جلالی ومەلاییەکان نیوملیۆن کورد بەتێکدەر ناودەبەن
Sunday, 30/01/2011, 12:00
خائینانی هەردووبنەماڵەو نۆکەرەکانیان بەهەموولایەکیان دەستیانکردە پەلاماردانی کۆمەڵانی خەڵک بەگشتی وشاری تاجی سەریان شاری ڕیسواکردنی جلال ومسعودی خائین ونۆکەرەکانی شاری هەڵمەت وقوربانی ،بەیننامەی نوسراوی هەردوو مەکتەب دەڵاڵیەکەی جلال ومسعودی کورد فرۆش کەبەقەڵەمەکەی نۆکەروخزمەتکاری مسعود بەختیاری هەمیشە خزمەتکاری مسعود نوسرابوو ڕەنگدانەوەی ئەو هەمووڕق وکینەیەیانە لەخەڵکی خۆڕاگری ئەم شارە ،ئەوشارەی دەبێتە یەکەم وێستگەی بارکردنی کۆتایتان بەرەو چارەنوسی ڕەشتان،بەڵی ئەم خائین و خۆفرۆشانەی بوونەتە دەڵاڵی بەعسیەکان وپارێزەری ژیانیان وئازادکردنی بکوژەکانی میللەتەکەمان کوردایەتی بەشاری کوردایەتی ئەفرۆشنەوە لەپاڵ ناوی پیرۆزی ناوی شەهیدان دەیانەوێ برەو بەدزی وبەدڕەوشتیەکانیان بدەن،شەهیدانی ئەم شارە نەشەهیدی جلالی خائینەونەمسعودی پیاوی بێگانە شه هیدان موڵکی هەموو گەلە کەئێوە لەبەرهەمەکەی ئاڵاون وتێرنابن،هەر لەو بەیاننامەیەدا چونکە بەدەستی گەورەدز بەختیار نوسراوە تیا هاتوە کەزیان گەیاندن بەمومتەلەکاتی حیزب ودەوڵەت ئەوخەڵکە تێکدەرەباجەکەی دەدەن کەلەنێو یاندا ناوی بانکەکان هاتووە بۆیە دڵنیابن پارەی بانکەکان هەر لەئێستاوە هەمووی لەلایەن ئەم تاقمە دزووجەردەیەوە بەتاڵ کراوەو خراوەتە سەر حسابەبانکیەکانی ئەوروپایان لەدز وایە هەموو کەس دزە
دواجار پێویستە ئەو نیوملیۆن دڵسۆزەی کورد بەتایبەتیش شاری بەگژاچوونەوەی ئەم خۆفرۆشانە بۆیان بسەلمێنن کەئەوە ئەوان نین تێکدەر ،ئەوان تاجی سەر سەری میللەتن ودڵسۆزی وپەرۆشی ئەوانە بۆ خاک ونیشتمان،دەبێ دەرسێکی وایان دابدەن نەپەرژێنە سەرخۆیان وووڵات لەم بۆگەنیەی ئەوان پاکبکەنەوە وخائینان وخزمەتکارەکانیان بەسزای ڕەوای خۆیان بگەیەنن ،قۆڵی مەردایەتی وشەهامەتی لێ هەڵمالن ئەوان لەپەلەقاژێدان،ترس ولەرز دایگرتون تازە بۆ کوێ ئەچن ،بۆیە هەرچی زووە دەرفەتیان پێ مەدەن ومەهێڵن پیلانەکانیان جێبەجێبکەن،سەرکەوتن بۆ ئێوەی دڵسۆزانی گەلەو ڕووڕەشیش بۆجلال ومسعودو خزمەتکارەکان وئەڵقەلەگوێکانیانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست