مامۆستایەكى ئاینى سوكایەتى پێدەكرێ / لەمەخموور
Wednesday, 24/11/2010, 12:00
ئەمرۆبەهۆى هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر كردنەوەى یانەیەكى عەرەق خواردنەوە لەمەخموور (مامۆستا سید على سید رەمەزان) پێش نوێژووتار خوێنى مزگەوتى سید عمر لەلایەن بارزانى سید كاكە قائمقامى قەزاى مەخموور دەست بەسەر دەكرێت ،شایانى باسە قەزاى مەخموور كەدانیشتوانەكەى سەرجەمیان موسڵمانن وتەنیا یەك ماڵى غەیرە موسڵمانى تیانیە كەچى دوكانى عەرەق فرۆشتنى تێدایەوبەنیازن مەیخانەیەكى گەورەش بكەنەوە،تانووسینى ئەم هەوالە مامۆستا سیدعلى بەجلى مەلایى جبەو حەمامە لەناو ژوورێك دەست بەسەرە لەگەل هاوولاتیەتیەكى تر بەناوى شۆرش سعدى چونكە ئەویش ئامادەنەبووە كەل وچەل وپێداویستى بفرۆشێتە سەرپەرشتیارى نادیەكە.قائمقامى قەزاى مەخموور كردنەوەى نادى بەپێشكەوتن وئازادى دادەنێ وپێى وایە چۆن مزگەوت هەیە بەهەمان شێوە دەبێ نادیش هەبێ .
/مەخموور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست