کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ رسول حسین و ده‌وری پشتیوان سادق

Monday, 16/11/2009, 12:00


ته‌مه‌نی ژیانی هه‌موو که‌سێک پره ‌له‌ ووته‌ و کاروکرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کی سیاسه‌ت بکه‌ین ده‌توانین بڵێین بریتیه‌ له‌ چه‌ند ووته‌و کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌و ژێر کراو و ئاڵۆز، جا هه‌ر که‌سه‌ به‌پێ ی پلان و به‌رنامه‌ی خۆی درێژه‌ به‌م سیاسه‌ته‌ی خۆی ئه‌دا
پشتیوان سادق وه‌کو سیاسه‌ت مه‌دارو به‌رپرسێک خاوه‌نی چه‌ند ووته‌ و کرده‌وه‌یه‌که‌، به‌ڵام ووته‌کانی ئه‌و له‌ پلان و به‌رنامه‌کانی ڕاستگۆیانه‌ له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانی خۆی ده‌گرێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی به‌رپرسانی تر که‌ ووته‌بریقه‌داره‌کانیان له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ ناشیرینه‌کانیان دژ به‌ یه‌کن و یه‌کتر ناگرنه‌وه‌ ،هه‌ر ئه‌مه وای کردووه‌ که‌ زۆرترین چه‌ماوه‌ر له‌دوه‌ری کۆببیته‌وه‌و خۆشه‌ویست بێت له‌ ناویان که‌ جه‌ماوه‌رکه‌شی بریتین له‌ که‌سانی دژ به‌گه‌نده‌ڵ و خاوه‌ن هه‌ستی ئه‌خڵاقی، ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێت که‌ هێشتان پارتی به‌رپرسی ناگه‌نده‌ڵی تیادا ماوه‌ به‌ڵام له‌به‌ر زۆری گه‌نده‌ڵه‌کان ئه‌وان له‌ ناویان وون بوون
من له‌ ساڵی 1999وه‌ ئه‌یناسم که‌ له‌و کاته‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دوو بوو بۆ مێژوو ئه‌گێڕبه‌وه‌ که‌ هه‌رده‌م ئه‌ی ووت(جێ به‌ جێ کردنی ئه‌رکی سه‌رشان به‌ دڵسۆزی کوردایه‌تی کردنه‌)، من له‌م کاته‌وه‌ ئه‌مزانی که‌ که‌سێکی سادقه‌ و پشتیوانی خه‌ڵکه‌ ، هه‌رده‌م له‌ هه‌وڵی بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی دابوو به‌ جۆرێک کۆسپ بوو له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی که‌ تووشی گرفت ئه‌بوو له‌سه‌ر هه‌لوێسته‌کانی دژایه‌تی ئه‌کرا به‌تایبه‌تی له‌لایان ئه‌م کۆنه‌ به‌عسیانه‌ی که‌ پله‌و پایه‌ی به‌رزیان هه‌بوو له‌ ناو پارتی ئه‌و کاته‌ زۆربه‌ی به‌رپرسی ترله‌ پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتی ماددی و خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردن هه‌رده‌م له‌ هه‌وڵی گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی دابوون ،خۆیان خه‌ڵکیان بانگ ئه‌کرد و پێیان ئه‌ووتن وه‌رن ئێوه‌ ئه‌که‌ین به‌ کادیر یان فلان پۆستی ئیداریتان ئه‌ده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان پێ ڕابگه‌یه‌نن له‌ ڕووی ماددیه‌وه‌ واتا (دزی بکه‌ن).و....هتد ئه‌وکه‌سانه‌ش زۆربه‌یان که‌سانی نه‌فس نزم و نا خۆشه‌ویستی ناو کۆمه‌ڵگا بوون، که‌ پله‌و پایه‌یان وه‌رئه‌گرت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە