دیارترین ڕووداوه‌کانی مانگی گوڵان.....
Tuesday, 24/05/2011, 12:00
1- کۆمه‌ڵکوژی : ڕۆژی " 16- گوڵان " وه‌کو ڕۆژی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان ناسێنراوه له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه . هه‌مان ڕۆژ هاوکاته له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی " 16-گوڵان-1997 " که له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام درا ، له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا 92 دکتۆر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و هونه‌رمه‌ند و گه‌ریلای بریندار یان کۆمه‌ڵکوژ کران یاخود بێ سه‌روشوێن کران له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه ، له‌و 92 شه‌هید و بێ سه‌روشوێنه ته‌نها ناوی 71 که‌سیان زانراوه و ناسنامه‌ی ئه‌وه‌کانی دیکه هێشتا ئاشکرا نه‌کراوه . ئه‌گرچی 14 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌دا ده‌رباز بووه به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی بێ سه‌روشوێنه‌کان دیار نییه و ته‌رمی شه‌هیده‌کانیش ڕاده‌ستی که‌سوکاریان نه‌کراوه‌ته‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌وه‌یه که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس و سه‌دامی گۆڕکراودا ته‌رمی شه‌هیده‌کان ڕاده‌ستی که‌سوکاریان ده‌کرایه‌وه ، که‌چی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی و بارزانیدا نه‌ک هه‌ر ته‌رمه‌کان ڕاده‌ستی که‌سوکاریان ناکرێنه‌وه به‌ڵکو گۆڕی شه‌هیده‌کانیش ده‌ستنیشان ناکرێت !
بڕوانه ئه‌م لینکه :
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=9177 2- ڕۆژی مامۆستا : ڕۆژی " 9-گوڵان " یه‌ک ساڵ ده‌ربازبوو به‌سه‌ر له سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و هه‌ڤه‌ڵه‌کانی له زیندانی ئه‌وینی تاران ، پێشنیار کرا که ڕۆژی له سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزاد وه‌کو ڕۆژی مامۆستا بناسرێت له کوردستان . ئه‌گه‌ر که‌سێک مامۆستا فهرزادیشی نه‌ناسیبێت و ئاشنای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کانیشی نه‌بووبێت که له‌زینداندا نووسیونی ، ئه‌وا ته‌نها مانگرتنی 46 ڕۆژه‌ی له خواردن نازناوی " مه‌زڵوم دۆغان "ه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت و شایانی ئه‌وه‌یه که ڕۆژی له سێداره‌دانی وه‌کو "ڕۆژی مامۆستا " دیاری بکرێت .
که‌چی کاتێک ئه‌م باسه له‌لای سه‌ڵاحی موهته‌دی باس ده‌که‌ن ، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : { باسکردن له شتێکی وه‌ها قسه‌ی قۆڕه ، به‌سه‌دان مامۆستا ئیعدام کراون و باسیشیان ناکرێت که‌چی ته‌نها باسی فه‌رزاد ده‌که‌ن ، کێ پێشنیاری شتێکی وه‌های کردووه ؟ به‌ناوکردنی له سێداره‌دانی فه‌رزاد به ڕۆژی مامۆستا قسه‌ی قۆڕه } .
سه‌رسوڕمان ئه‌وه‌یه که له دوای گۆڕبه‌گۆڕ بوونی ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران هه‌موو ساواکیه‌کان ده‌می خۆیان داخست و وه‌کو شه‌رمه‌زارێکی مێژوو بینران ، که‌چی کاک سه‌ڵاحی موهته‌دی هێنده ڕوو قایمه که نه‌ک هه‌ر خۆی وه‌کو شه‌رمه‌زاری مێژوو نابینێت به‌ڵکو ئاماده نییه ده‌می خۆیشی بگرێت . لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا کۆنه ساواکییهک شایانی ئه‌وه‌یه ئه‌و پرسه‌ی له‌لا بکرێت ؟
3- گۆڕی به کۆمه‌ڵ :
به‌ر له یه‌ک حه‌فته و له " 14-گوڵان "دا گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ له سوریا دۆزرایه‌وه که ته‌رمی 28 که‌سی تێدا بوو . دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه به کۆمه‌ڵه هه‌ڵایه‌کی زۆری نایه‌وه له ڕاگه‌یاندنه جیهانیه‌کاندا ، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هه‌ڵوێستی توند دژ به ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌رگیران له لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه .
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌یان گۆڕی به کۆمه‌ڵ له باکووری کوردستان دۆزرانه‌وه و ته‌رمی سه‌دان ئازادیخوازی کوردیان له‌خۆ گرتبوو ، که‌چی نه‌ک هه‌ر ڕاگه‌یاندنه جیهانیهکان ئه‌م ڕووداوه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت به‌ڵکو هیچ دژ کرده‌وه‌یه‌کیش له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه وه‌رنه‌گیرا دژ به ده‌وڵه‌ته فاشسته‌که‌ی تورک . پێویسته بپرسین : ئایا دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤ ته‌نها بریتییه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هێزه ئیمپریالیسته‌کان و چاو نوقاندن له به‌رامبه‌ر کوردان ؟
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://kurdi.rojhelat.eu/kurdistan/bakur/2218-2011-05-21-19-27-49 http://kurdi.rojhelat.eu/kurdistan/rojhelat/2185-2011-05-17-11-01-310 4- بێ هه‌ڵوێستی : دوو ساڵ به‌ر له ئێستا و له شه‌ڕێکی نێوان گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک و سوپای داگیرکه‌ردا 9 سه‌ربازی تورک کوژران ، هێشتا شه‌ڕه‌که کۆتایی نه‌هاتبوو که هه‌ر یه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی سه‌ره‌خۆشیان ئاڕاسته‌ی تورکه داگیرکه‌ره‌کان کرد و هێزه‌کانی پاراستنی گه‌لیشیان مه‌حکوم کرد . به‌ڵام له حه‌فته‌ی ڕابردوودا به دڕندانه‌ترین شێوه 12 گه‌ریلا کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرێن له‌لایه‌ن سوپای تورکه‌وه " ئه‌مه له کاتێکدا بوو که گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک له قۆناغی بێچالاکیدا بوون " . که‌چی نه‌ک هیچ هه‌ڵوێستێک له تاڵه‌بانی و بارزانی به‌دی نه‌کرا له‌سه‌ر ئه‌و وهحشیگهریهتیهی تورکه‌کان به‌ڵکو له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشدا ئاماژه‌یان به‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه نه‌کرد .
5- چه‌واشه‌کاری : لایه‌نه ئیسلامیه‌کان که له چه‌واشه‌کاری و درۆکردندا گره‌ویان له شه‌یتان بردۆته‌وه ، هه‌میشه له هه‌وڵی ناشیرین‌کردنی ڕووخساری ئاشتیخوازانه‌ی کوردان و پاکانه‌کردن بۆ دڕندایه‌تی داگیرکه‌راندا بوون .
له 11-7-2009دا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین " ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان " سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و جهندرمهئاسا ده‌که‌وێته پیاهه‌ڵگوتن به ئه‌ردۆغاندا و له به‌رامبه‌ریشدا پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی ئه‌و کات به توندڕه‌و پێناسه ده‌کات . ساڵی ڕابردووش یوسف قه‌رزاوی زۆر بێ شه‌رمانه کوردانی وه‌کو تیرۆریست پێناسه‌کرد و سوپای تورکیشی به ئاشتیخواز ناوبرد له شاری ئه‌سته‌مبوڵ ، عه‌لی قه‌ره‌داخی " که‌سی یه‌که‌می یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان " له ته‌نیشت قه‌رزاوی دانیشتبوو که‌چی هه‌موو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌که‌ی بریتی بوو له چه‌پڵه‌لێدان بۆ قه‌رزاوی کۆنه‌په‌رست .
به‌ڵام له حه‌فته‌ی ڕابردوودا که ده‌یان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی شاری شڕناخی باکووری کوردستان له هه‌ڵوێستێکی بێ وێنه‌دا ڕوویان کرده به‌ره‌کانی شه‌ڕ و شه‌ویان له‌ژێر بۆردومانی تانک و فڕۆکه‌ی دوژمن‌دا به‌سه‌ر برد ، توانیان هه‌م هێرشه‌کانی دوژمن بوه‌ستێنن و هه‌م ته‌رمی شه‌هیده‌کانیش ڕزگار بکه‌ن . که‌چی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌دا خۆیان خسته به‌رگی ئه‌سحاب الکههف و وه‌کو هیچ شتێکیان نه‌بینیبێت بێ ده‌نگه‌یان هه‌ڵبژارد .
پێویسته له به‌رپرسانی یه‌کگرتووی ئیسلامی بپرسین : ئایا ڕێپێوانی ده‌یان هه‌زاری شڕناخیهکان توندڕه‌وییه یان هێرشه هۆڤیه‌کانی سوپا دڕنده‌که‌ی ئه‌ردۆغان ؟
بڕوانه ئه‌م لینکانه :
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4285 http://islamtoday.net/albasheer/artshow-12-135230.htm
6- هه‌ڵوێستی هاوشێوه : له 20-گوڵان-2011دا گوێبیستی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆککۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا " ئۆباما " بووین ، له‌و لێدوانه‌دا باسی له هه‌موو کێشه‌و گۆڕانکاریه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن کرد ، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی له کێشه‌کانی گه‌لی کورد نه‌کرد که دووچاری سامناکترین چه‌وساندنه‌وه بۆته‌وه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه .
له 16-3-1988دا گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام درا دژ به کوردان و شاری هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا . چوار ڕۆژ دوای کیمیابارانه‌که کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی 45 وڵاتی ئیسلامی به‌سترا له وڵاتی کوێت ، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی بچوکترین کێشه‌ی گه‌لانی ئیسلامی جیهان کرا به‌ڵام به هیچ جۆرێک باس له نه‌ته‌وه‌ی کورد و شاری هه‌ڵه‌بجه نه‌کرا . لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا و وڵاته ئیسلامیه‌کاندا نییه بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد .
ئایا لایه‌نه کلاسیکیه‌کان دوای کڵاوی بابردوو نه‌که‌وتوون که چاوه‌ڕوانی قودره‌تی قادر و ڕه‌حمه‌تی ئه‌مریکا ده‌که‌ن ؟
7- خۆ نواندن :
له " 20-گوڵان "دا یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ڕاگه‌یاندنێکیان ده‌رکرد ، به پێێ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ده‌خوازن ڕوو له چیا بکه‌نه‌وه و به‌رخۆدان بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چیای سه‌ربڵندی قه‌ندیلیان ده‌ستنیشان کردوه .
وه‌ی له به‌رتان مرم چه‌ند شۆڕشگێڕن !
بۆچی له کوردستان جێگه قاتی بووه و ته‌نها له قه‌ندیل به‌فر ڕه‌ش بۆته‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێک له ژێر سه‌رتاندا نه‌بێت ! ؟
خۆ به‌ر له پ‌ک‌ک هه‌موو چیای قه‌ندیل له ژێر چه‌کمه‌ی ئێوه و ئۆردوگانشینه هاوخوشکهکانتاندا بوو ، ئه‌ی بۆچی ئه‌و کات که هێزتان زۆر له ئێستا زۆرتریش بوو بۆ خاتری سه‌وزه دۆلاری یه‌کێتی و پارتی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و قهندیلیشتان فه‌رامۆش کرد بۆ کۆماری ئیسلامی ، به‌ڵام کاتێک پ‌ک‌ک به به‌رخۆدانی بێ وێنه ئه‌و چیا سه‌ربڵنده‌ی پاراستووه له ده‌ستی پیسی داگیرکه‌ران ئێوه‌ش شیرینیتان چۆته سه‌ر ئه‌و چیایه ؟
ئێوه‌یه‌ک که هێنده شۆڕشگێڕن و به گوته‌ی خۆتان دوژمن تۆقێنه‌رن ، ئه‌ی بۆچی چیایه‌کی دیکه ده‌ستنیشان ناکه‌ن بۆ به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا ؟
بڕوانه ئه‌م لینکه :
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3016 8- قه‌یران سازکردن : له دوای کۆنگره‌ی 13 ، حیزبی دیموکرات بوو به دوو به‌شه‌وه ، هه‌ردوو به‌شه‌که‌ش هه‌مان ناوی " حیزبی دیموکرات "یان هه‌ڵبژارد که کورتکراوه‌ی ناوه‌کانیان ده‌بێته " حدکا " و " حدک " ، ئه‌م ناوه هاوبه‌شه‌ش گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دروست کردووه له نێوان هه‌ردوو له‌ته حیزبه‌که‌دا . لایه‌نی حدکا به به‌رده‌وامی داوا له لایه‌نی حدک ده‌کات که ناوه‌که‌ی بگۆڕێت ، لایه‌نی حدکیش وه‌کو بنێشته تاڵ به‌و ناوه‌وه نووساوه و لێی نابێته‌وه .
له " 17-گوڵان "دا لایه‌نی حدکا بۆ جارێکی دیکه داوای له حدک کرد که ناوه‌که‌ی بگۆڕێت . بڕوانه ئه‌م لینکه :
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2998
لایه‌نی "حدک"یش له " 20-گوڵان "دا وه‌ڵامێکی نه‌رێنیان دانه‌وه و سه‌رله‌نوێ قه‌یرانه‌که‌یان ساز کرده‌وه . بڕوانه ئه‌م لینکه :
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3022 لێره‌دا پێویسته له‌م دوو حیزبی دیموکراته بپرسین : ئه‌گه‌ر ده‌زانن ناوی هاوشێوه قه‌یران خوڵقێنه ، ئه‌ی بۆچی بوونه‌ته بڕیارده‌ر له‌سه‌ر پ‌ک‌ک و پژاک و ده‌خوازن ناوێکی هاوشێوه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست