کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چۆن ڕاستیه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنین ؟ به‌شی چوارەم

Monday, 18/05/2009, 12:00

1878 بینراوە


به‌ بڕوای دکتۆر جه‌عفه‌ر ، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌خوازێت سیسته‌می کوردستان وه‌کو سیسته‌می ئه‌وروپای لێبکات و ده‌ڵێت [کاک جه‌لال خۆی له ئوروپا ده‌ژی، داخوا سیسته‌می فره‌حیزبی و په‌ڕله‌مانی وێی پێ‌باشه؟ ئه‌گه‌ر پێی باشه،بۆ پشتیوانی له جیابوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له دین و له‌شکر ودادگه‌ وحیزب ناکا له خوارووی کوردستان؟]. ئه‌مه‌ به‌ باوه‌ڕی دکتۆر جه‌عفه‌ر .
به‌ڵام به‌ باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌کان بخوازن کوردستان بکه‌نه‌ ئه‌فغانستانی سه‌رده‌می تاڵیبان ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌و به‌ لوبنانی ساڵانی هه‌شتاکان و سۆمالی ساڵی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ ده‌بینێت بۆ کوردستان ، هێنده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشقی دیارده‌ی میلیشیایی بووه‌ هێنده‌ ئاشقی ژیانی خودی خۆشی نه‌بووه‌ .
خۆ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ده‌ڵه‌ت له‌ دین و له‌شکر و دادگه‌ و حیزب جیاناکاته‌وه‌ به‌ڵکو ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژارد به‌رامبه‌ر به‌ کردنی خوێندنگه‌ و نه‌خۆشخانه‌کان به‌‌ باره‌گای حیزبی ، ئه‌وا له‌ داهاتوودا په‌ڕله‌مانیش ده‌کاته‌ بنکه‌ی میلیشیایی .
ئه‌م به‌راورده‌ی د. جه‌عفه‌ر وه‌کو هه‌مان به‌راوردی نێوان کوردستان و هیندوستان وه‌هایه‌ که‌ به‌ باوه‌ڕی من به‌راوردکردنه‌کان زۆر ناڕاستن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وروپادا هه‌م یاسا هه‌یه‌ و هه‌م ده‌ستوور ، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ڕێزی ده‌ستوور له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌مان کاتدا هیچ که‌سێکیش ناتوانێت له‌ یاسا لابدات ، ئه‌و یاسایه‌ی به‌سه‌ر کرێکارێکدا ده‌سه‌پێت هه‌مان یاسا به‌سه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانیشدا ده‌سه‌پێت ، به‌ڵام له‌ باشووری کوردستاندا نه‌ک هه‌ر بڕوا به‌ ده‌ستوور ناکرێت به‌ڵکو له‌ چاوی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه‌ یاساش بریتییه‌ له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ، ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌یڵێن هه‌ر ده‌بێت وابێت و هیچ که‌سێکیش له‌ سه‌رووی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ نییه‌ .
هه‌رکاتێک نه‌وشیروان مسته‌فا توانی ددان به‌ هه‌ڵه‌کانی خۆیدا بنێت و داوای لێبوردن له‌ ته‌واوی کوردستانیان به‌ گشتی و که‌سوکاری شه‌هیدان به‌ تایبه‌تی بکات و ویژدانی خۆی دایه‌ ده‌ستی دادگا و ڕاستیه‌کانی پشت په‌رده‌ی ئاشکرا کرد بۆ کوردستانیان ئه‌و کات ده‌توانین بڵێین له‌ پشتی چاوی نه‌وشیروانه‌وه‌ دوو برۆ هه‌یه‌ . ده‌نا که‌سێک که‌ نه‌توانێت گۆڕانکاری له‌ خۆیدا بکات چۆن ده‌توانێت گۆڕانکاری له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بکات که‌ خۆی یه‌کێکه‌ له‌ کۆڵه‌که‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ؟
ئه‌م بابه‌ته‌ی من هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ دژایه‌تیکردنی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ نییه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی کوشنده‌ش هه‌بووه‌ که‌ ناکرێت هه‌روا به‌ ئاسانی چاوپۆشی لێبکه‌ین بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌یان که‌ زه‌قترینی ئه‌و هه‌ڵانه‌ش بریتییه‌ له‌ :-
1- ناوچه‌گه‌رییه‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر ، که‌ هیچ کاتێک دیارده‌ی ناوچه‌گه‌ری شایسته‌ی که‌سێک نییه‌ که‌ له‌و ئاسته‌ به‌رپرسیاریه‌ته‌دا بێت .
2- به‌ دیکتاتۆرکردنی تاڵه‌بانی ، نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌وره‌ترین هاوکاری تاڵه‌بانی بووه‌ بۆ به‌ دیکتاتۆرکردن و داسه‌پاندنی تاڵه‌بانی .
3- شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان له‌ میلله‌ت ، کاتێک هه‌ندێک له‌ ڕاستیه‌کان ئاشکرا ده‌کات که‌ ده‌یان ساڵی به‌سه‌ردا ده‌رباز ده‌بێت وهه‌موو هه‌لێکی گونجاو له‌ ده‌ست ده‌رده‌چێت .
4- زیاتر قوڵکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی ، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕی ناوخۆییه‌شدا بوو که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ مردنه‌وه‌ جارێکی دیکه‌ زیندوو کرانه‌وه‌ و بوونه‌وه‌ به‌ دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌ .
5- توانه‌وه‌ و نه‌هێشتنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان ، که‌ ئه‌مه‌ش ژێرپێ خستنی خوێنی شه‌هیدان و بێڕێزیکردن به‌ خانه‌واده‌کانیان بووه‌ .

درێژه‌ی هه‌یه‌.....




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)