کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا كورد ئالودەیە بە كۆیلایەتی و حەزى لە ئازادى نییە !!؟؟

Wednesday, 24/09/2014, 12:00

2288 بینراوە




بە قسەیەكى ڕۆژهەڵاتناسى ڕوسى بە ناوى ((مینورسكى))یەوە دەست پێدەكەم كە لە پەرتوكێكیدا باس لە كورد دەكات ڕستەیەكى هەیە سەبارەت بە سایكۆلۆژیاى كورد دەڵێت : ـ ((كورد دوو تایبەتمەندى سایكۆلۆژیاى هەیە كە بریتیە لەوەى یەكەم حەز لە تەقە كردن دەكات گەر تفەنگى پێبێت ڕۆژى سێسەد فیشەك هەر بۆ گۆترەو هەوەس دەتەقێنێت ،، دووەم مرۆڤى كورد ترسنۆكە زۆر لە مردن دەترسیت)) بۆ ئەم قسانەشى ئەركۆمێنتى تایبەتى هەیەو پێویست ناكات ئێمەش لێرەدا دوبارەى بكەینەوە ، سەبارەت بە تەقە كردن پێویست بە بەڵگەهێنانەوە ناكات هەموومان ئاشناین بەوەى چۆن چۆنى لە هەڵبژاردنەكان ،نەك تەنها فیشەك تەنانەت ئاربیجیان دەتەقاند و دەیان كەس بوونە قوربانى تەقە كردنەكان ،، بەڵام من لێرەدا قسە لە مەبەستى دووەم دەكەم كە ترسنۆكییە ، ئایا كورد ترسنۆكە یان بوێرە ؟! ئەوەى من لە سەردەمى منداڵیمەوە لە نێو شەڕو شۆڕشەكانى كوردەوە پێى ئاشنا بووم و تێبینیم كردووە و كارەكتەرەكانى شۆڕِش و كوردم بیناوە ،، تا ڕادەیەك سایكۆلۆژیاى كوردم خوێندۆتەوە و ئەمەندە حەز و ئارەزوویان بە دەسكەوتى مادی بووە ئەمەندە حەسرەت و غەمى ئازادى نەبووە لە شەڕەكاندا،، بە منداڵى بە هەردوو چاوى خۆم بیناومە سۆبجێكتەكانى شۆڕش لە شۆڕشى ئەیلول ساڵى حەفتاكان لە سەدەى ڕابردوو لە گوندى ((محمود قەجەر)) كە ئەو كات بارگاى لقى لێبوو ، هەروەها ناوچەیەكى ڕزگاركراویش بوو لە گەرمیان،، كاتێك ((جەنگ جویان)) شەڕكەرەكان دەچوون بۆ شەڕو و دێیەكیان لە جاشەكانى ڕژێم پاك دەكردەوە و دەگەڕانەوە ئێمەش كە منداڵ بوین دەچوین بە پیرى پێشمەرگەكانەوە بە حوكمى ئەوەى منداڵ بووین و پێشمەرگەمان خۆش دەویست بە چاوانى خۆمان دەمانبینى تاڵانى و شتومەكى دێكانیان دەهێنا وەكو ((ساج و سێقولەو ئەو شتومەكانى لە گوند بە كار دەهێندرا)) ئەو كات ،، جا هێزێكیش خولیاى تاڵانى بێت خەون بە ئازادیەوە نابینێت ،،هەر هێزێكیش خەون بە ئازادیەوە نەبینێت پێموایە عاشق بە كۆیلایەتیە !! من زۆر سەیرم دێت هەمیشە باس لە جەربەزەیى و ئازایەتى و نەبەزى خۆمان دەكەین و دەڵێین كورد جەسوورە ، كە چى واش نییە كورد بە درێژایى مێژوو هەمیشە هەر هەڵ دێت و ئاوارە دەبێت و ڕا دەكات و دەڵێن سەركەوتوو بوین !! هەرچەندە من دژ بە شەڕم و نەفرەت لە شەڕ دەكەم !! بەڵام نەمدى لە شەڕێكدا كورد سەركەوتوو بێت ،،كاتێكیش كۆمەڵێك بۆرژوازى فكر و مفتەخۆر و سودمەند وەكو ڕۆشنبیرى سیاسى حیزبەكان و بە ناوى شرۆڤە كارى سیاسیەوە دێنە سەر tv باس لەوە دەكەن دەڵێن ئێمە چەكمان نییە و چەكەكانى ئێمە براورد ناكرێت بە چەكەكانى گروپى تیرۆرستى داعش !! من نازانم ئەوان چیان هەیە خۆ فرۆكەى تۆڕنادۆ یان مێك 16 و یان فانتۆم هەژدەیان نییە ،،چەكەكانى ئەوان هەمان چەكى ئێمەیە ، من پێموایە گەر مرۆڤ ئیرادەو بڕواى بتەوەى بە پرسى ئازادى و ڕەواى بوونى پرسەكەى خۆى نەبێت ناتوانێت دوژمنەكەى بشكێنێت ، تەنانەت هەر لە منداڵەوە تا ژن و پیاو و گەنجان و پیرەكانیش یەكى یەك بیكەیسى بكەنە شان یان دۆوشكەیەك بكەنە مل ناتوانن بەرامبەر دوژمن سەركەوتوو ببن و شەڕێك ببنەوە كە بڕوایان پێى نەبێت ! ،خۆ لە پاش ڕوخاندنى ڕژێمى سەدام زۆربەى چەك و تفاقى ئەرتەشى عێراق هێنرایە كوردستان و كەوتنە دەست هێزى پێشمەرگەى كوردستان ؟؟ ئەى بۆ ئینسان كوژێكى چیچانى یان ئەفغانى یان عەرەب یان سینى بێن و شەڕ كەرەكانى ئێمە لە بەردەم ئەواندا هەڵ بێن و نەتوانن خەڵكى كوردستان بپارێزن ئەگەر ترسنۆكى و بێ ئیرادەیى و بێ ناسنامەیى نەبێت پێموایە هیچ شتێكى دیكە نییە !!؟ ڕەنگە سحرێك لە كارەكەدا هەبێت و ئەوەش وابەستەیە بە بوێریەوە ؟؟ ئەگەر ئێمە و سوبجێتەكانى ئێمە ئازادیمان خۆش دەوێت و حەز لە كۆیلایەتى ناكەین بۆ هەڵ بێین لە بەرامبەر هێزێكى داگیركەرو وەحش و هەرچى و پەرچیدا ؟؟ یان ئەوە بێ مۆراڵى و بێ دەربەستى كۆمەڵێك مافیاو فیرعەونى سیاسیە كە پتر لە بیست ساڵە حوكمى ئەم وڵاتە دەكەن و تەخشان بەخشان بە سەروەت و سامانى ئەم نیشتمانەوە دەكەن و كاریان بۆ كۆیلایەتى مرۆڤەكانى ئەم نیشتمانە كردووە تا ببن بە كۆیلەى حزب و كارەكتەرە سیاسیەكانى نێو حزب خێڵ و ، چەكدارەكانى ئێمەش هەست بە هیچ ناسنامەیەكى نیشتمانى و نەتەوایەتى نەكەن لە بەرامبەر ئەو ئەركەى كە بۆیان دیاریكراوە ؟ تەنها چەكیان بۆ ئەوە كرد بێتە شان تا بڕێك پارەیان بە شێوەیەكى ئاسان دەست بكەوێت بۆ بژێوى ژیانى خۆیان ؟ چونكە هێزێك ئەگەر پەروەردە كراو بێت بە ڕۆحێكى نیشتمانى و ئینسانى و نەتەوایەتى و دیمۆكراسى زیاد لە بیست ساڵ خەریكى ڕاهێنان و هونەر و تاكتیكى شەڕ بێت و ئەو هەموو پارەیەى بۆ خەرج كرابێت و ، لە گەڵ هەموو ئەوانەشدا گەر فەرماندەكانیان گەندەڵ نەبوبن لەو مەودا زەمەنیەدا !! پێموایە كەم هێز دەتوانێت زەفەرى پێببات و ، هەروەها بە شێوەیەكى ئاسانى ئەو هێزەى ئێمە ڕاو بنرێت و نەتوانێت چەند ڕۆژێك لە بەرامبەر هێزێكى وەحش و داگیركەردا شەڕ بكات ؟!! ڕەنگەئەوە قەدەرى مێژووى ترسنۆكى سیاسیەكانى ئێمە بێت هەمیشە هەڵبێین و كۆمەڵێك بەهانەى پڕوپوچ و بێبنەما بهۆننەوە بۆ داپۆشینى شكستەكانمان!! هەمیشە ئێمە ترسنۆك بوین بۆیە ئازادیمان خۆش نەویستووە ، مرۆڤى ترسنۆكیش هەمیشە حەز لە كۆیلایەتى دەكات ... كۆیلەش ئالودە بوو بە كۆیلایەتى ناتوانێت شەڕى ئازادى بكات !!





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)