کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌واڵیکی گرنگ...نیهاد بارزانی 300 هه‌زار دۆلار به‌رتیل وه‌ر‌ده‌گرێت..

Saturday, 23/05/2009, 12:00

2395 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ نیهاد بارزانی(شێخی داوێنپیسان) ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ کوردستانپۆست  راگه‌یاند:
شارواوه‌ نییه‌ کوڕانی مه‌لا مسته‌فا له‌ پێناو قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆلکردنی بازار و هه‌موو ئابووری کوردستان به‌ راست و چه‌پ که‌وتونه‌ته‌ ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن و بازرگانی له‌ کوردستاندا ، دیاره‌ به‌ هه‌مان شیوه‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ئه‌ویش له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی ئه‌و کاره‌ مافیاییه‌ ده‌که‌ن.
ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵه‌که‌:
ته‌ندری هێنانی به‌نزین و نه‌وت که‌ کولفه‌که‌ی 100 ملیۆن دۆلاره‌ ، کۆمپانیایه‌کی زۆر به‌ بری 5000 دۆلار بۆ هه‌ر ته‌نده‌ریک هاوبه‌شی ئه‌و مناقه‌سه‌یانکرد .تا ئێره‌ ئاساییه‌ ، به‌لام ئه‌وه‌ی ئاسایی نه‌بیت و له‌ ده‌روه‌ی یاسا و رێساکان بیت ته‌ده‌خولی نیهاد داوێنپیسی برای مه‌سعوده که‌ به‌وه‌رگرتنی بڕی 300 هه‌زار دۆلار ته‌نده‌ره‌که‌ بۆ کۆمپانیایه‌ک ده‌رده‌چوێنیت ‌ و هیج حسابیک بۆ دزیکی وه‌کو نه‌وزاد هادی به‌ناو پاریزگای هه‌ولێر ناکات. ‏
پلانه‌که‌ش به‌م شێوه‌ بووه‌: کامرانی عه‌باس بایز به‌ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ هیمدادی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ له‌ رێگا و پشتیوانی شێخی داوێنپیسان(نیهاد بارزانی) ته‌نده‌ره‌که‌ بۆ کۆمپانیای شێخ باز وه‌رده‌گرن ، که‌ هیمداد به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی.ئیتفاقیان کردووه‌ که‌ 400 هه‌زار دۆلار بده‌نه‌ نیهاد و 1% یش که‌ ده‌کاته‌ یه‌ک ملیۆن دۆلار بدرێته‌ کامران. نیهاد رازی بووه‌ به‌ 30 ده‌فته‌ر دۆلار و وه‌ریش گرت.
به‌م کاره‌ وێرای زه‌ره‌ر مه‌ندبوونی ده‌یان کۆمپانیا که‌ نه‌یانهێشت به‌ شێوه‌یه‌کی ئسوڵی ته‌نده‌ره‌که‌ به‌ مناقه‌سه‌ ده‌ربچیت ، نرخی یه‌ک لیتر به‌نزینیش بۆ هاوڵاتیان نزیکه‌ی دووقاتی شاره‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی ناوه‌ندیی که‌وته‌وه‌‌.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ،‌ نرخی یه‌ک لیتر به‌نزین له‌ شاره‌کانی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی 400 دیناره‌ که‌چی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا نزیکه‌ دووقاته‌ و به‌ 775 دیناره‌ بۆ یه‌ک لیتر..ئه‌و پاره‌ زیاده‌ دیاره‌ ده‌چێته‌ گیرفانی مافیاکان و به‌شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ له‌ گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌هێنرێت و ده‌چیته‌ سه‌ر حسابی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)