پەیامێک بۆ كاك محمود سەنگاوى
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
پێشمەرگایەتى كارێكى پیرۆزەو هەموو كەسێك مافى خۆیەتى شانازى پێوە بكات باسى بكات هەموودەستكەوتەكانیش بە رهەمى خۆێنى شەهیدان و ماندووبوونى پێشمەرگەیە زۆرن ئەوانەى كە ئێستا لە پۆستى باڵادان پێشمەرگەن ،بەڵام لە ئەمڕۆدا كەمترین بایەخ بە پێشمەرگە ئەدرێت بە هەرحاڵ ،تەنها جێگایەكى كەوەك شوێنى ڕەسمى كاروباى پێشمەرگە بێت فەرماندەى گشتى یە،وەك دەوترێت باشترین كەس كە لە ئەمڕۆدا خزمەت بە پێشمەرگە بكات و بوبێتە باڵا دەست و خۆە لێنە گۆڕابێت كاك محمود سەنگاوییە بە حەق و ئینسافەوە ئەمە قسەیەكى ڕاستەو زۆرترین كە س لە پێشمەرگەو كەس و كارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بۆ كارەكانیان سەردانى ئەم بەرێزە دەكەن دیارە ئەویش درێغى نەكردووە لە یارمەتیدانیان ،منیش وەك پێشمەرگەیەكى دێرینى دانەبڕاو كە سوباس بۆ خواو یەكێتى هیچ كەم و كورتیەكم نیە بە هەموو ماف و ئیمتیازەكانى خۆم گەبشتوم ،هیچ كێشەیەك نیە ،بەو هۆى ئەوەوە كە لە كۆنەوە كاك محمود دەناسم پباویكى ئازاو خاكیەوە تابڵێت میوان دۆستە وەك وەفایەك بەرامبەر ئەو ماندووبونەى كە دەیكێشێت لە گەڵ كۆمەڵێك دۆست وبرادەر بڕیارماندا تەنها بۆ ئەحواڵ پرسین و ماندوو نەبوون سەردانى بكەین،پاش ئەوە چوینە جێگەى دەوامكردنى محمود سەنگاوى بینیمان ژمارەیەكى زۆر لە میوان لە نوسینگە گەى ئەو چاوەڕێن هەر لە خۆوە هەستمان بە خۆشیەكى زۆر كرد كە ئەو پیاوە هێشتا هەر پێشمەرگە كەى جارانە و هیچ لە خۆى نەگۆڕاوە ،دیارە وەك عادەتێك لە ژووى پێشوازى دایان ناین گوایە بمانكەنە ژوورەوە بەلامانەوە ئاسایى بوو ،بەڵام لێرەوە ووردەووردە ناشیرینیەكان دردەكەون ،كورێكى ئەسمەرى باڵا بەرز كە چاكەتو پانتۆڵێكى لە بەردا بوو دوایى پرسم بۆم دەركەوت كە ناوى (فەرمانە)كەوتە پۆز لێدان بەسەرمانداو زۆر بە شێوەیەكى ناشیرین هەلسو كەوتى ئەكرد بە تایبەتى لە گەڵ ئەو پیرەژن و پیرە یپاوانەى كە زۆربەیان باوك و دایكى شەهیدو ئەنفال بوون، یان گاڵتەكردن بە و كەسانەى كە دەیانووت ئێمە لە لادێ وە هاتووین و كاك محمود بە كە سو كار و خزمى خۆمان ئەزانین ،ئەو واتە فرمان كە چاوى لە كوڕێكى تر دادەگرت و رایدەبوارد ئادەى هەوێ كەت بزانم چى كاك محمودیت یان گوێم لێبوو دەیووت كە با هەر دانیشن تا دڵیان دەتەقێ ئەمانە ى ئەوە نین كە كاك محمود ببینن،دیارە من هەر خۆم بێدەنگ كردبوو سەیرى وەزعەكەم دەكرد زۆر پەست بووم ووتم كاكە من دەمەوێت سەردانێكى كاك محمود بكەم تەنها بۆ ئەحواڵ پرسین و چاكو چۆنى ئەو زۆر بە بێئەدەبانە ووتى كاكە تۆ برۆ لە كۆێ وە هاتووى بڕۆرە بۆ ئەوەێ من لە جیاتى تۆ سەلامى لێدەكەم گوێم لێبوو چپاندى بە گوێ ى سۆرانى برازاى كاك محمود سەنگاویدا ووتى سەیرى ئەم ماستاو چیانە بكە ئیتر منیش تەواو دڵم ساردبووەوە لە هاتنەكەم بێئەوەى بچمە لاى كاك محمود گەڕامەوە، لەوە سەیرتر هەر لەویدا بینیم كە هەركەسێك دەهات پێیان دەووت ئیشەكەت چیە ئادەى كوا معامەلاتەكەت بیئەوەى لە ئەلف و بێى ئیداریات بزانن و بزانن چ كارێك لاى كاك محمود دەكرێت و چى لاى ئەو ناكرێت كاێك پرسیا رم كرد ووتم ئەم برادەرە دەرچووى كوێیە وا ئەوەندە بە موسەیتەرى لە وسراوەمان ئەڕوانێت ،برادەرێكم پێوتم وەڵا هیچ شەهادەیەكى نیەوە پێشتر چایچى بووە یەكسەر ووتم وەڵا ڕاست ئەكەیت چونكە لە هیچەوە هاتبوو بۆیە تەواو لە خۆى گۆڕابوو،وە ،خۆى لە ڕاستیدا دەبێت ئەو كەسانەى كە ئەو كارە دەكەن تەواو كەسانى كۆمەڵایەتى و میوان دۆست بن و رێزلە هەموو خەڵكێ بگرن تاڕادەیەكیش ئاستێكى باش لە خوێندوارییان هەبێت بۆ ئەوەى بزانێت داواكارى و كارى ئیدارى موراجعەكان چیەو؟هەر ئەو رۆژە كوربَكى گەنج كە وەك من لەوێ دانیشتبوو ووتى كاك فرمان من دەرچووى بەشى یاسام كاك محمود خۆى ووتویەتى وەرە بۆلام بەڵام فرمان ووتى كاكە لێرە شەهادە نایخوات ناتكەمە ژوورەوە كوا عەرریزەكەت .؟برۆ بۆلاى مەلا حەسەن با شتێكت بۆ بكات كاتێك كوڕە ە هاتەوە وتى ئەى قوڕ بەسەر ئەم مییللەتە كە مەلایەك رێگا بە خەریجێكى یاسا نیشان بدات ،دیار بوو مەلاكەى لاىكاك محمود سەنگاوى لە كوڕە كە تێنە گەیشت و كەوتە بۆڵە بۆڵ كردن بەسەر هەمووماندا دیارە نوسینگكەى كاك محمود كە زۆرترن موراجع سەردانى دەكات هیچ كەسێكى تێدا نەدەبینرا كە لەو ئاستەدابێت لە شوێنێكى وادا دابنرێت من كە بۆ خۆم سەرەنجى چەند نوسراوێكى كاك محمودم دا ئەوەى تێبینیم كرد كە نوسراوەكان تەواو سەقەت و كرچ و كاڵ بوون ،
دیارە من دڵنیام كە كاك محمود سەنگاوى ئاگاى لە ڕفتارانەى دەوروبەرەكەى نیەئەگینا لێناگەڕێت كە ئەوانە وابكەن دیارە لە ئەمڕۆدا كاك محمود تەنها كاك محمودى دەوروبەرەكەى نیە بە ڵكو محمودسەنگاوى كەس و كارى پێشمەرگە دێرین و ئەەنفال و شەهیدان و لاوان و خوێندكارانە ،ئەو دەیەوێت زۆررین دۆست و لایەنگرى هەبێت و هەتا بۆى بكرێ خۆى خۆشەویست بكات بەڵام ئەم هەڵویستانەى برادەرانى نوسینگەكەى پێچەوانەى ئەوەى لێدەكەوێتەوە و خەڵكى ناچار دەبێت بۆ ئەنجامدانى كارەكانى ڕوولە كەس و شوێنى تربكات ،
سەرەڕایى ئەوەى بێسەرو بەرییەكى تەواو لە نوسینگەكەى كاك محمودا دەبینرێت بە هۆى ئەوەى بە هەرحاڵ ووتمان ئەمە قەینا چونكە بەڕەنگ وجل وبەرگ وڕەفتارى ستافى نوسینگەكەیدا دیاربوو كە هەموویان خەڵكى سادەو كەم خوێندەواربوون هەقە بتوانن وەك پێویست ڕێز لە میوان بگرن خۆئەمەیان عیملم و شهادەى ناوێت
بۆیە لێرەوە داوا لە كاك محمود دەكەم كە هەقە ئاگاى لە دەوروبەرەكەى بێت بۆ ئەوەى زیان بەناو ناوبانگى نەگەیەنێت
خۆ لە ئەمڕۆدا دەیان پێشمەرگەى كۆن هەیە شارەزایى باشیان هەیەوە توانیویانە شەهادەى باشیش بە دەست بهێنن هەقە ئەو كەسانە لە و جێگایانە دابنرێن وە ئامادەشن خزمەتى كاك محمود بكەن و هەم خەڵكى تێۆشەرو ماندوودەناسن هەم كەس و كارى شەهید و ئەنفال دەناسن .با ئەم تەعلیقەش بدەین بڵێن و هێشتا زۆر باشە چونكە سەیرە لە سەردەمى تەكنەلۆجیاو زانست وعەسرى سورعەتدا مەلایەك (نوسینگەى كابرایەكى علمانى بەرێوەببات) هەر ئەوەندەى تیائەبێت.
تێبینى
*ئەو رۆژەى من سەردانى فەرماندەى گشتیم كرد 12-6-2008بوو
*ئەم بابەتەم لە مانگى 7ى 2008ەوە نووسیوە بەڵام ە هۆى سەفەركردنم بۆدەرەوە نەمتوانى بڵاوى بكەمەوە
پێشمەرگەیەكى دانەبڕاو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست