کۆمه‌ڵگای گه‌مژه سه‌رکرده‌ی دکتاتۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت
Friday, 18/05/2012, 12:00
هیچ سه‌رکرده‌و پادشایه‌کی دونیا به دکتاتۆروستهمکار یاخود به دیموکراتخوازو داد په‌روه‌ر له‌دایك نابێت. به‌ڵکو ئه‌وه کۆمه‌ڵگاو مرۆڤه‌کانن ئه‌و سیفه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان ده‌ده‌نه پا ڵ ،واته ئه‌وه جه‌ماوه‌ره واله سه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی دونیا
ده‌کات داد په‌روه‌رو دیموکراتخواز بن یاخود دیکتاتۆرو سته‌مکار. فرۆید له یه‌کێك لهتیوریهکانیدا ده‌ڵێت هه‌موو مرۆڤێك که له‌دایك ده‌بێت کۆمه‌ڵێك غه‌ریزه‌ی شاراوه له ناخیدا هه‌یه هه‌رکاتێك ژینگه‌ی له‌باری بۆ هه‌ڵکه‌وێت ئه‌و غه‌ریزانه ده‌رده‌که‌ون وده‌بنه واقیع .غه‌ریزه‌کان فره جۆرن له‌وانه غه‌ریزه‌ی شه‌ڕانگێزی و ده‌سه‌ڵات وسته‌مکاری غه‌ریزه‌ی موڵکدارێتی وتهماحکاری هتد..
کۆمه‌ڵێك فاکتهرههن له‌کۆمه‌ڵگادا که راستهوخۆسهرچاوهی جه‌هل و ترس وگه‌مژه‌یی و دواکه‌وتنن وکاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه لهبهرههمێنانی سه‌رکرده‌ی دکتاتۆر.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین ئه‌و ووڵاتانه‌ی که کاریگه‌ری ئاینیان له‌سه‌ره ده‌سه‌ڵات و وه‌لی ئهمربه شتێکی پیرۆز داده‌نێن و ئیتر ده‌بێت مرۆڤه‌کان مل که‌چی وه‌لی ئه‌مر بن گرنگ نیه وه‌لی ئه‌مر فاسده یاخود عادله خه‌لیفه‌کانی ئه‌مه‌وی و عه‌باسی و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی زیندووترین نمونه‌ن که ئه‌و خه‌لیفانه به‌ناوی دینه‌وه چه‌ندین کاری نه‌شیاو زوڵم و سته‌میان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه کردووه هه‌ر ئه‌و پیرۆزیه‌ی ئه‌وان بۆته که‌لتورێکی بۆ ماوه‌یی و ئێستاش ئه‌گه‌ر عه‌مامه‌یه‌کی سه‌وز یاخود سپیت به‌سه‌ره‌وه بێت خه‌ڵکی به پیرۆزت ده‌زانن و لێت ده‌ترسن.
کۆمه‌ڵگای نه‌خوێنده‌وارو عه‌شایر ئه‌ویش فاکته‌رێکی تره بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌رکرده‌ی دکتاتۆر. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدین ئهوسهرۆك و سیسته‌مه دکتاتۆرانه‌ی که تائێستا له‌دونیا به‌گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ماون زیاتر کۆمه‌ڵگای عه‌ربی و ئیسلامی وعهشایرهکانن. ئه‌م سیسته‌مانه ئاین و مه‌زهه‌بیان کردۆته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ترساندنی خه‌ڵکی بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات فتوای زانایه‌کی ئاینی وه‌کو یوسف قه‌رزاوی یاخود عایچ قه‌ره‌نی به‌سه بۆ بانهشهکردنی کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌رله‌مان یاخود سه‌رۆك کۆمار له میسردا بۆ ده‌رچونی گروپی اخوان الموسلمین. یاخود فتوای مه‌رجه‌عێکی شیعه‌ی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و قوم به‌سه بۆ ده‌رچونی شیعه‌ی عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.له‌یادمه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009 له‌کوردستان عه‌لی باپیر له بانگه‌شه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردندا له‌یه‌کێك له که‌ناڵه تهلهفزیۆنیهکانهوه
ووتی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن به لیستی ئیسلامی له‌و دونیا له‌لای خوا شکاتتان لێ ده‌که‌ین واته به ڕاسته‌وخۆ ترساندنی خه‌ڵکه له‌ده‌نگ نه‌دانیان به لیستی ئیسلامی.
کۆمه‌ڵگای کوردستانیش یه‌کێکه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که زۆرترین کاریگه‌ری ئاین و خێڵایه‌تی له‌سه‌ره هه‌رئه‌وه‌ش وای لێکردووه که‌ببێته ژینگه‌یه‌کی باش بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌رکرده‌ی دکتاتۆرو سته‌مکار.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین و ئاوڕێك له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان بده‌ینه‌وه ده‌بینین که‌وا له‌و شۆڕشه شکستخواردوانه ی گه‌لی کورد که له ڕابووردودا دژی داگیر که‌ران به‌رپا کراون له %100 له‌لایه‌ن شێخ و مه‌لاو به‌گ و ئاغاوه دروست کراون.(ئه‌حمه‌د پاشای بابان .سڵێمان پاشای بابان .شێخ سه‌عیدی پیران .قازی محمد . شێخ مه‌حمودی حه‌فید. مه‌لا مسته‌فا. پادشای کۆره‌ی ڕه‌واندوز. .محمود خانی دزڵی.مه‌لا عوسمانی گه‌وره . مه‌لا عه‌لی باپیر
مه‌لا عبێدللهی نه‌هری. سمکۆی شکاك ئه‌مه ته‌نها له ڕابوردوویه‌کی نزیک و ئێستادا کێ ده‌زانێت پێشتریش هه‌روا نه‌بوبێت. مه‌به
ستی من له‌م ناو هێنانه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌م سه‌رکردانه کهههرههمویان له مزگه‌وت و ته‌کیه‌و دیواخانهوه سه‌رکردایه‌تی شۆڕش وحیزبه‌کانیان کردووه تابورێکی دوور‌و درێژ وژماره‌یه‌کی زۆر ده‌روێش وکۆیلهو نۆکه‌ریان بووه .
که‌سی ووشیارو به‌ئاگا ناتوانێت تامردن ده‌نگ بۆ یه‌ك سه‌رۆک یاخود بۆ یه‌ك بنه‌ماڵه و یه‌ك حیزب بدات . ئه‌وشته‌ی مرۆڤێکی گه‌مژه له مرۆڤێکی ووشیار جیا ده‌کاته‌وه به پله‌ی یه‌که‌م ژیری یه واته عه‌قڵ دواتر ده‌رکردنی ترس له‌ناخی دا مرۆڤ ئه‌گه‌ر کۆیله‌ی ترس بێت ناتوانێت ژیربێت و ژیرانه بیر بکاته‌وه دواتر مرۆڤ کۆیله‌و گه‌مژه ده‌بێت هه‌ربۆیه له‌کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستاندا له‌شکرێکی گه‌وره‌ی مرۆڤی گه‌مژه‌و ترسنۆك هه‌یه‌و بونه‌ته قه‌ڵغانێك بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا .
جگه له کۆیله‌و گه‌مژه‌و ده‌روێشه‌کان گروپێکی ترسناکی تر هه‌ن که مه‌ترسیدارترین وکارگهرترین فاکته‌رن بۆدروستکردنی دکتاتۆره‌کان و درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌وانیش قه‌ڵه‌م و حاشیه‌و ڕاوێژکاره‌کانی دکتاتۆره‌کان ئه‌م گروپه کاریان چه‌واشه کردنی سه‌رکرده‌کانه ومکیاج کردنی ڕوخساری دزێوی ده‌سه‌ڵاته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی مادی و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان .
ئه‌م گروپه که کاریان چه‌واشه کردنی جهماوهروستایش کردنی ده‌سه‌لات و سه‌رکرده‌کانه.
سه‌رکرده ئه‌و کاته رێز له جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌گرێت و خزمه‌تی ده‌کات که به‌ڕوویدا دێته‌وه لێ ی ناترسێن. له‌کاتێکیشدا که جه‌ماوه‌ر ده‌بێته ده‌روێش وکۆیلهو نۆکه‌ری سه‌رکرده‌کان ئه‌و کاته ده‌بنه بتێکی پیرۆز و ده‌بێت جه‌ماوه‌ر سوجده‌یان بۆ به‌رن وئیترئیرادهیان سه‌لب ده‌بێت وشتێك نامێنێت به‌ناوی ئازادی تاکه که‌سه‌وه.
سه‌رۆکی تونس و میسر که‌ئه‌و هه‌موو داواکاریه‌ی جه‌ماوه‌ره‌کانی خۆیان قه‌بوڵ کرد له‌کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیدا ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و چه‌ند ڕۆژێك پێش خۆسوتاندنی بوعزیزی ئه‌و هه‌موو وه‌ره‌قه سپیانهیان بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆیان ئیمزا بکردایه نه زین العابدین ڕای ده‌کردوو نه حوسنی موباره‌کیش به زیندانی خۆی و مناڵه‌کانی دادگایی ده‌کران . ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ی کوردستان به تایبه‌تی خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌سه‌ر کاره‌ساتی 31ی ئاب و له‌شکر کێشی تورکیا بۆ ناو هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بێ ده‌نگ نه‌بونایه‌و هه‌ڵوێستێکی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان ببوایه نه سه‌رده‌شت وسۆران شه‌هید ده‌کران و نه کاره‌ساتی 17ی شوباتیش ڕووی دهداونه بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش ده‌بوونه دکتاتۆرو قارون به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌و نه ئه‌یانتوانی بێ منه‌تانه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و ڕووتدا بگرن و به‌تاڵانی به‌رن. بۆیه ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌ی که بارزانی تاڵه‌بانی کردۆته ئه‌و دکتاتۆرهی که گوێ له ئۆپۆزیسیۆن و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێکڕای خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی کوردستان نه‌گرن تابورێک ولهشکرێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی گه‌مژه‌ن که به فرۆشتنی ئیراده‌و که‌رامه‌تیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی که‌م و کاتی بونه‌ته قه‌ڵغان بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و پارێزگاری لێ ده‌که‌ن. بۆیه به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و بیر‌و بۆچونی خۆم له‌مه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی ،خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له سنوری قه‌ڵه‌م ڕه‌وی پارتیدا جه‌ماوه‌رێکی بێ هه‌ڵوێست ده‌رچوون و نه‌یانتوانی ئه‌رکی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بسه‌لمێنن له‌کاروانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی به‌هاری عه‌ره‌بی و ناوچه‌که جێ نه‌مێنن بۆ دونیای به‌سه‌لمێنن که گه‌لێکی زیندوو و ئازادیخوازن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست