به گۆڕی بارزانی کاک مه‌سعود یه‌ک دیناری نییه!
Saturday, 13/02/2010, 12:00
به‌رهه‌م ساڵح خوێندکاری من بوه، من ده‌زانم چ مه‌عده‌نێکه،
لای محه‌مه‌د ئیحسان هه‌مو جێگایه‌ک هه‌رێمی کوردستانی بێ یاسا‌و ده‌وڵه‌ته، هه‌رکه‌سێک ڕاستی بڵێت، یان خه‌تی سوری بنه‌ماڵه ببه‌زێنێت ڕاپێچی دادگای ده‌که‌ن،
کۆتای هێنان به گه‌نده‌ڵی، به پانکردنه‌وه‌ی هه‌ردو سه‌ره‌گه‌وره‌که ده‌ست پێده‌کات
ئه‌م قسانه‌و چه‌ندین نهێنی دیکه له‌م چاوپێکه‌وتنه ڤیدیۆیه‌دا ببینه،.
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه وته‌ی نوێنه‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه که به حساب نێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد ده‌کات له به‌غدا،
شه‌وی 29 مانگی جانیوه‌ری 2010 له که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره،(به‌رنامه‌ی له ناو عێراقه‌وه)که له‌لایه‌ن پێشکه‌شکار جاسم عه‌زه‌وی ئاماده‌و پێشکه‌ش کرا، بۆ ته‌وه‌ری ئه‌م جاره‌ی له سه‌ر گه‌نده‌ڵی له ناو کوردستاندا میوانداری دو که‌سایه‌تی جیاوازی کوردی کرد، به‌ڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر که‌مال مه‌جید له زانکۆی کاردیڤ وڵاتی به‌ریتانیاو محه‌مه‌د ئیحسان له هه‌ولێره‌وه،.
له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم له مێژ بو چاوه‌ڕوانم ده‌کرد، که ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن زۆرێک له ڕۆژنامه نوسان و ڕۆشنبیرانی کورده‌وه شیکردنه‌وه‌ی خۆیان هه‌بێت و قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ن، لێ به‌داخه‌وه چاوه‌ڕوان بوم لایه‌نی که‌م لینکه‌که دابه‌زێت و بڵاو بکرێته‌وه، له به‌ر گرنگی باسه‌که‌و ڕاست و ڕاوانبێژی وه‌ڵامه‌کانی به‌ڕێز پرۆفیسۆر که‌مال مه‌جید که ڕاشکاوانه‌و ڕاستگۆیانه به به‌ڵگه‌و دۆکیومێت هه‌مو گه‌نده‌ڵیه‌کانی خسته ڕو، ئه‌مه له کاتێکدا که ناوبراو په‌رده‌ی له سه‌ر چه‌ند نهێنیه‌ک هه‌ڵدایه‌وه گرینگ‌ترینیان قسه کردن بو له سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح کۆنه خوێندکاری ژێر ده‌ستی ئه‌م پرۆفیسۆره،
خوێنه‌رانی ئازیز‌و خۆشه‌ویست، لیره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ندێک له ته‌وه‌ره گرینگه‌کانی ناو ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌تان بۆ وه‌ربگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌م مشتێک له خه‌واره‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵهێنجین که پرۆفیسۆرێکی کورد له زانکۆیه‌کی به‌ریتانیاوه قسه‌ی له سه‌ر ده‌کات، ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێک له قسه‌کانی ڕێزدار دکتۆر که‌مال مه‌جید پشت به‌ستن بوه به بڵاو کراوه کوردیه سه‌ربه‌خۆکان،
له ده‌ستپێکی بارنامه‌که‌دا ڕیپۆرتاژێک هاتبوه دروست کردن و له ده‌ستپیکی به‌رنامه‌که‌دا په‌خشکرا، که به ڕونی باسی له دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌کرد له هه‌رێمی کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو بنه‌ماڵه وه‌ک له ڕیپۆرتاژه‌که‌شدا ئاماژه‌ی پێده‌کات به بنامه‌ڵه‌ی بارزانی خاوه‌ن پارتی دیموکراتی به حیساب کوردستانی به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری عێراقی عروبه جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی به حساب کوردستان،
به‌ر له ده‌سپێکی ڕیپۆرتاژه‌که جاسم عه‌زه‌وی ده‌ڵێت له ده‌ستپێکی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌رهه‌م ساڵح په‌یمانی داوه که سه‌ره‌تانی گه‌نده‌ڵی کۆتایی پێبهێنێت، به‌ڵام له کاتێکدا که دو بنامه‌ڵه هه‌رێمێک به‌ڕێوه ده‌به‌ن کارێکی سه‌خت و گرانه،
له کاتێکدا سه‌خته بڕوا بکه‌یت به دیمه‌نی سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌لارو باڵه‌خانه گه‌ورانه‌ی که بناغه‌یان لێده‌درێت و له کاتێکیشدا ئاوڕ له کۆڵان و لادێ و گوندنشینه‌کان نادرێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ندێ گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ی ناو شاره گه‌وره‌کانیش ڕۆژانه چه‌ند کاتژمێرێک ئاو و کاره‌بایان هه‌یه، ئه‌مه‌و چه‌ندین ڕوی دزێوی ئه‌و هه‌رێمه‌ی که به ناو ئازادی و یه‌کسانی و مافی مرۆڤی تێدا چه‌سپاوه‌و له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌لێن و په‌یمانانه‌ی که له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردودا لیستی هاوپه‌یمانی و به‌تایبه‌ت به‌رهه‌م ساڵح به خه‌ڵکی کوردستانی ده‌دان.
ده‌قی کورته‌ی وه‌رگێڕدراوی چاوپێکه‌وتنه‌که
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بۆ هه‌مو لایه‌ک ڕون بکه‌مه‌وه که من هه‌وڵناده‌م ووشه به ووشه وه‌ریبگێڕمه سه‌ر کوردی و قسه‌ی له سه‌ر بکه‌م، به‌ڵکو به کورتی ده‌ستنیشانی خاڵه گرینگرکانی ناو ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ده‌که‌م
جاسم عه‌زاوی سه‌ره‌تای پرسیار ڕوی له محه‌مه‌د ئیحسان کرد و پێیڕاگه‌یاند که له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان باس له گه‌نده‌ڵیه‌کی بێ وێنه ده‌کرێت و ئه‌مه له کاتێکدا سه‌رانی کورد خۆیان به که‌ش و هه‌وای دیموکراسیه‌وه با ده‌ده‌ن
وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و محه‌مد ئیحسان بۆ ئه‌م پرسیاره، وه‌ک هه‌میشه قسه‌ی لابه‌لاو هه‌لاق و مه‌لاق بو، محه‌مه‌د ئیحسان وا تێگه‌یشتبو که قسه بۆ ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان ده‌کات، ده‌ستی کرد به فه‌لسه‌فه‌ی درۆ، هه‌ر بۆیه پێشکه‌شکار هه‌ر زو ده‌می پێداخست و نه‌یهێشت فێری درۆ و ده‌له‌سه‌مان بکه‌ن
پێشکه‌شکار ڕوی پرسیاری له دکتۆ که‌مال مه‌جید کرد‌و وتی له ڕاستیدا بۆ ئه‌م باسه گرینگه که‌سمان له به‌ڕێزتان باشتر شک نه‌برد، هه‌ر بۆیه به‌ڕێزتان زیاتر له نیو سه‌ده‌یه ئاگاداری ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستانن و خاوه‌ن زانیاریه‌کی دورودرێژ و ئه‌زمونێکی گه‌وره‌تان هه‌یه‌له سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه،
وه‌ڵامی پرۆفیسۆر که‌مال مه‌جید به‌م شێوه‌یه بو؛ له کاتێکدا ئێمه باس له گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ین باس له شتێکی بێ‌نرخ و لاواز ناکه‌ین ، یان باس له که‌سایه‌تیه‌کی بچوک و بێهێز ناکه‌ین به‌ڵکو باس له دو که‌سایه‌تی ده‌که‌ین مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی!
له کاتێکدا مه‌سعود بارزانی پێچ سه‌د هه‌زار ملیۆن دۆلار ده‌بات بۆ بانکه‌کانی سویسرا به هاوکاری ئێرد ڕۆچارد و به هاوکاری میسته‌ر بۆش، ئه‌مه له‌کاتێکدا له شاری دهۆک سه‌نته‌ریکی بازرگانی کردن به جگه‌ره‌وه ده‌کاته‌وه بۆ کاری بازرگانی له نێوان سوریا وتورکیاو ئێراق و ئێران و له هه‌مان کاتیش‌دا گریبه‌ست به سامانی سروشتیه‌وه ده‌کات وه‌ک نه‌وت له گه‌ڵ کۆمپانیا تالیسمان که دوسه‌دو بیست ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتوه، و له هه‌مان کاتیش‌دا کۆمپانییای نۆکان که له ژێر خاوه‌ندارێتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندایه،حه‌وسه‌د و شه‌ست دۆنم زه‌وی له تویمه‌لیکی سولایمانیه‌وه هه‌تا بناری گۆیژه و چه‌ندان هه‌زار جێگای دیکه‌ی داگیر ده‌که‌ن، له پێناوی چیدا، له کاتێکدا هیچی له خزمه‌تی فره‌مانگه حوکمیه‌کاندا نهیه‌و و به‌ڵکو بۆ کارتی تایبه‌تی حیزبه‌کانه، نمونه‌ش نه‌بونی هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی خوێندن و نه‌خۆشخانه‌و پیشه‌سازی و بازرگانی و پێشکه‌وتنه له‌و هه‌رێمه‌دا، ئێمه باس له گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ین نه‌ک له شتی لاواز و بێ بنامه، ئێمه‌باسی دو سه‌ری گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ین که ئه‌وانیش خودی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانیه.
لێره‌دا جاسم عه‌زاوی لێزان به شێوازێک ڕوی ده‌می له محه‌مه‌د ئیحسانی موراهیق ده‌کات که موحه‌مد ئیحسان وه‌ک له ڤیدۆکه‌شدا ده‌یبینن زمانی لاڵ ده‌بێت، له کاتێکدا پێیده‌ڵێت که‌مال مه‌جید بێ سڵه‌مینه‌وه‌و شکه‌وه هه‌مو به‌ڵگه‌کانی خسته ڕو و به بێ شک و ترسیش ده‌ستی بۆ دو سه‌ره گه‌وره‌که درێژ کرد، وه‌ڵامی ئێوه چی ده‌بێت ئێستا؟
محمه‌د ئیحسان؛ له گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ ڕێزدار دکتۆر که‌مال، و سه‌رجه‌م بینه‌رانی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ده‌توانم لێره‌دا به ڕاشکاوه‌نه ئه‌وه بڵێم که رێزدار سه‌رۆک بارزانی خاوه‌نی هیچ حساباتێکی بانکی نییه‌و یه‌ک (پێنس) نیه!هه‌مو گه‌لی کورد ئه‌وه باش ده‌زانن که سه‌رۆک بارزانی ده‌ست ناخه‌ته هیچ کارێکی ئابوری و بازرگانیه‌وه، و خاوه‌نی هیچ کارێکی بازرگانی و سامانێکی زۆر نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دکتۆر که‌مال پێی وابێت ئێره‌و له‌نده‌ن و ئه‌ده‌نبرا وه‌ک یه‌ک وا بێت وه ئاسته‌مه، لێره‌دا پێشکه‌شکار جاسم قسه‌کانی پێ بڕی و زانی هه‌مان چه‌شن قسه‌ی هه‌لاق و لابه‌لا ده‌کات له باتی دکتۆر که‌مال وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی به‌ڵام له سه‌ر جه‌م ڕۆژنامه‌کانی هه‌ولێرو سوله‌یمانی باس له‌و گه‌نده‌ڵی و نا یه‌کسانیه ده‌کرێت که له نێوان و حیزب و حوکمه‌ت و هاوڵاتیاندایه، لێره‌دا محه‌مه‌د ئیحسان دا‌وا ده‌کات که تکایه کات و ده‌رفه‌تم به‌نێ تا به‌رگری له خۆم بکه‌م یان لایه‌نی که‌م له سه‌رۆک بارزانی، پێشکه‌شکار ده‌ڵێت فه‌رمو به‌رده‌وام به، یه‌که‌م شت له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا مامه‌ڵه‌کردن به جگه‌ره‌وه کارێکی بازرگانی جیهانیه، هیچ که‌سێک ناتوانێت قۆرخی بکات! پاشان ئه‌مه کارێکی یاساییه ناکرێت جۆره بازرگانیه‌کی ئاوها به بێ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و کواڵه‌تی کۆنتڕۆڵ‌دا بکرێت، پاشان سه‌باره‌ت به‌و مه‌بله‌خه زۆره‌ی که دکتۆر که‌مال باسی ده‌کات پێچ سه‌د هه‌زار ملیۆن دۆلار، ئه‌مه ڕاست نیه‌و درۆیه! لێره‌دا ڕاسته‌و خۆ دکتۆر قسه‌ی پێده‌بڕێت و ده‌ڵێت ئه‌م ڕاستیه له (فایناڵشن تایم) بڵاو کراوه‌ته‌وه و له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له ڕۆڵیئێد ڕۆچارد به پاڵپشتی مسته‌ر بۆش، لێره‌دا محه‌مه‌د ئیحسان دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت کۆمپانییه‌یکی سه‌ربه‌خۆیه له هه‌رێمی کوردستانداو له واشنتۆن ناونوسکراوه که له کوردستاندا کار ده‌کان ، جاریكێ گڕ ڵێره‌دا دکتۆر که‌مال دێته‌وه وه‌ڵام و ئه‌ڵێت ئه‌و کۆمپانییایه له ژێر ناوی مه‌سعود بارزانیدایه‌و ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، وه‌ڵامی محه‌مه‌د ئیحسان ده‌ڵێت نا ئه‌مه ڕاست نیه‌و هه‌ڵه‌یه، دکتۆریش ده‌ڵێت نه‌خێر زۆر ڕاسته‌و به‌ڵگه‌م هه‌یه، بێگومان تۆش بۆیه به‌رگریان لێده‌که‌یت له به‌ر ئه‌وه‌ی نانخۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌یت، به هه‌ر حاڵ به‌رهه‌م، که‌س هێنده‌ی من به‌رهه‌م ناناسێت، گه‌نده‌ڵی گه‌وره به‌رهه‌مه، به‌رهه‌م خوێندکاری من بوه، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م گه‌نده‌ڵ نیه ئه‌و خانوه گه‌وره‌یه چیه داگیری کردوه، به‌رهه‌م ئه‌و هه‌مو سامان و زه‌وی و پاره‌یه‌ی له کوێ بوه؟ سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵیه‌کانی مه‌سعود بارزانی ئه‌وه له سه‌رجه‌م رۆژنامه به‌ریتانیه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌مانه قسه‌ی لابه‌لاو گوێبستراو نین، به‌ڵکو قسه‌ی ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌کانی به‌ریتانیان، که باوه‌ڕپێکراو و متمانه‌یان هه‌یه له به‌ریتانیادا، نمونه‌شیان گاردیان، زه تایمس.
پرسیارێکی تر بۆ محه‌مه‌د ئیحسان، له کاتێکدا سه‌رجه‌م ئه‌م قسانه ڕاست نه‌بن ئێوه ده‌ڵێن چی؟ وه‌ڵامی ئێوه چییه؟ ناتوانن ڕێگای یاسای بگرنه به‌ر له دژی ئه‌و ڕۆژنامه‌و لایانانه‌ی که ڕیکلامی گه‌نده‌ڵیتان بۆ ده‌که‌ن؟
وه‌ڵامی محه‌مه‌د ئیحسان، به‌ڵێ بێگومان ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بیان ده‌ین به دادگا‌و به تایبه‌تی دکتۆر که‌مالیش ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌کات، دادگای ده‌که‌ین!
دکتۆر که‌مال ده‌لێت داوای لیبوردن ده‌که‌م که لێناگه‌ڕێت وه‌ڵامی خۆم بده‌مه‌وه، له کاتێکدا من سه‌رجه‌م به‌ڵگانه‌مه‌کانم له ماڵه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێتان خۆش بێت ئێستا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌که‌یان ده‌ده‌مێ، پاشان ئه‌وه هیچ تاوانی من نیه، قسه‌ی من نیه، به‌ڵکو ئه‌وه بڵاوکراوه‌یه‌کی قانونیه،
پێشکه‌شکار لێره‌دا به وشه‌ی به‌ڕێزان هه‌دو لایان بێده‌نگ ده‌کات، له کاتێکدا باس له سه‌رجه‌م گرێبه‌ستیه نه‌وتیه‌کان ده‌کات له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆمپانییای نه‌رویچی(د ن ۆ) ، و سه‌رجه‌م ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی نێوان حوکمه‌تی مه‌رکه‌زی له لایه‌ک نوری مالیکی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا به تایبه‌تی ئاشتی هه‌ورامی،
محه‌مه‌د ئیحسان لێره‌دا، وه‌ک ئه‌وه‌ی که شاشه‌ی یه‌کێک له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه قسه بکات، گه‌ره‌کیه‌تی خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵکه‌وه، له کاتێکدا هه‌مو لایه‌ک به بێنه‌و به‌رداکانی ئه‌و کۆمپانییا نه‌رویجیه‌و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم ئاگادار کرانه‌وه، که ژێر به ژێر کاری نایاساییان کردوه و گرێبه‌ستی ناقانونیان مۆرکردوه، محه‌مه‌د ئیحسان لێره‌دا به شێوازێکی باوه‌ڕپێنه‌کراو به‌رگری له ئاشتی هه‌ورامی ده‌کات و به یه‌کێک له که‌سایه‌تیه دلسۆزاکانی حوکمه‌تی هه‌رێمی ده‌دا له قه‌ڵه‌م، ده‌ڵێت ئاشتی هه‌ورامی خزمه‌ت به کوردستان و عێراق ده‌کات به‌وه‌ی له ڕۆژێکدا سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هاورده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات!
پێشکه‌شکار دا‌وا له دکتۆر که‌مال مه‌جید ده‌کات که به‌ڕێزیان چیان هه‌یه له سه‌ر ئه‌م ڕاستیانه؟
دکتۆر که‌مال؛ ده‌لێت سه‌رجه‌م گرێبه‌ستیه نه‌وتیه‌کان ژێر به ژێر کراون و کۆمپانییای ناوبراو له وڵاتی نه‌روج دادگای کراوه‌و لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا کراوه‌و، که له‌م که‌ین و بێنه‌یه‌شدا ده‌وله‌تی تورک ڕۆژانه سی ملیۆن دۆلار به هاوبه‌شی له گه‌ڵ هه‌و دولادا هاو سود بوه، دواجار سه‌رجه‌م ڕاستیه‌کان بڵاو کراونه‌ته‌وه‌و له ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه ئه‌وروپیه‌کان به تایبه‌تی سه‌نته‌ری لیکۆلینه‌وه‌ی نه‌روژی له ئۆسلۆ.
پرسیارێکی تر ئاراسته‌ی محه‌مه‌د ئیحسان کرا ، ده‌رباره‌ی ژیانی هاوڵاتیان له هه‌رێمی کوردستان و به گشتی ئابوری کوردستان، ئایا ده‌توانیت پێم بڵیت ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ژاریه‌ی له کوردستاندا هه‌یه، که له ئێستادا هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان به‌گداد و به‌سره‌و شاره‌کانی دیکه‌ی عێراقدا نابینرێت، له کاتێکدا ئێوه ئه‌زمونی چه‌ند ساڵه‌تان هه‌یه و مانگانه چه‌ندان بلیۆن پاره‌تان ده‌ست ده‌که‌وێت، له کاتێکدا دانیشتوانی هه‌رێم کاره‌باو ئاویان نیه، له گه‌ڵ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌کانی دیکه‌دا،
وه‌ڵام، نا به‌هیچ شێوه‌یه‌کی گوزارانی خه‌ڵک به‌و شێوه‌یه نیه که به‌ڕێزتان باسی لێوه ده‌که‌ن، پاشان ئه‌و له سه‌دا هه‌ڤده‌یه‌ی باسی ده‌که‌ن ئه‌وه سه‌رجه‌می سه‌رف ده‌کرێت بۆ ئاوادان کردنه‌وه‌ی کوردستان و خزمه‌ت کردنی ئه‌و هه‌رێمه‌و پاشان به شێوه‌زێکی یاسایی، سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه ده‌نوسرێن لێکۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵ دا ده‌کرێت،
پێشکه‌شکار دا‌وا له دکتۆر که‌مال ده‌کات، چی ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاستگۆیه له خه‌رج کردنی بودجه‌و سه‌رف کردنی بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و په‌یمانه‌ی که به‌رهه‌م ساڵح دابوی که گوایه ڕیشه کێشکرده‌نی گه‌نده‌ڵی ده‌کات له که‌بینه‌که‌یدا چی ده‌ڵێیت، له وه‌ڵامدا دکتۆر که‌ماڵ ده‌ڵێت، له کاتێکدا پۆل بریمه‌ر یه‌ک پۆین بلۆن دۆلای دا‌وا به مه‌سعود بارزانی ، داواجار ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌مه‌ریکا داوایان له مه‌سعود کردوه که ده‌فته‌ری وه‌رگرتن و خه‌رج کردنی ئه‌و مه‌بله‌گه پایاره‌یان کردوه، مه‌سعود ئاماده نه‌بوا هیچ زانیاریه‌ک له سه‌ر ئه‌و پاره‌یه بدات،!له کاتێکدا هیچ شتێک له کوردستاندا نیه ناوی بودجه‌و داهات بێت،له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا، ئه‌گه‌ر پێیان خۆش نیه به‌راوردیان بکه‌ین له گه‌ڵ ناوچه‌کانی تری عێراقدا، ناحه‌قیان نیه له به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق به هه‌مو پێکهاته‌و هه‌رێمه‌کانیه‌وه گه‌نده‌ڵی دایڕزانده‌وه، هه‌ر بۆیه به دوهه‌م گه‌نده‌ڵترین وڵات ڕیزبه‌ند کراوه، وه‌ک له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه، ئاخر کوردتانیش به‌شی شیری به‌ر ده‌که‌وێت له‌و گه‌نده‌ڵیه‌دا،.
له کاتێکدا مه‌سعود بارزانی باج له سه‌ر هاورده‌ی خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل داده‌نێت که داهاته‌که‌ی ڕۆژانه یه‌ک ملیۆن دۆلاره، ئه‌م پاره خه‌یاڵیه ده‌چێته کوێوه‌ی بودجه‌وه‌و کێ لێی ئاگاداره؟ له کاتێکدا ته‌نها خودی خی و جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌زانن ئه‌م پاره‌یه چۆن دابه‌ش ده‌کرێت و جی لێبه‌سه‌ر دێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی له هیچ ده‌فته‌رو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کدا نانوسرێت و باسی لێوه ناکرێت!
لێره‌دا محه‌مه‌د ئیحسان یه‌کجار بێ زه‌و ق سه‌لیقه ده‌بێت و په‌ستانی خوێنی ده‌فڕێت، له وه‌ڵامه‌که‌یدا به سێوازێکی زۆر ناشارستانییانه‌و کۆنه په‌رستانه به‌رگری له مه‌سعود بارزانی ده‌کات و به ماندێلای کوردی ده‌شوبهێنێت و ده‌ڵێت سه‌رۆک بارزانی سه‌رۆکی گه‌لێکی چل ملیۆن که‌سیه نوێنه‌رایه‌تی له سه‌دا هه‌شتاو حه‌وتی کورده‌کان ده‌کات، به دڵنیاییه‌وه من دکتۆر که‌مال ڕاپێچی دادگا ده‌که‌م، له به‌ریتانیاش له به‌ر ئه‌وه‌ی هێڵی سوری به‌زاند!
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ قسه‌ی لا به‌لای کرد، که نه‌ک من به‌ڵکو هیچ که‌س کاتیه نیه بۆ گێگرتن و خوێندنه‌وه‌یان
باس له ئازادی تاک و ڕاده‌ربڕین کرد،
پێشکه‌شکار پرسیاری له دکتۆر کرد و وتی بۆچونی ئێوه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا دانیشتوانی هه‌رێم ده‌توانن ڕاشکاوانه ڕایی خۆیان بڵێن و باس له گه‌نده‌ڵی بکه‌ن؟ ئایا ترسناکی بۆ سه‌ر ژیانیان دروست نابێت؟
له کاتێکدا چه‌ند که‌ێک قسه‌یان له سه‌ر ته‌وه‌ری گه‌نده‌ڵی کورده، سه‌رولوگم کراون و دیار نه‌ماون!
دکتۆر که‌مال ئابه‌م شێوه‌یه وقه‌ڵامی دایه‌وه؛ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قسه‌کانتان هه‌مو بێ سه‌ر شوێن بون و خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکه، هیچ وه‌ڵامێکی تازه‌ت پێ نه‌بو، ئه‌وه هه‌مو پڕوپاگه‌نده کۆنه‌کانه، که باس له ئازادی ڕاده‌بڕین و مافی تاک ده‌که‌ن، به هه‌مو شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت خه‌لک بێده‌نگ بکه‌ن و ڕۆژنامه‌نوسان بتۆقێنن به تێهه‌ڵدان و فڕاندنیان، بۆ نمونه‌ش ئه‌رسه‌لان مه‌حمود ڕۆژنامه نوس، سۆران مامه حه‌مه، ئه‌حمه‌د میره، نه‌به‌ز گۆران، وه هه‌روه‌ها چه‌ندان که‌سیان فڕاندوه و بێ سه‌رو شوێن کردوه، نمونه‌ش به‌دران موسته‌فا، هیدایه‌ت عه‌زیز ئه‌حمه‌د، واحید حسێن ئه‌مین، لێره‌دا پێشکه‌شکار وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌مولایه‌کمان ده‌زانین ڕیزبه‌ندی ناوه‌کان زۆرن داوای له دکتۆر کرد که بۆستێت و هه‌مولایه‌ک ئاگادارن، به‌ڵام دکترۆ وتی ئه‌مانه هه‌مو له زمانی ، ئه‌مینستی ئه‌نته‌ر ناشناڵه‌وه ده‌نگیان له سه‌ر کراوه،
پێشکه‌شکار دا‌وا له محه‌مه‌د ئیحسان ده‌کات وه‌ڵام بداته‌وه، به‌ڵام جارێکی تر محه‌مه‌د ئیحسان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی شیرین ئامۆژگاری دکتۆر ده‌کات که گوایه پێم ڕاگه‌یاندویت که به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا نه‌که‌یت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له جێگای خۆیدا پێشکه‌شکار قسه‌که‌ی پێ بڕی و وتی ئاخر تۆ چه‌ند جارێک هه‌ڕه‌شه‌ی دادگای کردنی دکتۆرت کردوه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا،
محه‌مه‌د ئیحسان سه‌رجه‌م ئه‌و قسه‌نه به تۆمه‌ت ده‌شوپهێنێت و ده‌ڵێت ، نه‌خێر ئه‌و ناوه‌نه‌ی که ناوت هێناون، ئێستا ئازادانه له کوردستان ڕۆژانه بابه‌ت ده‌نوسن و ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن، واته له هه‌رێمی کوردستاندا ئازادیت ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه،
جارێکی تر پێشکه‌شکار، ده‌ڵێت ئێمه نامه‌نه‌وێت له سه‌ر ناوی چه‌ند ڕۆژنامه نوسێک قسه بکه‌ین به‌ڵکو له سه‌ر پرۆژه‌ی یازادی کۆمه‌ڵگاو سیاسه‌ت له هه‌رێمی کوردستاندا، بۆ نمونه (نه‌وشیروان موسته‌فا) که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردودا له گه‌ڵ هاوخه‌بات و هاورێی خۆی جه‌لال تاڵه‌بانی ، به‌ڵام له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکی گرینگ و بونی گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م کوردستاندا به حوکمی وحیزبیه‌وه، له دواجاردا بزوتنه‌وه‌یه‌کی دروست کرد له ژێر ناوی(گــــــــــۆڕان) که توانی له هه‌ڵبژاردنی ڕابردودا 25 کورسی به ده‌ست بهێنێت،
وه‌ڵامی محه‌مه‌د ئیحسان ، جارێکی تر ڕیکلام کردنه بۆ ئازادی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، به‌م شکسته‌ی ی ن ک و پ د ک ده‌ڵێت پرۆسه‌ی ئازادی و مافی مرۆڤ و ، ده‌ڵێت بونی ئۆپۆزسیۆن له کوردستاندا ئه‌وه نمونه‌ی بونی دیموکراسیه،
پێشکه‌شکار ڕوی پرسیار له دکتۆر ده‌کات و ده‌ڵێت، ئایا به بونی ئۆپۆزیسیۆن ئیدی کۆتای به پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی دێت، یان دیموکراسیه‌ت هه‌مو بنامه‌کانی خۆی ده‌چه‌سپێنێت؟
وه‌ڵامی دکتۆر ده‌لێت، به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵکو له دروست بونی هێزی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ده‌سه‌ڵات جارێکی دیکه‌و به سیاسه‌تێکی دیکه خه‌ڵک بێ نان و بژێوی ده‌کات، خه‌ڵکانێکی زۆر له کاره‌کانیان دور ده‌کرێنه‌وه‌و موچه‌و پۆسته‌کانیاین لیده‌سه‌ندرێته‌وه، ئه‌مه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان هه‌ڵسوڕێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزئسیۆن بێ سه‌رو شوێن ده‌که‌ن، بۆ نمونه‌ش به‌دران موسته‌فا، هیدایه‌ت عه‌زیز ئه‌حمه‌د، واحید حوسێن ئه‌مین، فه‌رهه‌نگ ئه‌حمه‌د عه‌زیز، هۆشیار ساڵح حه‌مه عارف، که‌ریم ئه‌حمه‌د مه‌حمود و دو کوڕی، له گه‌ڵ براکه‌ی ئه‌رسه‌لان، ئه‌مانه‌ش ئه‌و نمونانه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێسه‌رو شوێنی کردون و لێیان به‌رپرسیاره، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م زانیاریانه له ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناشناڵ ده‌ستم که‌وتوه، و قسه‌ی خۆم نیه، سه‌رجه‌م ئه‌و قسانه‌ی که من ده‌یان که‌م له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوه‌وه ده‌ستم که‌وتون و خوێندومنه‌ته‌وه،
پێشکه‌شکار داخوازێت به‌ر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ، پێم خۆشه ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م ساڵح پرسیارت لێبکه‌م ، له کاتێکدا له کاتی پرۆسه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌یگوت گه‌نده‌ڵی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌یه، هه‌وڵ بۆ نه‌مانی ده‌ده‌ین و نایهێڵین.
محه‌مه‌د ئیحسان وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ، پاشان دان به بونی گه‌نده‌ڵیدا ده‌نێت، و ده‌ڵێت به‌ڵێ بێگومان گه‌نده‌ڵی له عێراقدا هه‌یه له کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵده‌درێت کۆتای پێبهێنرێت و ڕوبه‌ڕوی بوه‌ستینه‌وه، ئه‌زمونی ئێمه له حوکمڕانیدا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات و به‌ره‌و باشترکردن ده‌ڕۆین، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نیه که هه‌ندێ که‌س له خه‌ون و خه‌یاڵیاندا له هه‌نداران قسه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ن!
وشه‌ی خه‌ن بینین، مه‌به‌ستی له دکتۆر که‌مال بو، هه‌ر بۆیه پێشکه‌شکار به ناوی خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه بانگی له دکتۆر کرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه،
دکتۆریش له ده‌سپێکیدا پێچه‌وانه‌ی خه‌ون وه‌ڵامی دایه‌وه‌و گوتی سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی قسه‌م له سه‌ر کرد و گوتم، هه‌مویانم له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوه‌وه ده‌ست که‌وتوه‌و خوێندومنه‌ته‌وه، پاشان به‌رهه‌م زۆر به باشی ده‌ناسم، به‌رهه‌م خوێندکاری خۆم بوه له زانکۆ ، هاتو چۆی ماڵه‌وه‌ی کوردم، هه‌میشه ئامۆژگاریم کردوه، که ده‌بێت خۆی له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پۆست و پایه‌ی گه‌نده‌ڵی به دور بگرێت، لێ به پێچه‌وانه‌وه ئامۆژگاریه‌کانی منی خسته گوێ، له کاتێکدا پێم گوت پۆستی نوێنه‌راتی ی ن ک وه‌رمه‌گره له ئه‌مه‌ریکا، سه‌رقاڵی کاره‌که‌ی خۆته وه‌ک ئه‌ندازیار، به‌داخه‌وه خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆره‌وه و بینایه‌کی گه‌وره به چه‌ندین ڕێگاوه که پارێزگاری لیده‌کرێت، له‌و ساته‌وه گه‌نده‌ڵی دروست بو که نمونه‌ی به‌رهه‌می پێگه‌یاندو کردیه سیاسیه‌کی شه‌ریف، به‌رهه‌م ناتوانێت جه‌نگی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بکات، له به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگی له گه‌ڵ پیاوێکی بچوکیشدا پێناکرێت له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی کوردی
سوپاس بۆ میوانداریتان له به‌رنامه‌ی ناو عێراقه‌وه
که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره
29/01/2010
تێبینی: ئه‌م ده‌قه‌ی که به‌ڕێزتان خوێنتانه‌وه‌و سه‌رنجتان دایێ، وشه به وشه‌ی وه‌رگێڕاوی ده‌قه ئینگلیزیه‌که نیه، به‌ڵکو هه‌ولمداوه، سه‌ره پارچه‌و پینه‌و په‌ڕۆی بکه‌م، بۆ گوێگرتن و زیاتر بینینی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه تکایه کلیک له سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن،
ئه‌و کاته‌ی به نوسینه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌وه سه‌رفم کرد، به ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌وڵێک بێت بۆ ئه‌و خوێنه‌رو بینه‌رانه‌ی که له زمانی ئیگلیزی تێناگه‌ن، به‌ڵکو دڵنیام کاسانێک هه‌ن ده‌توان باشتر له‌م ده‌قه وه‌رگێڕی بکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له کوردستان یان له‌و وڵاتانه‌ن که زمانی ئینگلیزی نازانن، له گه‌ڵ ڕێزی زۆرم و به هیوای به‌خشینم له که‌م کورتیه‌کاندا
له‌نده‌ن_به‌ریتانیا
12/02/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست