کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


" بەرەو رۆژ "

Friday, 08/11/2013, 12:00



ئەوەی کە دەبێ لەگەڵ زەمان هەڵیسەنگێنین
خۆمانی لێ دوور دەکەینەوە
لە سەرەتای خاڵی جەغزێک وەڕێدەکەوین
ئەو کات کە لە زەمان پاش کەوتین
بۆ هەمان سەرەتا دەگەڕێینەوە
دەنگی رابوردووری مێژوو ناگاتە گوێچکەمان و
قەت نایانسەلمێنین
لە چوار دیواری داوی تەنراوی دەستی دووژمندا
هەر پەلەقاژەمانە و باڵ دەپڕوزێنین
ئاخۆ دێ سەردەمانێک
لە شەوە زەنگی نەزانیدا
رزگارمان ببێ و
بەرەو رۆژ چاو هەڵێنین ؟
جەعفەر/ کەریمی
هێلسینکی/ فەنلاند / ١٢/ ١١/ ١٩٩٨ی ز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە