تاقمه خوێنڕێژەى دەزگاى پاراستن ئاشكرابوون، ئهوانهی كە (سهردەشت عوسمان)یان تیرۆر كرد!
Thursday, 03/06/2010, 12:00
بە پێى سەرچاوەیەكى ئەمنى نزیك لە ئاسایشى مەسیف سەڵاحەدینەوە، كە زۆر مەردانە بە دۆستێكى زۆر نزیك و كوردپەروەرەوە كە كوردێكى ئاوارەیى بارزانیەكانە، ئەوەى بۆ ئاشكراكردووین، كە ئیمیڵ و وێنەكەى ڕۆژنامەنووس سهردەشت عوسمان، لەلایەن گۆڤارى ساماڵپۆست و سایتى كوردستاننێتەوە، بۆ دەزگاى پاراستنى بنەماڵەى بارزانى خائین بە گەل و نیشتیمانەوە ئاشكراكراوەو، دواتر لەلایەن مەسعود و مەسرورى كوڕەگەورەى مەسعودەوە بڕیارى ڕفاندن و كوشتنى جوانەمەرگى لاو تەمەن 23 بەهاریان داوە!
سەرچاوەكە زۆر بوێرانە نەخشە و پیلانە بۆگەن و خوێنڕێژێكەى پاراستنى بنەماڵەى بۆ ئاشكرا كردووین!
كە 2 ڕۆژ پێش ئەو بەروارەیى كە 4 ئایارى 2010 وە لەلایەن عیسمەت ئەرگوشى بەڕێوەبەرى ئاسایشى گشتى پارتى و مامۆستا قاسم بارزانى بەرپرسى دەزگاى بەرگرى كە تایبەتە بە بەرگریكردن لە بنەماڵەى مسعود، نەخشەى چۆنێتى ڕفاندنى سهردهشتیان دارشتووەو، لە ڕۆژى 4 ئایاردا نەخشە خوێناویەكەیان جێبەجێكردووە بەم شێوەیە:
راستە هەواڵەكان باسى یەك سەیارە چەكداریان كردووە، وەلێ لە نەخشەكەى پاراستندا 3 سەیارەى دیكە ڕۆڵى پارێزگارى و تێكەڵو پێكەڵى پرۆسە بەدناوەكەیان كردووە، بەوەى 3 سەیارە لەیەك جۆر مۆدێل سەیارەیان بەكارهێناوە، یەكیان لە ماڵى شەهید سهردهشتەوە لە كەمیندابوون بە نهێنى تا سهردهشت ماڵى خۆیانى جێهێشتووەو، دواتر بە ئامێر(جیهازى) سەربازى ئاگادارى سەیارەى 2 وەیان كردووەكە (پەپولە) بەڕێوەیەوەیە، واتە شەهیدى جوانەمەرگ سهردهشت!
دواتر سەیارەى 2 لە نێوان كۆلێژى ئاداب و پەیمانگای تەكنیكى خۆى وەك وەحش مەلاس داوەو، بە گەیشتنى سەرۆى جوانەمەرگ سەیارەى 3 دەورە خوێناویەكەى دیوەو، سەرەتایى ڕوداوەكە بەم جۆرە بووەو، پاشان سەیارەى 4 لە شاوەیەس لە چاوەڕوانیدابووەو، كە 2 وەنەوشەى ڕەش لە پێشیانەوە بوەو تا گەیشتونەتە بارەگاى لیواى تایبەتى 1ى كە مەنسورى كوڕە بچوكەكەى مەسعود فەرماندەیەتى و ، بە پێى سەرچاوە ئەمنیەكە تا سەعاتێك كیسە لەسەر جوانەمەرگ كراوەو براوەتە ژوورێكى تاریكەوەو بە 12 لێواى تایبەتى بارزانى دەستیان كردووە بە لێدان و ئازارو ئەشكەنجەو جنێودانى جوانەرگ سهردهشت عوسمان و، دواى ئەو ماوەیە مەنسور ژەنەڕاڵە خوێرى و ترسنۆكەكەى كورى مەسعودى تەزویرچى ، جگەلەوەى بۆ ماوەى 10 دەقیقە خۆى لێداوەو، پاشان گەیاندویانەتە ئاژانسى پاراستن لە سەرى ڕەش و لەلایەن مەسرور تاوانكارو خوێنمژ ناپیاو ئەویش دواى چەند جنێوێك گوتویەتى: بابم واتە(مەسعودى كوڕى مەلاى خائین) فەرمانى دایە لە سنورى شارى موسڵ یەك گوللە بنێن بە دەمیەوەو، لاشەكەى هەر لەوێ فڕێبدەن!
بە پێى سەرچاوەكە بنەماڵەى مەسعود بە نیاز بوون دوو (كێشكە) بە بەردێك بكوژن!
بەوەى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان هەڵۆ بەرزە فڕەكەى هەولێر لەناو دەبەن و شەهیدى دەكەن، ئەوەى دیكەیشیان تا ئەم نووسینە بەنیاز بوون، ئەو تاوانە خوێناوی و دەستە بۆگەن و زەرهەڵگەڕاوەكەیان بە (كۆسرەت ڕەسول) بسڕن!
دیارە ویستویانە تۆڵەى لەبن نەهاتووى خۆیان لە كۆسرەت بكەنەوە و لە هەولێرى دووربخەنەوەو، چونكە دواى 2 ڕۆژ ویستیان ئەو سینارێۆیە نمایش بكەن بەڵام بۆیان نەكرا، چونكە لەیەكەمین ساتەوە پاراستن ئەو مەدالیا خویناویەى بەگەردندا كراو، ڕۆژنامەنووسە بوێرەكان ماوەیان نەدا، بنەماڵە بەشى 2 هەمى نەخشەو سینارێۆكەیان ئەنجامبدەن!
بنەماڵەى مەسعود بەیەكەمین هەنگاو ڕیسواكران، بەوەى تا نووسینى ئەم راپۆرتە هەواڵە دان بەوەدا نانێن كە سهردهشت عوسمان رۆژنامەنووس بووە!
بە پێى سەرچاوەكە ئەم ناوانە بەشدارى راستەو خۆیان هەبووە لە بە ئەنجامگەیاندنى نەخشە بۆگەنەكەیان دژ بە رۆژنامەنووس سهردهشت عوسمان.
مەسعود بارزانى سەرۆكی ههرێمی كوردستان
مەسرور بارزانى بەرپرسى دەزگاى ههواڵگری پاراستن
مەنسور بارزانى ژەنەڕاڵی لیواى تایبەتى 1 و گوڵان
قاسم بارزانى بەرپرسى دەزگاى بەرگرى لە بنەماڵە
عیسمەت ئەرگوشى بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایشى پارتى و دلشاد گهرمیانی
نەزهەت حالى دۆڵەىمەرى پاراستنى مەسیف
عابید بارزان و ڕێبەر بارزانى و عوبێد نێروەیى كە ئەندامى پاراستنن
بەشدارى 23 زێڕەڤانى لیواى تایبەتى پاسەوانەكانى مەسعود سەرۆكە تەزویرەكەى هەرێم ، ئهمه و سهرباری ئامر فهوجهکهی موسڵ که (ناوهکهی لای کوردستانپۆست پاریزراوه).
خوێنەرانى كوردستانپۆستى سەكۆى ئازادیخوازان و پشتیوانى موستەزعەفین، بنەماڵەى مەسعود و ئاسایشى پارتى لە دواى 5 رۆژ ئەوەیان دركاند، كە سەرەداویان دۆزیوەتەوە، ئەمە جۆرێكە لەو گاڵتەجاڕیانەى كە بنەماڵەى بارزانیی دەستیان داوەتێ، دیارە بە نیازبوون و تا ئێستاش بەنیازن ئەو تاوانە جەرگ بڕە بدەن بەسەر كۆسرەت رهسوڵ و قاعیدە و ئیسلامیەكاندا، هەر بۆ زانینتان هەر هەواڵێك لەو چەشنە شایەنى گوێگرتن نییە، بەڵكو دەبێ ماوە نەدەین دەستى خۆیناویان بە كەسى دیكەدا بسڕن!
هەروەكو ئەوەى مەلا مستەفا فەرمانى دا بە فرانسۆ هەریرى تا شێخ محمەد هەرسینى كە ئەویش ئەندامێكى باڵاى پاراستنى شۆرششى ئەیلول بوو، دواتر مەلا فەرمانیدا كوشتیان و، هەرخۆشیان پرسەكەیان بۆ دانا، لەم چەند ساڵەى رابردوو ئارى هەرسینى كورى شێخ محمەد داوای لە مەسعود بارزانى كردبوو، كە كێ باوكى كوشتووە، مەسعودیش بە تورەییەوە گوتوبووى: ئەوەى باوكتى كوشت كوژرایەوە لەسەرى مەرۆ، دواتر لە گوندى ئینگلیزى ئارى هەرسینیان حەوانەوە و بە موچەیەكى باش و ئیستا هەر شەوە لەكەناڵێكەوە زوڕنا بۆ بێتاوانى بنەماڵەى بارزانى و دەزگاى پاراستن دەژەنێ، گوایە سهردهشت عوسمان لەسەر كێشەى كۆمەڵایەتى تیرۆر كراوە !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست