فازیل میرانى: نەوشیروان مستەفا بەتەنها نیوەى یەكێتییە ..!
Saturday, 07/02/2009, 12:00
1309 بینراوە
پاش بڵاوبونەوەى دابەزینى لیستى نەوشیروان مستەفا بەناوى(لیستى سەربەخۆ وهەژاندنى شەقامى كوردستان وباسكردنى لەگشت كۆرو كۆبونەوە ومەجلسداو خرۆشانى هەموو تاكێكى كورد كە پێش تر باوەریان بەهیچ حزبێك ولیستێك نەمابوو تادەنگى پێبدەن، سەرانى پارتى ویەكێتى بەو بانگەشە یەى نەوشیروان تووشى گەورەترین ترس وسەر لێشێواوى بوون وتەنانەت مەكتەبى سیاسى یەكێتى ئێستا كەسیان باوەر و سیقەیان بە یەكترى نەماوە وناوێرن قسەى نهێنى وتایبەت بكەن.ئ ئەم بانگەشە یەى نەوشیروان كاریگەریەكى وەهاى كردۆتە سەر یەكێتى كەتاڵەبانى یەك رۆژ لە بەغداد بمێنێتەوە وبگەرێتەوە سلێمانى تا فریاى دواساتەكانى یەكێتى بكەوێت.لە دواكۆبونەوەى بەناو هەردوو مەكتەبى سیاسى (یەكێتى وپارتى) لە دوكان كەبەسترا ئاڵۆزیەك كەوتە نێوان هەردوولاوە.پارتى داواى لە یەكێتى كردووە گەر نەوشیروان لیستى هەبێت ئەوا لە رێكەوتنە ستراتیژیە كەیان پەشیمان دەبنەوە یان لەدابەش كردنى كورسى پەرلەمان یەكێتى كورسى كەم وەربگرێت..كاتێك مەلا بەختیار دێتە وەڵام ودەلێت كاكە ئێمە هەر وەك جارانین وحزبێكى گەورەین وبە رۆیشتنى تاقە كەسێكى وەك نەوشیروان هیچ لە مەسەلەكەو لە یەكێتى ناگۆرێت . فازیل میرانیش یەكسەر دێتەوەڵام ودەلێت بۆ نەوشیروان مستەفا كە مە(نەوشیروان بەتەنیا نیوەى حزبەكەتانە و لایەكى لایەنگرانتان دەنگ بە ئەو ئەدەن) وئەوسا ئەو كورسیانەتان كەم دەبێتەوە وئیتر چۆن دەبنە شەریكە بەشمان.............