کچەکەى رەشید تاهیر بە پارەیەکى زۆرەوە کوردستان جێدههێڵێت
Friday, 02/10/2009, 12:00
پەیامنێرى کوردستان پۆست_ هەولێر
سەرچاوەیەکى ئاگادار تایبەت بە پەیامنێرى کوردستان پۆستى لە شارى هەولێرى راگەیاند، کە کچەکەى رەشید تاهیرى گەورە دز و مافیاى نێچیرەڤان پارەیەکى زۆرى دزیوە و بەرەو ئەوروپا رۆشتووە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکەین لەبەر ترسى لەناو نەچوونى، روونتر بۆ سایتى کوردستان پۆست دواو گوتى: "هەفتەیەک بەر لە مانگى رەمەزان کچەکەى رەشید تاهیر 70 دەفتەر دۆلارى دزیوە و لەگەڵ دهستگیرانهکهیدا رۆشتوون بەرەو ئەوروپا و تا ئێستا نازاندرێت کە لە چ وڵاتێکدان"! هاوکات سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەدا کە رەشید تاهیر موچەى چەندان خێزان و گەنجى بە ئارەزووى خۆى کە کەسێکى میزاجییە بڕیوە و ساڵانێکە بێ موچەى کردوون، کە رەنگە هەندێ لەوکەسانەى بێ موچەکراون و تووشى کارى هەڵە بوون لە پێناو پەیداکردنى بژێوى ژیانیان، ئەوەتا زۆر لەوە خراپتر بەسەر خۆیى و خێزانەکەیدا هاتووە و لەناو کەسوکاریاندا ریسوا و سەرشۆڕ بووە، هاوکات ئەو سەرچاوە ئەوەشى نەشاردەوە کە بە بیستنى ئەم هەواڵە تەواوى دانیشتوانى کوردستان خۆشحاڵەبن بەوەى کە بێ ئابڕوویەکى کۆنە بەعسى بەم شێوەیەش بۆ جارێکى تر ئابڕووى رۆشتەوە، ئەو غەدرەى کە لەماوى دەسەڵاتیدا لەم میللەتەى کرد، کچەکەى بە لەحزەیەک تۆڵەى کردەوە و ئەوەى بە نایاسایى پەیای کردبوو خرایە باخەڵى کوڕهکهی دهستگیرانییهوه. سەرچاوەکە باسى لە رەوشى رەشید تاهیر کرد کە ئێستا لەبەر ئەو شەرمەزاریەى بەسەریدا هاتووە زۆرکەس هەستى پێدەکەن کە کێشەیەکى گەورەى هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست