کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وڵامێک بۆ کاک حەسەن شەرەفی: (کانی مێژوو بە بەردی ئێوە لێڵ نابێت)

Wednesday, 06/02/2013, 12:00


تاریق یوسیفی جێگری سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێ: "بە پێچەوانەی ئەو تۆمەتانەی شا کە جیاییخوازی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دابووە پاڵ پێشەوا، قازی محەمەد لە پێناو کێشەی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا خەباتی دەکرد".
لە دیمانەیەکی ماڵپەڕی "کار ێنلاین" کە زمانحاڵی "چریکە فیداییەکانی خەڵقی ئێران زۆرینە"یە، و لە زۆربەی پرسیارەکانیدا کۆماری کوردستان بە کۆماری مەهاباد ناو دەبا و پرسی نەتەوایەتی بە قەومی، لە وڵامی پرسیاری ئەوەی کە روانینی قازی محەمەد و هاوڕێیانی بەرامبەر مەسئەلەی قەومی لە ئێران دا چۆن بووە؟ کەسی دووهەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، خەباتی قازی محەمەد و هاورێکانی بە خەباتێک بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا پێناسە دەکات. 
ئەم تێڕوانین وڕوانگەی کاک حەسەن وحیزبی دیموکرات بە تەواوی ناراستە لە گەڵ مێژوی راستەقینەی زهنیەتی کۆماری کوردستان وبە جۆرێک شێواندن وکەم ڕەنگ کردنەوەی خەباتی سەربەخۆی خوازی کۆماری کوردستانە.
یەکێک لەو شانازیانەی کە گەلی کورد لە مێژودا تۆماری کردوەوپێی دەنازێت دامەزراندنی یەکەمین کۆماری کوردیە کە لە موهاباد دامەزراوزهنیەت وخەباتی ئەو کۆمارەش لە سەر ئەساسی نەتەوەی وشکانی پارچە گەری وخەباتێکی گشت گیرلە کوردستانی گەورە بوو، زهنیەت وڕێبازی کۆماری کوردستان ئەساسەن بۆبەربەرەکانی وبە ئامانج نەگەیشتنی پەیمانی شومی لۆزان بوو، کە کوردستانیان پارچە کرد و خەباتی کوردیشیان توشی شکست و پارچە پارچە بوون کرد.
زۆرسەیرە کە حیزبێک خۆی بە درێژەدەری ڕێبازی پێشەوا قازی موحەمەد بزانێت بەڵام لەهەمانکاتیشدا دەست وەرداتە میژوی راستەقینەی ئەو کۆمارەوبە لاڕێیدا ببات ئەمە بۆچی وە لە پێناوچیدایە؟
بۆ هەموو کەس ڕون و ئاشکرایەوئەوانەی کە لە نێو سیاسەتدا تەنها ساتێکیش هەبووبن دەزانن کە کۆمارێک خاوەن ئاڵا بێت وخاوەن ئەرتەش وخاوەن وەزیربێت کەواتە خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆ وە بەرنامەو دام و دەزگای خۆیەتی وخۆی بڕیاردەرو وڵات رێوەبەرە ئەدی ئایا کاک حەسەن وحیزبی دیموکرات لەنەزانینیانەوەیە حاشا لە دەوڵەتی کوردی وسەربەخۆبوونی کۆماری کوردستان دەکەن یان بە زانا بوونەوپیلانی بە دواوەیە؟
ساڵانێکە حیزبی دیموکرات وکاک حەسەنەکان نان بە پێشەوا قازی موحەمەد دەخۆن ولە بۆنەکانیشدا بە بەژن وباڵای کۆماری کوردستان هەڵ دەڵێن کەچی لەلای تودەیەکان وپان ئیرانیستەکان وشاپەرەستەکان مێژوی کۆماری کوردستان بچوک دەکەنەوەوخەباتی پێشەواو هەڤاڵانی کەم نرخ دەکەنەوە ،ئەمە لە خۆیدا یەک بان ودوهەوا بوونە لە سیاسەت وناڕاستگۆبوونە لە گەڵ خەڵکی کوردو لێل بوونی سیاسەت ونەبوونی ڕێگاوڕێبازێکی ڕونە. هەمووگەلی کورد شایەتی ئەوەدەدەن ومێژوش تۆماری کردوە کە پێشەوا قازی موحەمەد لە سەر دروست کردنی ئاڵاو ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لە سێدارە دراوشەهید بوو، نەک بە خاتری پاراستنی یەک پارچەی خاکی ئێران کە کاک حەسەن باسی دەکات.
هەمووتواناکانی کۆماری کوردستان بۆپاراستنی خاکی کوردستان وپاراستن ودروست کردنی دەوڵەتی کوردی بوو،واتە کۆماری کوردستان هەم لە بواری نیزامی وە سیاسی وئابوریشەوە سەربەخۆ بوولە هەمانکاتیشدا هێزی خۆی بۆ بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد وسیاسەتی خۆیشی سیاسەتێکی جیای خواز وە وەک دەوڵەتێکی کوردی بێ ئەوەی لەهیچ شوێنیکەوە بڕیار وەر بگرێت پەیرەودەکرد وڕێکی دەخست وپێش دەچو.
کاک حەسەن وحیزبی دیموکرات هەرچەن بە گوفتارخۆیان بە هاوڕێبازی کۆماری کوردستان وپێشەوا قازی موحەمەد دەزانن بەڵام بە کردارئەوەیان سەلماندوە کە زۆر دورن لە ئەوەی هەوڕێبازی کۆماری کوردستان بن وبەڵگەکانیش ئەوە دەسەلمێنن کە زۆر بێوەرین لە هاوڕێبازی بونی پێشەوا وکۆماری کوردستان.
ئاڵا هێمای نەتەوەو وڵاتە وتائەوکاتەی کە ئاڵای ئێران لە سەر خاکی کوردستان بوو مرۆڤ ناتوانێت بڵێت کەئێمە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆبوین بەڵام ئەوڕۆژەی کە دەوڵەتی جمهوریەتی کوردستان ڕاگەیەندراوئاڵای ئێران بە فەرمانی موحەمەدحوسەین خانی سەیفی قازی لەلایەن شۆڕشگێرحوسەین زەرەنگەرانەوە هاتەخوارەوە وئاڵای دەوڵەتی کوردستان بەرزکرایەوە تا یازدە مانگ ئەو ئاڵایە دەشەکایەوەودەوڵەتی کوردی دەوڵەتێکی سەربەخۆ وە کوردستانی بوو،هەر بۆیە غەدرێکی هەرە مەزنە مێژوی کورد قوڕاوی بکەین ودڵی دوژمنان ونەیارانی کوردی پێ شاد بکەین بە ئومیدی ئەوەی سبەی رۆژنانی چەوربەپشت بەستن بە تودەوئێرانیەکان بخۆن وتەزمینی کورسیەکانتان بەم گوفتارە ناراستانە بکەن.
کاک حەسەن وحیزبی دیموکرات بەجێگای ئەوەی خەباتی خۆیان لە سەر ئەساسی سیاسەتەکانی کۆماری کوردستان رێک بخەن ولە سەر هەمان زهنیەت وبەرنامە تێکۆشان بەردەوام بکەن بە داخەوە پێچەوانە هەنگاوهەڵدەگرن وئەو سیاسەتانەی کۆماری کوردستان لە بەرانبەریدا شەڕی دەکرد راست ئەمان لەو سەنگەرەن کە کۆماری کوردستان دژایەتی دەکرد.
کۆماری کوردستان لە بنگەدا خەباتی بۆیەکپارچەی خاکی کوردستان دەکرد بەڵام کاک حەسەن و حیزبەکەی پارچەیان کردو لە پارچەش گومانی ناوچەیش هەیە
کۆماری کوردستان خەباتی بۆ یەک رێزی گەلی کورد دەکرد کەچی کاک حەسەن وحیزبەکەی خەبات بۆ دابەش بوون لەت بون وبەش بوون دەکەن ......
کۆماری کوردستان تێکۆشانی بۆسەقامگیربوون و جێگیربوونی هەمیشەی دەوڵەتی کوردی وکوردستانی یەکپارچە دەکرد،کاک حەسەن وحیزبەکەیشی خەبات بۆپاراستنی خاکی ئێران وپێکەوە ژیان لە گەڵ بەنی سەدرو عەلی رەزا نوریزادە دەکەن.
حیزبی دیموکرات بە هۆی نەبونی ئیرادەی شۆڕشگێری نەیتوانی خۆی لە گەڵ باوەڕیەکانی کۆماری کوردستان یەک بخات بەڵام ئێستا دەیەوێت کۆماری کوردستان لەگەڵ باوەڕیەکانی خۆی یەک بخات.
کاک حەسەن لە سیاسەتدا ویژدان هەیە وتەنها گوتنەکان کافی نین بۆپێش وەچونی سیاسەتی کاتی حیزبی وفەردی، ئەوە گەلە بڕیاردەدات ئەو گەلەی شەهیدی داوەو وکوێرەوەری بینیوە ڕێگا نادات ئێوە مانان بۆ رازی کردنی ئێرانیەکان وپان ئیرانیست وشاپەرەستەکان ڕمبازێن بکەن بە مێژوی کوردو شۆڕشی کوردی تەنگ وبچوک بکەنەوە.
تاریق یوسیفی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە