کارتی ئەلیکترۆنی و شکاندنی کە رامەتی مامۆستایان
Tuesday, 01/04/2014, 12:00
1815 بینراوە
لەعەهدی کەرنەبی،تا دەوری گاکوێر
لەگوێی گاد انوستوون،زۆرحەیفە بۆشێر
(حاجی قادریی کۆیی)
ئەمڕۆ/١/٤/٢٠١٢٠١٤ لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانەوە ،نوسراوێکی ڕەسمی ،بۆ قوتابخانەکان هاتووە،کە دە بێت سەرجەم مامۆستایان کارتی ئەلیکترۆنیان پێبێت،بۆ ئەوەی بتوانن موچەی مانگی سێ وەر بگرن!بە پێچەوانەوە مو چەیان پێنادرێت.
لەڕاستی دا ،کاتێک بەڕێوە بەر مامۆستایانی لەم نوسراوە ئاگادار کردەوە ،من وام زانی درۆی نیسانە ،بەڵام مخابن!
بەڕێوە بەر نوسراوەکەی نیشاندام کەخوێندمەوە سەرم سوڕماو زانیم کە هەر بەڕاستی شکاندنی کەرامەتی ئێنسانە،ئەم بڕیارە ناقانونییە،نائینسانییە ،ئەم عەقڵییەتە،ئەم پوچ گەراییە ،ئەم بەکۆیلە کردن و بێ قیمەتکردنە هەمووی لە ڕێگەی مووچەوە دەرهەق بەمامۆستایان دەکرێت.
مرۆڤ بە(کەرامەت) لە ئاژەڵەکانی دیکە جیادەکرێتەوە ،مرۆڤ ئەگەر کەرامەتیشکا ئەوسنورە دە بەزێنێت ،کە کەرامەت بۆی دروست کردووە تالافی دوپێی بەسەر ئاژەڵەکانی دیکە دالێبدات.
ئەم بڕیارە پێشێل کردنی ئازادی مرۆڤە ،ناچارکردنییەتی بۆ ئەنجامدانی کارێک بەناچاری و مرۆڤیش ئەگەر ئازادی بڕیاردانی نە بوو ،دەکرێت بڕیارێکی نالۆژیکی، نائینسانی ،نائەخلاقی بدات چوونکە ئازادی و ئەخلاق دوڕووی دراوێکن .مرۆڤ هەرکات ناچار کرا بە ئەنجامدانی کارێک،جالەژێر هەرناوێکدابێت مرۆڤێکە کەرامەتی شکاوە و خەسێنراوە ،بێئیرادەیە و کەچ ئیرادەیە.مرۆڤ بە بێئازادی ناکرێت باس لە کەرامەتی خۆی بکات و تەنها لەڕێگەی ئازادییەوە دەتوانێت پارێزگاری لە کەرامەتی خۆی بکات ئازادی شەڕەفە،اخلاقە،کەرامەتە ،چوونکە مرۆڤ بە بێ ئازادی بڕیاردان بڕیارێکی ترسنۆکانە ونالۆژیکی دەدات.
مووچە تاکە ئامرازی دەسەڵاتی ئەم هەرێمەیە،کەپێاوە شاخاویەکان مرۆڤی پی دەستە مۆدەکەن،بەکۆیلە کردن لە ڕێگەی پێدانی مووچە دنیایەک کۆیلەی نوێی بۆدروستکردووین.من نازانم مامۆستایان چۆن بە م بڕیارە ڕازی دەبن و حیکمەتی بێدەنگی مامۆستایان چییە لە بێدەنگییان بەرامبەر شکاندنی کەرامەتیان .دەبێ جیاوازی مرۆڤ وڕۆبۆت چی بێت بەدڵنیاییەوە بونی کەرامەت و ئازادییە ،بەنەبونی ئازادی بڕیاردان و بیرکردنەوە مرۆڤ هیچی جیاوازی تیانییە لە چاو ڕۆبۆت.
ئەم کەرامەت شکان دن و سوککردن و بێقیمەتکردن و بێ ئەهمییەت کردنە،لەکاتێکدایە کە یەکێتی مامۆستایان هەیە!کەچی نەعامە ئاسا سەریان دەخەنە ژێر خۆڵەکەوە بۆ ئەوەی کەرامەتی ڕوشاوی مامۆستا نەبینن.من گومانم نییە کەیەکێتی مامۆستایان وەک زۆربەی زۆری ڕێکخراوەکانی دیکە پاشکۆیە،گوێلە مستە و ئامرازی دەسەڵاتە بۆ بەکۆیلەکردن و بێ هەڵوێستکردن.بەڵام ئایا مامۆستایان بۆچی ئەندامن لەم ڕێکخراوەدا؟!لەکاتێک دا دەزانن ئەمڕێکخراوە مردووە،ئیفلیجە تەنها فاڕگۆنێکە لە فاڕگۆنەکانی قیتاڕی حزب بەهەر لایەک دا ڵێی خوڕی هەردەچێتەوە ،بۆلای ئەم دەسەڵاتە جاللادە فەسادە.زۆر باش دیارە دەسەڵات دەیهە وێت لەڕێگای مامۆستای کەرامەت شکاو بەکۆیلەکراوبینای کۆمەڵگایەکی کۆیلە و خەسێنراو بکات.