خروقاته‌كانى لیستى كوردستانى به‌خاڵ ببینه
Sunday, 26/07/2009, 12:00
ئاكرێ
خروقاته‌كانى لیستى ده‌سه‌ڵاتدار له‌شارى ئاكرێ به‌خاڵ:
1. له‌بنكه‌ى (شه‌ره‌فونا) له‌ناحیه‌ى (بجیل) سندوقى ده‌نگدانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ژوورێك و سندوقى ده‌نگدانى سه‌رۆكایه‌تى له‌ژوورێكدا داندراون بۆ ئه‌نجامدانى خروقات و ته‌زویرى زیاتر.
2. له‌بنكه‌ى (كه‌له‌ك) ئه‌ندامانى ڕێكخراوى پارتى له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران چوونه‌ته‌ژووره‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى له‌پاڵ ئه‌وانه‌وه‌ده‌نگ بده‌ن و چاودێرى ده‌نگدانى ئه‌وانیش بكه‌ن.
3.له‌بنكه‌ى (سه‌رى سه‌عده) له‌ناحییه‌ى (بجیل) پۆسته‌رو وێنه‌ى لیستى ده‌سه‌ڵاتیان دابه‌ش كردووه.
4. له‌بنكه‌ى (سه‌رى سه‌عده) له‌ناحیه‌ى (بجیل) چه‌ندین كه‌س به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانى بێ وێنه‌ده‌نگیان داوه.
5. له‌بنكه‌ى (گربیش) ئه‌ندامانى لیستى ده‌سه‌ڵات داوایان له‌ده‌نگده‌ران كردووه‌ده‌نگ به‌لیستى ژماره54 و ژماره‌ى 12 ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بده‌ن.
6. له‌گوندى (دڤرى) ڕێكخراوى پارتى بانگهێشتى چه‌ندین ئه‌ندامى یه‌كگرتوویان كردووه‌بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ده‌نگ به‌لیستى كوردستانى بده‌ن، به‌ڵام ده‌نگه‌كانیان بۆ ئه‌وان نه‌بووه.
7. ئه‌ندامانى لێژه‌ى پارتى له‌گوندى گرده‌سێن به‌جل وبه‌رگى مه‌ده‌نى و به‌چه‌كه‌وه‌له‌به‌رده‌م بنكه‌كانى ده‌نگدان بوونه‌و له‌جێگه‌ى ڕێكخه‌ره‌كانى كۆمسیۆن كاره‌كانیان كردووه‌و به‌كارى ته‌زویرو ساخته‌كارییه‌وه‌سه‌رقاڵ بوونه.
8. ئامر فه‌وجێكى پارتى به‌ناوى (لوقمان چه‌تۆ) به‌بنكه‌كانى ده‌نگداندا سوڕاوه‌ته‌وه‌و داواى له‌ده‌نگده‌ران كردوه‌كه‌ده‌نگیان بۆ لیستى كوردستانى بده‌ن.
9. له‌گوندى گرده‌سێن ئه‌ندامانى ڕێكخراوى پارتى و لێژنه‌ى یه‌كێتى قوتابیان بۆچه‌ند جارێك ده‌نگیان داوه‌و له‌چه‌ندین كاتیش‌دا نه‌یانهێڵاوه‌كه‌ده‌نگده‌ران خۆیان ده‌نگ به‌ئازادى بده‌ن و ئه‌وان ده‌نگیان بۆداوه.
10. له‌بنكه‌ى (شه‌رمن) ده‌نگ بۆ چه‌ندین كه‌س دراوه‌به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگادار ببێت و نموونه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌ناشارستانییه‌تۆماركراوه.
11. له‌گوندى (سوسنه) چه‌ندین كه‌س ده‌نگیان بۆ یه‌كتر داوه.
12. له‌دایك بووانى ساڵى 1994 ده‌نگیان داوه.
13. له‌بنكه‌ى (چوار چرا) ده‌نگ بۆ چه‌ندین كه‌س دراوه‌به‌بێ ئه‌وه‌ى
14. له‌بنكه‌كانى (چوارچرا‌و كه‌لێ) چه‌ندین سكاڵا له‌لاین لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى تۆماركراوه.
15. له‌ئێواره‌وه‌به‌كۆسته‌ر گه‌نجه‌كانى سه‌ربه‌لایه‌نى ده‌سه‌ڵات هه‌موو بنكه‌كانیان پێكراوه‌بۆ ئه‌وه‌ى له‌چه‌ندین بنكه‌و بۆچه‌ندین جار ده‌نگ بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست