کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


په‌یه‌ده‌ و كلتورى تاڵانى، یان (هێزی ئاڕ ئاڕ)

Wednesday, 13/11/2013, 12:00

1933 بینراوە



كلتورى تاڵانى کە لە دوای راپەڕینەوە بوو بە کلتوری راو و رووت (هێزی ئاڕ ئاڕ)ی گرتە خۆی یه‌كێكه‌ له‌و كلتوره‌ قێزه‌ون و ناشرینانه‌ى كه‌ له‌ باشورى كوردستان ره‌گ و ریشه‌ى داكوتاوه و بووه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كى كوشنده‌ و جه‌سته‌ى نیشتمانى له‌ڕ وكز و لاوازكردوه‌ و تاكى كۆیله‌ى حه‌ز و ئاره‌زۆكانى به‌رهه‌م هێناوه‌، له‌ راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى 1991 گه‌له‌كه‌مان هێزه‌ سیاسیه‌كان و به‌شێكى زۆر له‌ خه‌ڵك هه‌موو دامو ده‌زگاكانى حكومه‌تیان به‌ تاڵانبرد و ئاودیوى وڵاتى ئێرانیان كرد. كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى و پارتى و حیزبه‌كانى دیكه‌ ده‌ستیان كرد به‌ ته‌ڵبڕینى كاره‌با و هه‌ر به‌رپرسه‌ و كوره‌یه‌كى هه‌بوو بۆ تواندنه‌وه‌ى ئه‌و سیمانه‌ى ئه‌یانبڕى و دواتر ئاودیوى وڵاتى ئێرانیان كرد. دواتر باجى ئه‌و تاڵانییه‌ هاونیشتمانیانى كوردستان دیان و تاڵاوه‌كه‌یان چه‌شت.
له‌ كاتى پرسه‌ى ئازادى عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه‌ له‌ ساڵى 2003 زۆرێك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى و پارتى و حیزبه‌كانى دیكه و هێزه‌كانیان و به‌شێك له‌ خه‌ڵك كه‌وتنه‌ تاڵانكردنى دام و ده‌زگاكانى ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و هه‌موویان به‌ تاڵانبرد. باجه‌كه‌شى هاونیشتمانیانى هاوزمانمان له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان دایان و كوردیان پێناشرین كرد له‌ پێش چاوى میدیاكانى جیهان. هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ زۆر شوێن پێشمه‌رگه‌یان چه‌ك كردوه‌ و له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ده‌ریان نان، ئه‌و كلتورى تاڵانیه‌ له‌ باشورى كوردستان كه‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كانى باشور تۆختریانكرده‌وه‌ و پێشڕه‌وایه‌تیان ده‌كرد، یه‌كێك بوو له‌و هۆكاره‌ گرنگانه‌ى كه‌ نه‌توانرا كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ سوك و ئاسانى بگه‌ڕێنه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌ پێناوى پاره‌ و پۆست و ملاملانیه‌ سیاسیه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كى ناشه‌ریفانه‌ هۆكارى سه‌ره‌كیبوو بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه‌ دابڕاوه‌كان.
هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ یه‌كێتى و پارتى بێباكن له‌ به‌ تاڵانبردنى ژێرخان و سه‌رخانى ئه‌م وڵاته‌و و هه‌ڕاج و هه‌رزان فرۆشى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌و جۆره‌ بتوانن به‌رده‌وامى بده‌ن به‌ ده‌سه‌ڵاتى نه‌گریسیان و وێژدان و كه‌رامه‌ت و ئه‌خلاقى به‌شێك له‌ هاونیشتمانیانى باشورى كوردستانى پێبكڕن و وه‌ك كۆیله‌ مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵدا بكه‌ن.
له‌ ساییه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نه‌گریسى یه‌كێتى و پارتیدا كلتورى تالانى له‌ باشورى كوردستان رۆچووه‌ته‌ نێو مۆخى زۆرێك له‌ هاونیشتمانیانه‌وه‌. سڕینه‌وه‌ى ئه‌و كلتوره‌ ناشرینه‌ پێویستى به‌ شۆڕشێكى گه‌وره‌یه‌.
بۆ نمونه‌ له‌ كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێش 25-7-2009 بزووتنه‌وه‌ى گۆران كه‌ وه‌ك هێزێكى نوێ له‌ دایك بوو، من و چه‌ند هاوڕێك كه‌ به‌ ژماره‌ى ده‌ست ده‌ژمیردراین له‌ شارى كفرى نوسینگه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى بزووتنه‌وه‌ گۆڕانمان كرده‌وه‌، چه‌ند رۆژێكى كه‌م دواى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاردرا نوسینگه‌كه‌ دابخرێت و ئه‌و خانوییه‌ى كه‌ به‌كرێگیرابوو راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌، پێشنیارم كرد‌ له‌ مالى خۆمان خانویه‌كى به‌ تاڵمان هه‌یه‌ كه‌ل و په‌لى نێو نوسینگه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ ئه‌یوه‌، كاتێك كه‌ كه‌ل و په‌له‌كانى نێو نوسینگه‌كه‌مان بار ده‌كرد یه‌ك دوو كه‌سیان ویستیان هه‌ندێك له‌ كه‌ل و په‌له‌كان بۆ خۆیان ببه‌ن و تاڵانى بكه‌ن، پێم وتن ئه‌وه‌ چى ده‌كه‌ن، وتیان بۆ خۆمانى ئه‌به‌ینه‌وه‌، پێم وتن داینێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ موڵكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌ و من به‌ ئامانه‌ت له‌ ماڵى خۆمان بۆیان هه‌ڵده‌گرم، دواى چه‌ند مانگێك سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانم كه‌ به‌ قایمه‌یه‌ك هه‌ڵم گرتبوو راده‌ستم كردنه‌وه‌. مه‌به‌ستم له‌م نمونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن كلتورى تاڵانى رۆچووه‌ته‌ نێو مۆخى تاكى كورده‌وه‌ و هه‌موو شتێكى ئه‌م وڵاته‌ به‌ موڵكى شه‌خسى خۆى ده‌زانێت.
ئه‌وه‌ى جێگاى خۆشحاڵیه‌ به‌لاى منه‌. ئه‌وش ئه‌وه‌یه‌ ‌ په‌یه‌ده‌ كه‌ هێزێكى گه‌وره‌ى نیشتمانییه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان و له‌و كاته‌وه‌ ناوچه‌ كوردیه‌كانیان رزگاركرد یه‌ك كه‌س گوێبیستى ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت به‌تاڵانبرابێت و ئاودیوكرابێت، ته‌نانه‌ت دوژمنه‌كانى كوردیش یه‌ك هه‌واڵیان له‌وباریه‌وه‌ بلاونه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بكرایه‌ ئه‌وان پێش هه‌موو كه‌سێك بڵاوین ده‌كرده‌وه‌ بۆ شكاندنى په‌یه‌ده‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا له‌ رووى ئابوریه‌وه‌ له‌ دۆخێكى زۆر خراپدابوون و له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ گه‌مارۆى ئابوریان له‌ سه‌ربووه‌، په‌یه‌ده‌ به‌م كاره‌ى كردیان مێژوویه‌كى جوانیان بۆ خۆیان و هاونیشتمانیان له‌ رۆژئاواى كوردستان تۆمار كرد و نمونه‌یه‌كى جوانیان پێنیشانداین. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ هاوڵاتیانى كورد و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ و ئاین و ئاینزاكانى رۆژ ئاواى كوردستانیان والێكرد كه‌ قێز له‌ كلتورى تاڵانى بكه‌نه‌وه‌ و هێچ كه‌سێك زاتى ئه‌وه‌ نه‌كات نیشتمان به‌ هى خۆى نه‌زانێت وجورئه‌تى ئه‌وه‌ نه‌كات دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت به‌ تاڵان ببات كه‌ دواتر هاوشێوه‌ى باشورى كوردستان هاونیشتمانى ئه‌و پارچه‌یه‌ تاڵاوه‌كه‌یان ئه‌چێژاو زه‌ره‌مه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بوون تێدا. هێزێكى نیشتمانى وه‌ك په‌یه‌ده‌ ئه‌وه‌ سه‌رتاى كاركردنى بێت، هیچ هێزێك ناتوانێت بیروخێنێت و له‌ ناوى به‌رێت. هه‌ربۆیه‌ زۆر دڵم پێیان خۆشه‌ و ئاینده‌ى كورد له‌ چاوى ئه‌واندا ئه‌بینمه‌وه‌. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ هێزه‌كانى په‌یه‌ده‌ په‌روه‌رده‌ى قوتابخانه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانن و قوتابى ئه‌و قوتابخانه‌ین.
زۆر پێویسته‌ ئێمه‌ش چاو له‌ براینمان بكه‌ین له‌ رۆژئاواى كوردستان و شۆڕشێكى گه‌وره‌ بكه‌ین دژ به‌ كلتورى تاڵانى له‌ باشورى كوردستان و هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره‌ بكات وه‌ك كه‌سێكى بێزرا و قێزه‌ون سه‌یرى بكه‌ین و منداڵه‌نمان به‌ شێوه‌یه‌كى واپه‌روه‌رده‌بكه‌ین نیشتمان به‌ هى خۆیان بزانن و رێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ هیچ كه‌س و لایه‌ن و حیزب و تاقمێك تاڵانى بكه‌ن. پوێسته‌ تاكه‌كان له‌و نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌ رزگار بكه‌ین كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بووه‌ته‌ هۆكارى له‌ڕ و كز لاوازى بیرى نه‌ته‌وه‌ى نیشتمانیمان.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)