردن ، خۆ دەوڵەمەند كردن ، گەندەڵى و دزى و ...هەتادواى ، ئەم جۆرە عائیلانەى كە زۆرترین پۆستى حكومیان پێبەخشراوە هەمیشەیش مایەى سەرئیبَشەن بۆ خەڵكى ، بەپێچەوانەى ئەوەى خەم و ئازارى خەڵك كەم بكەنەوە هەروەها هەمیشە گرفتى كۆمەڵایەتیان لەناوەخۆ و لەدەرەوەیش هەیە ، ژیان لەخۆیان و لەخەڵكیش دەشێوێنن، چونكە بلانسى ژیانیان لەدەست دەچێ و میسداقیەتیان نامینێ . هەروەكو لە شارى هەولێر ئەم نمونەیەى كە هەموو كەس لە ماڵى (چنار سەعد)ى وەزیرى شەهیدان ئەیبینن ، ئەمانە عائیلەیەكن كەس نازانێ ئەم ناكەسبەچانە ئەسڵ و نەسەبیان چیە ، كە هەموومان ئەیبینین زۆرترین پۆستى ئیدارى پێیاندراوە وەك پۆستەكانى وەزارى، جێگرى پارێزگاى هەولێر، بەڕێوەبەرى گشتى، ئەندامى پەرلەمان، پێدانى جۆرەها بەڕێوەبەرایەتیدیكە لە وەزارەتى كشتوكاڵ، وەزارەتى وەرزش و لاوان، وەزارەتى دەرەوە، وەزارەتى پەروەرە... پێدانى زەمالەى خوێندن لەدەرەوە بۆ سەرجەم مداڵەكانیان ..هتد , لەگەڵ نزیكبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان لەنێو ئەم عائیلەیەدا ئێستا كێشەو ناكۆكیەكى زۆر سەریهەڵداوە لەسەر وەرگرتنى پۆست، لەنێو ماڵى (چنا سەعد) هەركەسەو ئەڵى ئەمجارە نۆرەى منە پۆستێكى باشتر وەرگرم یا بكرێم بە وەزیر، بۆ نمونە ئەمجارە (زاهیر عەبدوڵا)ى مامى چنار كە بەڕێوەبەر لە وەزارەتى شەهیدان داواى مدیر عامى دەكات، (مەحەمەد)ى مامەكەى تر داواى ئەندام پەرلەمانى ئەكات، (كەنار)ى خوشكى (چنار)یش ئەڵێ ئەمجارە نۆرەى منە دەبَى هەر بمكەن بەوەزیر، بۆ (نزار)ى مێردى دووەمیشى داواى ئەندام پەرلەمانى ئەكات، (تایەر عەبدوڵا) دەڵى دەبێ من بكرێم بە وەزیرى ئاوەدانكردنەوە ، (گۆران)ى براى (چنار) داواى پۆستى وەزیرى ناوچەكانى دەرەوە یا نوسینگەى پەیوەندییەكان، (عبدالرحمن)ەدز بۆ پۆستى نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێم لە ئەڵمانیا، (عوسمان) ئامۆزایان دزەكەى وەزارەتى كشتوكاڵ پۆستى بێ غیرەتى ئەوێ بۆ سوكایەتیكردن بە خەڵك، جاوەرە ئەم جۆرەكەسانە پۆست و پلەو پایەیان بدرێتێ چۆن دەسەڵات سوك و ریسوا نابێ ، ئاخر ئەم دزو جەردانە چین چارەنوسى میللەتیان بدرێتە دەست! هەروەكو لە پۆستەكانى پێشتریان لە وەزارەتى شەهیدان و پارێزگارى هەولێر و كشتوكاڵ و پۆستەكانیدیكە بینرا كە چۆن فاشیلتیرن كەس بوون لە كارەكانیان ، چۆن دزیان و بێ رەوشتى و شەڕ و ئاژاوەیان ئەنایەوە ، ئەم بەرتیل خۆرانە هەمیشە سەرچاوەى بیزارى هاوڵاتیان و ناڕەزایى خەڵكن ئێستەیش بەگویرەى قسەى خزم و نزیكانیان ئەڵێن ماڵى چنار تائێستا لەنێوەخۆ پێكنەهاتوون لە كێشەدان بۆ ئەوەى كامەیان پۆستى وەزیر و كامەشیان پۆستەكانیدیكەیان بەركەوێ هەركەسە و ئەڵێ من شایەنى بوون بە وەزیرم ، بەراستى ماڵێكى سەیرن ئەم مەسەلە گرنگەیان كردۆتە گەمەى منداڵان ، كورد وتەنى "تەمەرخان ترێى هێنا" دەسەڵات دابەشكردن بەمشێوەیەبێ حاڵمان باشەبێ!!!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)