کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای دیدارەکەی سەرۆکی پارتی ژینگەی سوێد ئایا کەناڵی NRT داوای لێبوردن دەکات

Wednesday, 01/05/2013, 12:00


لەم نیشتمانەی ئێمەدا هەموی داوادەکات و رەخنە دەگرێ ! بەڵام کە سەیری ڕەفتار و کردارەکانی دەکەی ، بەدەگمەن ئەوەی خۆی داوای دەکات ، پەیڕەو و کاری بۆ دەکات . بەنمونە ، کەم نین لەو جۆرە "ڕۆژنامەنوس و ڕٶشنبیرانەی " تیۆری دیموکراسی بەخەلک دەفرۆشن ، کەچی بچوکترین رەخنە یان لێ بگری ، تورە دەبن و جوێن دەدەن ....
کەم نین لەو بەرپرسانەی (ئۆپزسیۆن ، رۆژنامەنوس وخاوەن مالپەرە ئەهلیانەی) ، رۆژانە دەیان بابەت و هەوال و لێدوان لەسەر شەفافیەت لە دژی دەسەلات دەنوسن وداوا دەکەن ،بەڵام خۆیان بوێریان نیە ، داهات و مولک و مالی خۆیان و مالپەرەکانیان ئاشکرا بکەن ؟
کەم نین ئەوانەی دەلێن دەبێ دەسەلات داوای لێبوردن لەسەر رەفتارو ‌هە ڵەو تاوانەکانی بکات . بەلام خۆیان هەرچی هەلە و چەواشەی خەلک بکەن بوێریان نیە داوای لێبوردن لەخەلک بکەن 
لەم خالەدا دەمەوێ ئەوە بلێم دوای دیداری کەناڵی NRT لەگەل هاوسەرۆکی پارتی ژینگەی سوێد (گۆستاف فریدۆلین) کە لەسەر مینبەرەکەی خۆیان بەراشکاوانە وتی : ((ئێمە لەپەرلەمانی سوید کۆی پەرلەمانتارو پارتەکانی سوێد ئەنفالمان بە جینۆساید ناسیوە)) . بۆیە داوا لەکەنالی NRT دەکەم ئەو بوێری و جوانیەیان هەبێ ، بەفەرمی بەناوی کەناڵەکەیانەوە داوای لێبوردن لەخەلکی کوردستان بەگشتی و بنەمالەی قوربانیانی گەلکوژی کورد و پەرلەمانتار و چالاکوانانی بواری جینۆساید بەتایبەتی بکەن ،لە بلاوکردنەوەی جەندین هەوال و ڕاپۆرتیان لەسەر ئەوەی ." نەخێر مەسەلەی ئەنفال لەپەرلەمانی سوێد نەهاتۆتە ناسین بە جینۆساید " کەئامانجەکە یان ،لەتەک دەسەلات گومناوی نیشاندانی ئەو دەنگانە بوو کەدەسەلات لێیان نارازی بوو ، بۆیە هەولیان دا بە ناشیرین نیشاندانی کەسێتیان لەبەرچاوی کۆمەلگای کوردی نیشانی بدەن ؟ بەتایبەتی کە دەسەڵات خۆی هیچ ڕۆڵی لەو دەستکەوتە نەتەوەیە نەبوو ، وە ئەو دەستکەوتە بەئیرادەی زاتی خۆمان بەدەست هات . بەڵام کەناڵی NRT لەتەک بەناوکەنالی "" گەلی کوردستان"" لەگەرمەی خۆشی و بلاوبونەوەی یەکەمین هەنگاوی سەرکەوتنی ناسینی ئەنفال بە جینۆساید لەلاتی سوێد ، کەخۆشیەکی زۆری بۆخەلک دروست کرد ،چونکە یەکەمین سەرکەوتنی ناسا ینی ئەوکەیسە و دیبلۆماسیەتێکی کوردی بوو لەناوەندێکی سیاسی نێودەولەتی . ئاساییی بوو کەنالێکی وەک گەلی کوردستان و بەرپرسانی وەک ((ئازد جوندیانی و نەوزاد لاوەند)) دژی ئەو سەرکەوتنە بن . چونکە ئەوان مناڵ و قوتابی ئەو تالەبانیەن کە خاوەنی داکۆکی و پارێزەر و راوێژکاری گەورەجەلادانی ئەنفال (نزار خەزرەجی و سولتان هاشم و تارق رەمەزان و وەفیق سامەرائیە هەولدان بۆ داخستنی ٢٥٦ سەرۆک جاشی تاوانباری ئەنفالە ) بەلا م بۆ کەنالیکی وەک NRT و خاوەنی ئەو کەناڵە (شاسوار عەبدولواحید) کە لەبابەتێکدا نوسیبوی گوایە((لەسەردەمی NRT هیج لایەن و کەسێ ناتوانێ فێل لە جەماوەر بکات) ئەم رەفتارە بۆ زۆرمان جێگای تیرامان و پرسیارگەلێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ! کەبۆچ کەناڵێ لافی مینبەری ئازاد و دەنگی خەلکە ئازادیخوازەکان لێ دەدات ، کەچی هاوتەریب لەگەل دەسەلات دژی دەنگە نارازیەکانی دەسەلات دەوەستێ! ئیستاس دوای ئەو دیدارەتان لەگەل گوستاف ، لێتان دەپرسین ، ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە وەک پیشە و ئەخلاقی رۆژنامەنووسیتان داوای لێ بوردن بکەن . یان ئێوەش وەک دەسەلات هەرچی بکەن ، پێتان شەرمە داوای لێبوردن لەخەڵک بکەن!؟
دەقی هەواڵێکی کەناڵی NRT

دەقی دیدارەکەی سەرۆکی پارتی ژینگەی سویدی لەکەناڵی NRT


بابەتێکمان کەلەگەرمەی هەوالەکە بەبەلگەوەراستیەکانمان بۆ دەرخستون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە