کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ڤیتۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات هه‌میشه‌ په‌نابردن بووه‌ بۆ خیانه‌ت.

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


سوید.


(ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێت خۆشۆڕشمان پێ تێك ده‌درێت) ئه‌مه‌ ووته‌ی شۆڕشگێڕ ئیدریس بارزانی. یه‌ دواتر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شۆڕشه‌که‌یان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی فه‌لسه‌فی خێڵه‌کیانه‌ بونیاد ناوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ کوردستان یان نه‌بێت یان ئێمه‌ حاکمی بین ئه‌مه‌ ڕاستیه‌که‌و له‌بواری پراکتیك واقیعی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و  به‌ زه‌قی ده‌یبینین. شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌و ئازادییخواز ئه‌و شۆڕشه‌یه‌ که‌ خاوه‌نی ستراتیژه‌وهه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی شۆڕش و نه‌ته‌وه‌که‌ی ناکاته‌ قوربانی به‌رژه‌وندیه‌ تایبه‌تیه‌کانی سه‌رکرده‌وتاقم و گروپ و بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار.
شتێکی زۆر ئاسایی و مه‌نگقیه‌ ئه‌گه‌ر شۆڕشێك و سه‌رکرده‌که‌ی تووشی سکست بێن وبۆ قۆناغێکی کورت مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان چۆڵ بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ سه‌یروو سه‌مه‌ره‌یه‌ له‌گه‌ڵ مه‌نگقی سیاسیدا نایه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شۆڕش بکه‌یته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رکرده‌و بنه‌ماڵه وتاقم و گروپ. ئه‌دوه‌لف هتله‌ر که‌ سه‌رکردیه‌کی
ناسراوی جیهانی بوو ئه‌گه‌ر چی سه‌رکرده‌یه‌کی فاشیست و ڕه‌گه‌ز په‌رست بوو له‌ساڵی 1945 له‌دواساته‌کانی جه‌نگی جیهانیدا که‌ زانی به‌رامبه‌ر به‌ سوپای هاوپه‌یمانان شکستی خواردووه‌وهیچ چارێکی نیه‌ له‌ خۆ به‌ده‌سته‌وان زیاتر یاخود خۆکوشتن ئه‌وه‌بوو تا سوپای ڕووسیا نه‌گه‌یشتنه‌ نزیك باره‌گاکه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ شکستی شۆڕشه‌که‌ی نه‌کردوو
دواتریش له‌ جیاتی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان و دانووساندن له‌گه‌ڵ سوپای هاوپه‌یمانان ئه‌وه‌بوو له‌ ڕووداوێکی سه‌یروو سه‌مه‌ره‌دا خۆی کوشت و داوای له‌ هاوڕێکانی کرد که‌ لاشه‌که‌ی بسووتێنن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت به‌ مردوویش لاشه‌که‌ی ده‌ست دوژمنه‌کانی نه‌که‌وێت. ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی کاریزمایی سه‌رکرده‌ی شۆڕش و ووڵات. له‌سه‌ر ئاستی شۆڕشیشدا هیچ که‌سێکی ڕۆشنبیروو سیاسه‌تمه‌دار نیه‌ که‌ پڵنگه‌کانی تامیلی سریلانکی نه‌ناسێت که‌ چه‌ندین ساڵه‌ شۆڕش و خه‌بات ده‌که‌ن و هه‌زاران شه‌هیدیان داوه‌ به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی دژی حکومه‌تی سریلانکا.
له‌ به‌هاری ئه‌مساڵدا که‌ حکومه‌تی سریلانکا په‌لاماره‌کانی بۆ سه‌ر پڵنگه‌کانی تامیل زیادوچڕووپڕ کرد ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌نگی دایه‌وه‌ که‌ سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئاواره‌ بوون و به‌ هازارانیش شه‌هیدوو بریندار بوون.
که‌چی پڵنگه‌کانی تامیل له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو بانگه‌وازه‌ ی حکومه‌تی سریلانکاو ڕۆژئاوا بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیان و کۆتایی هێنان به‌ خه‌باتیان که‌چی نه‌ پڵنگه‌کانی تامیل و نه‌ سه‌رکرده‌که‌یان تا دوا فیشه‌ك و دوا ساته‌کانی شه‌ڕ به‌رنگاریان کرد تا هه‌رهه‌موومان بینیمان چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك سه‌نگه‌ره‌کانیان گیران دواتر بینرا که‌ سه‌رۆکه‌که‌یان به‌چ شێوه‌یه‌ك کوژراو لاشه‌که‌ی له‌میدیاکانی دونیادا بینرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رکرده‌که‌یان ده‌یتوانی له‌دوا ساته‌کانی جه‌نگدا سازش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سریلانکادا بکات به‌ڵام چونکه‌ سه‌رکرده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌و میلله‌ت په‌روه‌ر بوو خیانه‌تی له‌ شۆڕشه‌که‌ی نه‌کرد. با بێینه‌ سه‌ر شۆڕشی بارزانی باوك و شۆڕشی بارزانی کوڕ و بزانین له‌گه‌ڵ ئه‌ودوو نمونه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دێنه‌وه‌.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌شێوه‌یه‌کی زانستی سیاسی ئاشنای شۆڕش و بنه‌ماکانی نه‌بوون ئیتر هیچ پێناسه‌یه‌کی زانستیان نیه‌ بۆ شۆڕشی کوردو ئامانجه‌کانی به‌ڵکو هه‌موو پێناسه‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وان بۆ شۆڕش ئه‌وه‌یه‌ کوردستان یان نه‌بێت یان ئه‌وان حاکمی بن . له‌ساڵی 1975 که‌ شۆڕشی کورد له‌ لوتکه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاتیدا بوو به‌ پیلانێکی ناوچه‌یی له‌ نێوان ڕژێمی عێراق و ئێران و به‌ ناوبژیوانی جه‌زائیرکه‌ دواتر ناونرا ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر به‌ پێ ی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ سه‌دام و شای ئێران له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی وله‌وانه‌ به‌خشینی به‌شێک له‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ست هه‌ڵگرتنی شای ئێران له‌ کۆمه‌ك به‌ شۆڕشی ئه‌یلول. بارزانی باوك مه‌لا موسته‌فا هه‌رکه‌ ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ مۆرکرا له‌ به‌هاری 1975 به‌ بێ هیچ دودڵیه‌ك وبێ به‌ستنی کۆنفرانسێك یان کۆنگره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ بڕیاری ئاشبه‌تاڵی دا ئه‌گه‌ر چی شۆڕش له‌وپه‌ڕی به‌‌هێزی وجه‌ماوه‌ر له‌و په‌ڕی ووره‌به‌رزیدا
بوو به‌ تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وه‌هه‌روه‌ها له‌ڕوی دارایی یه‌وه‌ شۆڕش خاوه‌نی 75 ملیۆن دۆلاری ئه‌و کاته‌ بوو له‌ڕووی چه‌ك و لۆجستیشه‌وه‌ وه‌زعی له‌و په‌ڕی باشیدا بوو، که‌چی له‌چاوتروسکاندنێکدا بینیمان چۆن بارزانی باوك  جاڕی ئاشبه‌تاڵی دا به‌گوێ ی ێه‌ڵکی کوردستاندا و نه‌یهێشت شۆڕشی پارتیزانی ده‌ست پێ بکرێت له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئه‌نجام دانی، بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م قسانه‌م چه‌ندین سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی وپله‌داروه‌هه‌روه‌ها هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ کاته‌دا داوایان له‌ بارزانی ده‌ کرد که‌ شۆڕشی به‌ره‌یی کۆتایی پێ بێت و شۆڕشی پارتی زانی ده‌ست پێ بکه‌ن چونکه‌ ئاشبه‌تاڵ کاره‌ساته‌ بۆ شۆڕشی کورد به‌ڵام بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌یزانی شۆڕشی پارتیزانی پێ ناکرێت و دواتر نایه‌وێت هیچ که‌سێکی تریش شۆڕشی پارتی زانی بکات و جڵه‌وی شۆڕشیش بگرێته‌ ده‌ست و خۆی بکاته‌ خاوه‌نی  هه‌ربۆیه‌ مه‌لا موسته‌فا له‌دیدارێکی کورتدا له‌گه‌ڵ شای ئێراندا ته‌نها یه‌ك ووشه‌ی ووت ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو به‌شای ووت بۆچی پشتتان له‌ شۆڕشی کورد کرد شاه‌ له‌وه‌ڵامدا ووتی (کار شما تمام شد) بارزانی باوك  ته‌نها ئاشبه‌تاڵی به‌ شۆڕشی کورد نه‌کرد به‌ڵکو نه‌یشی هێشت که‌س شۆڕشی پارتیزانی بکات. دواتر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی  وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی شکست خواردوو خۆی بکوژێت پشتی له‌میلله‌ته‌که‌ی خۆی کردوو ڕایکرد بۆ ئه‌مه‌ریکا .
که‌چی هه‌ر ئه‌و سه‌رکرده‌ کاریزمایه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له‌ساڵی 1976 دروست بوو به‌ شێوه‌یه‌کی پارتی زانی خه‌باتی ده‌کرد بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ په‌له‌و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا خۆیان گه‌یانده‌وه‌ شاخه‌کانی هه‌ورامان و که‌وتنه‌وه‌ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی په‌ناهه‌نده‌ی ئوردوگاکان چه‌کداریان کردن و هێنانیانه‌وه‌ بۆ شاخه‌کانی سه‌ر سنووروو یه‌که‌م ئامانجیان تواندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوو که‌ ئه‌وان پێ یان ده‌وتن جاش جه‌لالیه‌کانی 66 له‌ڕووی مه‌یدانیه‌وه‌ که‌وتنه‌ شه‌ڕی براکوژی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ نیشتمان په‌روه‌ره‌. ئه‌مه‌ له‌سه‌رده‌می بارزانی باوك  به‌ڵام بابێینه‌ سه‌ر سه‌رده‌می بارزانی کوڕ که‌ له‌دوای کۆچی دوایی باوکیه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌کۆنگره‌ی 9 له‌ وله‌ساڵی 1979 بوو به‌ سه‌رۆکی پارتی له‌گه‌ڵ ئیدریسی جوانه‌ مه‌رگی برا گه‌وره‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌‌ڵاتیان پاکسازی کرد بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ تازه‌ هاتبوونه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات. لێره‌دا ناتوانین ته‌نها له‌ ووتارێکدا سه‌رجه‌م خیانه‌ته‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیتان بۆ باس بکه‌ین به‌ڵکو ته‌نها ده‌توانین ئه‌و خیانه‌ته‌ ڕوون وئاشکرایانه‌تان بۆ باس بکه‌ین  که‌ به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆو به‌به‌رچاوی میدیاکانی جیهانه‌وه‌ ئه‌نجامیان داون. له‌دوای شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌کێتی نیشتمانی شه‌ڕی براکوژی نێوان یه‌کێتی و پارتی ده‌ستی پێ کرد که‌ یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی له‌ده‌ڤه‌ری پشده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد.
هێزه‌کانی پارتی که‌ بریتی بوون له‌ کۆمه‌ڵێك هێزی عه‌شایرو پاشماوه‌کانی به‌عس له‌ جاش و ئیستخبارات هه‌رزۆر زوو له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی یه‌کێتی دا شکستیان خواردوو سلێمانی و هه‌ولێریان لێ پاك کرایه‌وه‌ به‌ پاڵ پشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێزێکیان له‌هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌وراماندا مانه‌وه‌ . به‌ڵام هێزه‌کانی تری پارتی تا نزیك به‌ستۆره‌ پاشه‌کشێ یان کرد .شه‌ڕی ناوخۆ نزیکه‌ی 4 ساڵی خایاندوو به‌ هه‌زاران لاوی کورد بوونه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار. پارتی زۆر هه‌وڵی ده‌دا که‌ هه‌ولێر بگرێته‌وه‌و له‌ده‌ستی یه‌کێتی بسێنێت به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی بێ هووده‌ بوو. تا دواجار که‌ مه‌سعود بارزانی هه‌ستی کرد که‌ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌جدی که‌وتۆتو مه‌ترسیه‌وه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ په‌نا بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌رێت وکۆتاییبه‌شه‌ڕی ناوخۆ بهێنێت به‌داخه‌وه‌ په‌نای بۆ ڤیتۆی خیانه‌ت برد که‌ هێنانه‌وه‌ی سوپای سه‌دام بوو بۆ داگیر کردنه‌وه‌ی هه‌ولێرله‌ 31 ئاب ی 1996 که‌ سه‌دان ڕۆڵه‌و پێشمه‌رگه‌ی تێکۆشه‌رو به‌ ئه‌مه‌کی ئه‌م نیشتمانه‌ی تێدا شه‌هید بوون.به‌دیانیش بێ سه‌روو شوێن بوون و ئێستاش له‌زیندانه‌ تاریکه‌کانی پارتیدان.هه‌ولێر به‌شانازیه‌وه‌و زۆر بێ شه‌رمانه‌ سوپای به‌عسی هێنایه‌ هه‌ولێرو حکومه‌ت و به‌رله‌مانی کوردستانی هه‌تك کرد هێزه‌کانی یه‌کێتی به‌ره‌و سنووری ئێران پاشه‌کشێ یان کرد ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ی پارتی به‌ پشتیوانی ڕژێمی به‌عس ته‌نها چل ڕۆژی خایاندوو دواتر به‌ هێرشێکی دژ سوپای پارتیان ڕاماڵی هێزه‌کانی پارتی ئه‌وه‌نده‌ دژوارو کوتوپڕ شکان نه‌یانتوانی به‌ڕێگه‌ی خۆیاندا بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌په‌له‌و له‌ترساندا به‌ ڕێگه‌ی که‌رکوداو به‌‌ناو هێزه‌کانی به‌عس داخۆیان ده‌رباز کرد خودی مه‌سعود بارزانی به‌ناو ڕژێمدا هه‌ڵهات ئه‌و سه‌رۆکه‌ی که‌ فه‌رهاد پیرباڵ له‌ کوردستان تیڤی دا ده‌ڵێت من ته‌نها له‌به‌ر دڵسۆزی و لێهاتوویی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌نگم به‌ مه‌سعود بارزانی داوه‌ . مرۆڤ نه‌وه‌ك دوکتۆرای هه‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رلێشێواو  گه‌مژه‌ نه‌بێت قسه‌ی وا ده‌کات له‌کاتێکدا ده‌زانێت ئه‌وسه‌رۆکه‌ی ئه‌و ده‌نگی بۆ داوه‌ سه‌راپا ژیانی پڕه‌ له‌ خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل و نیشتمان ئه‌گه‌ر هیچیان نه‌بینێت و ده‌رکیان پێ نه‌کات خۆ خۆی خه‌ڵکی هه‌ولێره‌و هیچ نه‌بێت ده‌بێت کاره‌سات وخیانه‌تی 31ی ئابی بینیوه‌.
دوای 31ی ئابیش جارێکی تریش پارتی له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا ئه‌مجاره‌یان په‌نای بۆ جه‌ندرمه‌ی تورك وسوپای تۆرانیه‌کان برد.
له‌ ساڵی 1997 هه‌ستا به‌ له‌شکر کێشی سوپای تورک بۆ سه‌ر هێزی یه‌کێتی و په‌که‌که‌ که‌فڕۆکه‌و تانکی تورکی که‌وتنه‌ په‌لاماردانی شاخ و گوندو شاری کوردستان و هه‌رچیه‌کیان به‌رده‌ست بکه‌وتایه‌ ده‌یان سوتاند به‌ سه‌دان ڕۆڵه‌ی کوردو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی پارتیزانی له‌ یه‌کێتی و له‌ گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ بوونه‌ قوربانی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. من پێم وانیه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌م زوانه‌
له‌ ناو بچن چونکه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌کی زۆر ترسناکیان هه‌یه‌ هه‌میشه‌ په‌نای بۆ ده‌به‌ن له‌کاتی هه‌ر مه‌ترسیه‌کدا که‌ ڕوبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌بێته‌وه‌ ڕای ده‌کێشن ئه‌ویش وه‌ره‌قه‌ی خیانه‌تی له‌شکرکێشی دوژمنانی کورده‌ بۆ سه‌ر خاکی کوردستان ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ ئه‌وان ڕایده‌کێشن هیچ هێزو پارتێکی کوردی جورئه‌ت ناکات ڕای بکێشێت چونکه‌ هه‌ر پارت و ڕێکخراوێکی سیاسی له‌ کوردستاندا ئه‌گه‌ر له‌ناویش بچێت هه‌رگیز په‌نا بۆ خیانه‌تی له‌و جۆره‌ نابه‌ن . جا بۆیه‌ به‌ڕای من پارتی به‌ شه‌ڕ له‌ناو ناچێت، ته‌نها ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بتوانرێت کۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ بهێنرێت ووریا بونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌ وه‌کوچۆن جه‌ماوه‌ری سلێمانی ته‌نها به‌ ده‌نگ دانێك له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌ردوو حیزبی بنماڵه‌ی  تڕۆکرد شاره‌کانی تری کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانن به‌هه‌مان شێوه‌ لێ یان ڕاپه‌ڕن. وه‌هه‌روه‌ها گه‌شه‌ پێدانی دیموکراتی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا له‌ به‌رئه‌وه‌ی پارتی بنه‌ماڵه‌ وه‌کو مێشووله‌ وایه‌ چۆن له‌ شوێنی پیس وزه‌لکاودا نه‌بێت ناژی پارتیش له‌ سیسته‌می دکتاتۆری و عه‌شایریدا نه‌بێت گه‌شه‌ ناکات و ده‌سه‌ڵاتی به‌رده‌وام نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە