بەقبوڵكردنى جیاوازییەكان ئایندەیەكى بەختیار دەخوڵقێنین...!!
Monday, 17/10/2011, 12:00
....بۆ پێشكەوتنى كۆمەڵگاى مرۆڤایەتى بە درێژایى قۆناغەكانى مێژووى بەشەریەت لە هەناویدا چەندین تێزو فكر و تێڕوانینى جۆراوجۆر خراوەتە بەردەم تاكەكانى كۆمەڵگا لە هەر گۆشەو كەنارێكى ئەم زەمینەدا,بەشێكیان مرۆڤەكان ناویان بردووە و ناساندویانە بە جۆرێكى تایبەتمەند لە فەلسەفە ئەوانیشیان بە چەند جۆرێك دابەش كردووە بەپێى هاوسەنگى و لەگەڵ هاتنەوەى ئەو تێَڕوانییانەى كەبەیەكترەوە پەیوەستن.بەشەكەى تریشیان لە تێڕوانینەكان مرۆڤەكان ناساندویانە بە ئایین,ئەمانیش بەچەند جۆرێك دابەشكراون خاوەن تێزو فكرى خۆیانن,جا سروشتى بێت یاخود خوڕسك بێت,لەقۆناغى سەدەكانى ڕابردوو هاتبێتە بوون یان لە قۆناغى ئێستادا دروست بوبێ,لە خستنەڕوودا, ئەگەر لەشێوازدا جیاوازبێ بەڵام جەوهەردا خاوەن یەك شێوازى میتۆدى لەخۆگرتووە.ئەگەر ووردترو شاملتر هەڵسەنگاندن بكەین فكرو تێڕوانینەكانى ترى لە جۆرى ناسیۆنالیزم و كۆمۆنیزم و لیبرالیزم و سیكۆلاریزم و سۆشیال دیموكرات و ......هید لەگەڵ ئاركۆمینتە مەزهەبییەكان لەم دوو ئاراستەیەوە خۆ دەبینەوە پاشان بەسەر دوو كەناڵ خڕبونەوە ئەوانیش ماتڕیالیزم و ئایدیالیزم.هەردوو لایان بە جۆرێك پاشان سەرجەمیان (مەبەست سەرجەم فكرو تێروانین و فەلسەفە وئایینەكان),ئەگەر هەریەكێكیان بەتەتڵەبكەى وشەنوكەوى بكەى كەم و كوڕى تێدا دەردەكەوێ بۆ خستنە ڕووى چارەسەرى بنەرەتى كێشە و گرفتە جۆربەجۆرەكان كە ناتواندرێ سەردەمى خۆى فكرەكەى تێدا بەرهەم هاتووە و پرنسیپى بنەرەتى یاساكانى لێ لە دایك بووە,بیگونجێنێت بە قۆناغى تازەى سەردەم.لە قۆناغەكانى پێشتر بەم شێوەیەو جۆرە ناوەرۆك و كرۆكى بیركردنەوەى ئاژیتاتۆرى خاوەن تێزو فەلسەفە و ئایینەكان بووە واتە بەمانایەكى تر تەنها خۆیان پێ ڕاستبووە و لە دەروونى خۆیانەوە سەیرى كێشەكانى خەڵكیان كردووە نەك بەپێچەوانەوە لە كێشەكان و پێویستى و گرفتەكانى خەڵكەوە سەیرى فكرو تێڕوانینى خۆیان بكەن و پاشان تیۆرى چارەسەرى خۆیان بۆ تاكەكانى كۆمەڵگەكەیان بخەنە ڕوو.هەریەكەیان بۆچون و تێڕوانینى خۆیان بە خاڵخاس و خاسكردن و خالیس زانیوە بەموتڵەقى,بەرامبەرەكانیشیان كاتێك بیرۆكەیەكیان پەخش كردووە بۆ چارەسەرى كێشە و قەیرانەكان ناساندویانە بەخوڵقاندنى خارۆرە و هەراو ئاژاوە.ئەلێرەوە لەجیاتى چارەسەرى كێشەكان وهەنگاونان بەرەو ئایندەیەكى باشتر بۆ مرۆڤەكانى كۆمەڵگا پێچەوانەكەى دێتە مەیدانى خۆڵقان كە لە ڕاستى دا بە هیچ شێوەیەك هاوتاو هاوسەنگ نەبووە لەگەڵ پاراستنى مافە ئینسانییەكان.هەریەكەیان لە خاوەن فكرو ئایدیاكان و فەلسەفەكان رق و كینە بۆ هەریەك لەتاكەكانى خۆیان بەرهەم هێناوە,كە پرسیارى ستراتیژى خۆشیان لێ دەكەى هەریەكەیان لە نمائیش و پەخشە فكرییەكانیاندا پروپاگەندەى خۆش بەختى و ئازادى و دیموكراسى و یەكسانى و دادى كۆمەڵایەتى و نەچەوسانەوەى ئینسان بەدەستى ئینسان دەكەن ,كەچى لەمەیدانى پراكتیكى و كردارى بەرجەستەدا تەقەبول وقبوڵى خستنەڕووى جیاوازییەكانى مرۆڤەكانیش ناكەن .هەر بۆیە بەدرێژایى مێژووى نمایشكردنى فكر و تێڕوانین و ئایینەكەیان لە پێناو گرتنە دەسەڵات و بە دەستهێنانى بەرژەوەندى كەسانى عناێرى خۆیان لەهەرگۆڕانێكى قۆناغەكاندا بە هەزارەها مرۆڤ كراوەتە قوربانى بەشمشێرەكان و ئامرازى كلاسیكى شەڕى سەدەكانى ڕابردوو ئەوسا لە سەر فكر و ئایینەكانى یەكترى ئینسانەكانیان كوشتووە یا ئاوارە و دەربەدەر كردووە.لەسەدەى تازەى بانگەشەى زانست و شارەستانییەت و دیموكراسى و ئازادى دا لە كرۆك و ناوەرۆكدا بەهەمان شێوە لەسەر فكر و ئایینەكان و تێڕوانینەن جیاوازەكان و فەلسەفە جیاوازەكان و نەتەوە جیاوازەكان,قیمەت و نرخى مرۆڤەكان سەربەرەوژێر دەكرێ واتە مرۆڤەكان وەكو كاڵا و ئامێرەكان بەڵكو زۆرجار كەم نرختر سەیر دەكرێن.هەربۆیەشە لە سەردەمى تازەدا زۆرترین لە هەواڵەكان باس لە كوشتن ودروێنە كردنى ئینسانەكان یان وەكو كۆیلەكانى ڕابردوو بازرگانیان پێدەكرێت و ناچار بە لەش فرۆش دەكرێن و ناچار بە فرۆشتنى ئەندامانى جەستەیان دەكرێن,ناچار بەگوزەراندنى ژیانى ئاوارەیى و هەژاریى و بێ خانەولانەیى دەكرێن وكەم نین ئەو مرۆڤانەى كە لەسەدەى زانیارى نوێدا سەرمایەو داهاتیان ئەوەندە كەمە كە لەخوار هێڵى هەژارى دا ژیان نەگوزەرێنن و كەسانى ئازیزیان و خۆشەویستانیان كەنەخۆشن ناتوانن پارەى چارەسەرەكەیان بۆ دابین بكەن!! .كەمترین لەهەواڵەكان باس لە گرنگى پێكەوە ژیان ئینسانەكان دەكەن و هەوڵ و تێ كۆشانەكان بۆ گەشەى ژیانى هاوبەش و گرنگى ئاشتى و تەبایى و گرنگى مرۆڤ پەروەرى و مرۆڤ دۆستى چر دەكرێتەوە ,بە داخەوە سەرجەمیان كەسانى عناێریان ئەوەى بەلایەنەوە گرنگ نییە مرۆڤە چ لەمێژوودا چ لە سەردەمى تازەدا تەنها ئەوەیان بەلاوە گرنگ بووە كە دەسەڵات و سەرمایەكانیان كەڵەكە بكەن,دەنا بەریان بەم شاڵاوى تیرۆر و تەقینەوە وكوشتنە دەگرت لە جیاتى ڕق و قینە و دوژمنكارى و گەشەیان بەخۆشەویستى و ئاشتى پێكەوە ژیانى تاكەكان دەدا و جیاوازى بۆچونەكانى مرۆڤەكانیان قبوڵ دەكرد .ئەگەر ئایینەكان و فكرەكان و تێڕوانینەكان لە پێناوى خۆش بەختى هاتونەتەبون,ئەگەر مرۆڤییان لەلاپیرۆزە و نرخ و ڕێزى بۆ دادەنێن پێویستە گەشە بە قبوڵ كردنى جیاوازییەكان بدرێ وهەر تاكێك ئازادبێت لە دەربڕینى هەر بۆچونێك و پێشنیارێك بۆ پێشخستنى كۆمەڵگەكەى .ئەگەر سەیرێكى میژووى عیراق بكەین تەنها هاوڵاتی و خەڵك باجى گۆرانكارییەكانى داوە كە هاتۆتەكایەوە و دەسەڵات و جۆرى حكومەتەكان گۆڕاون كەچى لە بەرهەمى هەر دەسەڵاتێكى نوێ دا چ لە قۆناغەكانى ڕابردوو وچ قۆناغى تازەدا خەڵكى عیراقە كەمترین سوودى وەرنەگرتووە لە ڕووى گۆڕانى ژیانى تاكەكان بەرەوخۆشبەتى و ڕیفاهیەت و خۆشگوزەرانى بە سەرجەم چینەكان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانەوە,كەمینەى لایەنى دەسەڵاتیشە لە ناو خۆشبەختى و كامەرانى دا ژیان دەگوزەرێنێت.خەڵكى عیراق لە باشوورى لە سەر هەڵگرتنى ناوى عمر و على یەكترى دەكوژن وتەقینەوە لە شوێنەگشتى یەكان و مزگەوت كەنیسە و خوێندنگا و بازاڕ و ......و...هیتد دەكرێ ئەمە بەرهەمى قبوڵ نەكردنى جیاوازییەكانە.شارى كەركوك لە گەڵ دامەزراندنى یەكەم دەوڵەتى عێراق بە درێژایى مێژوو هەتا سەردەمى تازە,لە هەر ئاڵوگۆرێكى دەسەڵات كە هاتۆتە كایەوە نەتواندراوە چارەسەرى كێشە و گرفتەكانى بكرێت بەڵكو ساڵ بەساڵ نەتەوەكان و ئایینە جیاوازەكانى كەركوك زیاتر كراون بە دوژمنى یەكترى,ئەگەر سەردەمانێك لە یەك گەرەكدا ژیابن و بە ئاسودەیى و ژن و ژن خوازیان لەگەڵ یەكترى ئەنجام دابێ ئەوا ئێستا ناتوانن لە یەك گەرەكدا بەیەكەوە ژیان بە ئاسوودەیى بگوزەرێنن ,یەكترى بە ئاژاوەگێڕ و دوژمنى یەكترى دەشوبێنن.ئەمە لە سەرجەم عیراقدا بەم جۆرە سیاسییەكانمان و موبەلیخان و بانگەشەكەرانى ئایینەكانمان تێڕوانیینەكانیان ئاراستەى تاكەكانى كۆمەڵگا دەكەن,خۆشیان بە دادپەروەر و ئازادیخوازو لە خواترس دەناسێنن.سەرجەم مرۆڤەكان لە خوڵقاندنى ئەم سەردەمە بەرپرسیارین هەریەكەمان بە جۆرێك.ئەگەر دەمانەوێ وڵات بەرەو ئایندەیەكى باشتر و نوێتر هەنگاوبنێت پێویستە لە خۆمانەوە دەست پێ بكەین جیاوازى ڕەنگ و نەتەوە وبۆچون وتێڕوانینەكانمان قبوڵ بێ ئەمە سەرەتاى هەنگاونانمانە بەرەو كۆمەڵگایەكى ئازادو بەختیار لە بەرئەوەى دیموكراسى وئازادى ئەگەر لە هەناوى دا بەكردار لە كۆمەڵگادا جیاوازییەكان ئاوێتە بەخۆیى نەكات هیچ جوانێكى و نرخێكى نامێنێت ئەمە بۆ سەرجەم ئایینەكانیش هەمان تێڕولانین هەر ڕاستە.لە بەرئەوەى سەرجەمیان پروپاگەندەى خۆش بەختى دەكەن,بێگومان قبوڵ كردنى جیاوازیش تەواو كەرى ژیانى خۆش بەختییە بۆ مرۆڤەكان.ئەگەر لە یەك خێزاندا ڕاشكاوانە و بەبێ ترس و هیچ گومانێك لە گەڵ یەكترى گفتوگۆكرا بۆ چارەسەرى كێشەى خێزانى ئەوا ئاسانتر دەتواندرێ چارەسەر بۆكێشە وگرفتەكان بكرێ و ئەندامانى خێزان زیاتر گرنگى بەیەك بدەن بە هاوبەشى ئایندەیەكى گەش و دوور لە ناكۆكى و شەڕ و نەهامەتى بەسەربەرن,بەڵام ئەگەر یەكتریان قبوڵ نەبێ و هەریەكەیان بۆچونى خۆیى پێ ڕاستبێ و پرس وڕا بەیەكترى نەكەن لە چارەسەرى كێشە و گرفتەكان ئەوا داهاتوى خێزان وێران و توشى تێكشكان دەبێ درەنگ یا زوو ئەو خێزانە نەهامەتى و كێشەى گەورەترى بۆ دەخوڵقێت.خێزانیش بچوك كراوەى گەرەكە ,گەرەكیش بچوك كراوەى شارە,شاریش بچوك كراوەى وڵاتە بە سەرجەم خاوەن فكر و حیزب و ئایین و نەتەوە و بێ دیین و سەرجەم چینە جیاوازەكانى وڵاتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست