شیرکۆ مرد، دەلێن شیعرو ئەدەبیش مرد
Tuesday, 13/08/2013, 12:00
هێشتا هەڵسەنگاندنی کەسایەتیی لەناو ئیمەدا، لەچوارچیوەی بیرکردنەوەی خێل و سۆزدا دەخولێتەوە، بەتایبەتی لە هەڵسەنگاندنی نووسەر و شاعیردا، ئەمەش هەر هەمان دەردی بەپیرۆزکردنی کەسایەتییە باوەکانی کۆنە، وەک پێشمەرگە، پارت و سەرکردەکانی شاخ، بەبێ ئەوەی قسە لەسەر رابردوویان بکرێت و مێژوویان بخوێنرێتەوە کە لە رابردوودا چییان کردووە، یان چی پیویست بوو بیکەن، بۆیە کاتێک دەمرن هەرچیان ئەنجام دابێت، لە خراپە و کەموکوڕیی و تاوان و خیانەت، ئەوا پاش مردنیان بە دوای باشەکانییدا دەگەڕێن و لەوێوە پیرۆز دەکرێن، ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی ئەمرۆ دوو بنەمالەی گەورە و چەند وردە فیوعەونێکی سیاسیی بەسەر ئەو میللەتە بسەپێنرێت.
مردنی شیرکۆ بێکەس کە ئو میدیایە بەرفراوانە قسەی لەسەر دەکات، بەرزی کەسێتی خۆی لە شیعر و پەخشان نووسینیش بۆتە هۆکارێکی تر، کە سۆزدارانە و هەڵچوانە، لەبڕی ئەکادیمی و بابەتیانە قسەی لەسەر بکرێ . کەچی کۆمەڵێک کەس دێن و دەلێن:
١/ شیرکۆ مرد، ئیتر ئەدەب و شیعری کوردیش مرد ... ئەم گوتەیە جگە لەگالتە و بەسوک سەیرکردنی دەیان شاعیر و ئەدیبی تر هیچی تر ناگەیەنێ، کەچەند ڕۆژێکە دووبارە دەبێتەوە، چونکە شیرکۆ خۆ کانیاوی شیعری کوردی نییە تا هیشک بێ؟ بەر لەو بەسەدان شاعیری گەورەتر مرد و شیعری کوردیش کۆتایی نەهات . دواتر شیرکۆ یەکێ لەو جومگە سەرەکیەکانی شیعری کوردی بوو ، نەوەک هەموی ، چونکە تەنیا لەباشوری نیشتمانەوە، چەندی شاعیری وەک پەشیو و لەتیف هەلمەت بوونیان هەیە، دواتر ووشەی مردن واتا مالئاوایی یەکجاری، کە ئەمەش بۆ هیچ دەستەواژە و جومگەیەکی پێشکەوتن دروست نییە ، کەدەکرێ بوترێ شیرکۆ بەمردنەکەی کەلێنێکی گەورەی لەبواری شعرو پەخشان نوسیندا بەچێهێشت بەلام مردن زۆر ناتەندروستە .
٢/ شاعیرێکی "بەهەڵویست بووە " ئەم پیاهەلدانەش زۆر نا تەندروستە ، چونکە شیرکۆ هەموو کات رەخنە و هەلوێستەکانی گشتگیری نەبوو ، بەلکو زیاتر لەسەر پارتی و ئیسلامیەکان چر دەبۆوە ، یان بلێین تا دەرزیەکی بەیەکێتی دادەکرد ، ناپالمەکی بەپارتیەوە دەنا ، ئەگەر بڵین لە ١٧ شوباتدا ، ئەوا بەیەک دێری ئاشکرای هاوشیوەی پارتی نیەتی ئیدانەی یەکێتی و تالەبانی بکات، سەرباری ئەوەی گەنج شەهید و بریندار کرا . هاوکات ئەو زۆرینەی کاتەکان لەسەنگەری یەکیتیەوە هەلوێستی دەنواند بەرادەیەک لەشەری دژی پکک لە سالی ٢٠٠٠ لە رادیۆیەکی کوردی سوید بەخۆم گوێم لێ بوو زۆر داکۆکی لەیەکیتی و هیرشی دەکردە سەر پکک .
ئاخر شیرکۆ خۆی پێ کەسێکی زۆر نەتەوەیی بوو بەلام هەرگیز بوێری نەبوو بۆیەک جاریش، سوکە رەخنەیەک لەتالەبانی بگرێ ، کەچەندین جار گالتەی بەهەستی نەتەوەیی و دەولەتی کوردی دەکرد!؟ . هاوکات زۆر دەلێن شیرکۆ زۆر ینەی شعرەکانی باسی ئەنفال و هەلەبجە بوو ، بەلام سەیرکەن ، تالەبانی و یەکیتی ، لەدەیان کەیسی جەلادانی ئەنفال لەسەنگەر و پاریزەری نمونە ی تارق رەمەزان ، سولتان هاشم ، سەدان سەرۆک جاشی ئەنفالچی ، نزار خەزرەجی . وەفیق سامەرائی ... بوون ، ئەرێ کێ رۆژەک شعر و نوسینێکی ئەو شاعیرەی بینیوە دژی یەکێتی و تالەبانی !؟ ، بەپێچەوانەوە وەرە سەیری ئەو نامەیەی کۆتایی بکە بۆ تالەبانی بکە وەک مرۆڤیکی مەزن باسی دەکات ، یان کاتێ تالەبانی لەسەر دەزگای سەردەم هاتە سەرخەت خۆزیا وەلامەکەی شیرکۆ دەست دەکەوی
٣/ وەسیەتە فیرعەونەکەی . ئیمە لێرەدا لەسەنگەری پارتی و ئیسلامیەکان تەقە لە و خالە ناکەین ، هەرچەندە ئەوانیش مافی خۆیانە رەخنەی لێ بگرن . بەلام شیرکۆ بوە داهێنەری ناشیرینترین وەسیەتی کوردی ، ئەویش ناشتنی لەپارکی ئازادی کەشوێنەکی گشتی و سەیران و خۆشیە . ئەم وەسیەتە لەوەسیەتی فیرعەونەکان نزیکە و جیاکاریەکی زۆر گەورەیە ، هاوکات دەرگایەکی خراپی ،لەناو ئەو سیستەمە پڕ لەمافیا و عەنتەرە سیاسیانە کورد کردەوە ، کەسبەی داگیرکردنی تەپۆلکە و شوینی روکن و ستراتیژی لەزیندوەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ مردوەکانیش . یەکێتی و گۆرانیش پشتگیری ئەو بریارە فەرعون ئاسایەیان کرد لەریگای هەلمەتی راگەیاندن ، ئەنجومەنی پاڕیزگا ، ، وە لێدوانی ئاشکرای یەکیتی . لەکاتێکدا دەکرێ شیرکۆ وەک هەموو دەنگەکانی تر ، شەقام و قوتابخانە و پەیکەر و مەدالیایەکی بەناوبکرایە ، دواتر تاکەی بەس ئەدیب و نوسەران جیابکرێنەوە لەسەدان قارەمانی شاخ و زیندان و چالاکی مەدەنی و گەنجی تێکۆشەر کەنمونەی کەسانی بەهەلوێست و گیانی قوربانیدان بونە
ئەوەی لای من هەلوێستی جوانی شیرکۆ بوو بەدەر لەشعرەکانی ،
١/ دەستکێشانەوەی لەوەزیری ڕٶشنبیری لەسەر پیشەو بیرباوەر ، کاتێ پاریزگاری ئەوکاتی هەولێر ((عەبدولمهەیمەن بارزانی)) ، بەخۆی چووە سەر بارەگای ڕۆژنامەی ولات و دایخست کەتائیستاش هیچ بەرپرسێکی تر لەو ٢٠ سالە ی دوای ئەو دوبارەی نەکردۆتەوە
٢/ خاکی بونی لەبەشداریکردنی هەموو ئەوکارو چالاکیە مەیدانیانەی لەسلێمانی و گەرمیان دژ بەداگیرکەران و پارتی ئەنجام دەدرا وەک خەلکی ئاسایی دەوەستا
بۆکۆی ئەمانە بەداخەوە بەدەگمەن دەنگێ لەو سوپایە رٶشنبیرە کوردیە بەتایبەتی سلێمانیە دەبینی قسەیەک لەسەر ئەو دیاردانەی بکات بەتایبەتی وەسیەتەکەی ، ئەمەش دەچیتە سەر رێچکەی داکۆکی و بێدەنگیەکانیان ، لەپەیکەرەکەی کاروان عوسمان ، نوسینی بەختیار عەلی لەرۆژنامەیەکی پاراستن ....
لەکۆتاییدا دەلێم شیرکۆ لەبواری شعر و پەخشان نوسین دا ئەستیرەیەکە لەتەک چەندین ئەستیرەی تر ، بەلام تکایە لەچوارچیوەی بابەتی و زانستی بوون دەرمەچوون و نەکەونە ژێر هەست و سۆز لەهەلسەنگاندنی ، جونکە هەموو وشە و دێرەک لەسەرتان دەبتە مولک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست