چه‌ند خوێندكارێكی كورد دیاریه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان ره‌تكرده‌وه
Wednesday, 19/02/2014, 12:00
2052 بینراوە
ئه‌رۆدغان و پارته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌كانی ئاستانبوڵه‌وه و له‌ژێر ناوی پڕۆژه‌ی فاتح، دیارییه‌كی به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌شكرد، به‌ڵام خوێندكاره كورده‌كان ئه‌و دیارییه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی دیجله، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه خوێندكارانی كورد و ته‌نانه‌ت خوێندكارانی نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كانی عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن و لازیش ئه‌و دیارییه‌كان پێ باش نه‌بووه.
خوێندكارانی كورد ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ئه‌وان ته‌نها دیاری كه ده‌یانه‌وێت له ده‌وڵه‌تی توركیای وه‌ربگرن خوێندنه به زمانی دایك.
ئه‌و خوێندكارانی كه بۆ ئاژانسی دیجله دواون، به ناوه‌كانی(موژگان یوجه‌تورك، ئه‌نسار بۆزكورد، شاهین ته‌مه‌ل، ئیپه‌ك موڕاڵ) ده‌ڵێن: رۆژی 21ی ئه‌م مانگه رۆژی جیهانی زمانی دایكه، بۆیه به‌لای ئێمه‌ی كورده‌وه دیاری خوێندن به زمانی كوردی باشتره له دیارییه‌كی ئه‌رد‌وغان كه پێدانی تابلێتێكه.
پڕۆژه‌ی فاتح بریتیه له‌و پڕۆژه‌ی كه كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌ستی پێكردووه، ئه‌ویش له ژێر ناونیشانی(با ته‌كنه‌لۆژیا جوڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی وڵات به‌ره‌و پێش به‌رێت) كاره‌كانی ده‌ستی پێكردووه.
به‌خشینه‌وه‌ی تابلێت له قوتابخانه‌كاندا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پڕۆژه‌ی فاتح بوو كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه‌وه ره‌تكرایه‌وه به تایبه‌ت كورد و خوێندكارانی له شاری ئاستانبوڵ.
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژارده‌كان، چه‌ندین پڕۆژه‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌ستپێكردووه، كه پڕۆژه‌ی فاتحیش یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه.
تێبینی: ئەم هەواڵە لە سایتی کەی ئێن ئێنەوە وەرگیراوە
http://knnc.net/Detail-19122-4-False#.UwUeL2JdU8l